مەرجەکانی بەکارهێنان
ناونیشان:
Goethe-Instituts e. V., لە Oskar-von-Miller-Ring 18 لە 80333 München، ژەمار تەلەفۆن +49 89 15921-0, ئیمێل info@goethe.de („Goethe-Institut“) بۆ بەکارهێنانی ماڵپەری goethe.de
ناوەڕۆک
- مەوداو و بابەتەکانی گرێبەستەکە
- تۆمارکردن و ئەنجامدانی گرێبەست
- خزمەتگوزاریەکانی Goethe-Institut
- پابەندبوونی بەکارهێنان و یاساکانی هەڵسوکەوتکردن
- سزادان لە ئەگەری پێشێلکردنی ڕێساکان؛دەرکردنی لە سەکۆکە (پلاتفۆرمەکە)
- پێدانی مافی بەکارهێنان
- گەرەنتی و بەرپرسیاریەتی
- ماوە و کۆتایی پێهێنانی گرێبەست
- گۆڕانکاری لە مەرجەکانی بەکارهێنان
- هەڵبژاردنی یاسا
- چارسەرکردنی ناکۆکیەکان
- مافی وازهێنان
1. مەودا و بابەتەکانی گرێبەستەکە
بە مەبەستی بەکارهیێنانی بۆ بوارە کەسایتیەکان ئەم ماڵپەرە داوای خۆ تۆمارکردنێکی دروست راست دەکات، ئەم مەرجانەی خوارەوە لە نێوان Goethe-Institut وەک بەرپرسی ماڵپەرەکە و "بەکارهێنەر" وەک مەرجەکانی بەکارهێان کاری پێدەکرێت، کە ئەمانەی خوارەوەن.
ئەم گرێبەستە بێ بەرامبەرە و ماڵپەرەکە وەک سەکۆیەک بۆ زانیاری و کۆمەنیکەیش(پەیوەندی) یان وەک ("خزمەتگوزاری"). بەکار دەهێنرێت. تێچووی خولەکانی (دوورەدەست ) بە تەنها بابەتێکی ترن. Allgemeinen Geschäftsbedingungen.
2. خۆ تۆمارکردن و ئەنجامدانی گرێبەست
تۆمارکردنی پێشوەختە، مەرجێکی سەرەکیە بە مەبەستی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە کەسییەکان. لە کاتی خۆ تۆمارکردندا ، کەسی بەکارهێنەری ئەم ماڵپەرە دەبێت زانیاری ڕاست و دروست بدات، ئەم زانیاریانە دواتر ڕەوانەی بەیانامەکانی بنکەی پاراستنی زانیارییەکان دەکرێن Datenschutzerklärung.
. دوای خۆ تۆمارکردن، کەسی بەکارهێنەر ئیمەیڵێکی بۆ دێت،کە بەستەری (لینکی) پشتڕاستکردنەوەی تۆمارەکەی تێدایە. بە چالاکردنی ئەژماری بەکارهێنەرەکە لە لایەن Goethe-Institut گرێبەستی بەکارهێنانی ئەم ماڵپەرە وەک ئاماژەی پێدرا بێبەرامبەر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەکارهێنەر بۆی نییە ڕێگە بە لایەنی سێیەم بدات ئەژمارەدەی بەکاربهێنێت. وەک خاوەنی ئەژمارەکە بەرپرسیاری لە پاراستن و لە خراپ بەکارهێنانی. هەر بۆیە بەکارهێنەر دەبێت پابەندە بە نهێنی راگرتنی زانیاریەکانی ئەژمارەکەی لە دەستگەیشتنی لایەنی سێیەمەوە بیپارێزێت. بەکارهێنان و ناوهێنانی هەر براندێک (مارکە) پارێزراوەکان یان ناوی کەسانی بەناوبانگ بەهیج جۆرێک ڕێگەپێدراو نییە.
3. خزمەتگوزاریەکانی Goethe-Institut
لە چوارچێوەی ئەم مەرجانەی Goethe-Institut بۆ بەکارهێنەرانی دایناوە. ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدرێت کۆی بابەتەکان لە ماڵپەڕەکەدا بخوێنێتەوە و بڵاوبکاتەوە وەهەر لە گەڵ بەکارهێنەرانی دی کۆنەیکەیشن بکات. لێرەدا Goethe-Institut بۆ بەکارهێنەرەکانی پالاتفۆرمێکی (سەکۆیەکی) ببێ بەرامبەر لە ڕووی تەکنیکی ئابووریەوە بە چەندین کۆمەڵگەی تایبەمەندی جیاوازەوە بەرجەستەدەکات.
مەبەست لەم کۆمەڵگە تایبەمەندانە ئاڵۆگۆری بابەتە کلتوری و پەروەردەییەکانە، کە Goethe-Institut بەرجەستەی دەکات. Goethe-Institut لە چوارچێوەی ئەو ئەرکانەی لەسەریەتی بە پێ ڕێنمایەکانی سەکۆکە بەڕێوەی دەبات. ئەم پلاتفۆرمە یان (ئەم سەکۆیە) بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچوونە گشتیەکان نیە لە هەمانکاتد بۆ خۆدەرخستنی بەکارهێنەرانی نیە وە نە بۆ کاتبەسەربردنیشە.
لە دۆخی بەردوامی، ئەگەری هەیە گۆڕانکاری لە بەرهەمە دیجیتاڵیدابکەین، کە پێویست بکات بۆ پاراستن و پابەندبوون بە گرێبەستەکە.
ئەگەر
- ئەگەر هۆکارێکی دروست هەبێت
- بەرێزتان لە ڕێگای ئەم گۆڕانکاریانە هیج تێچویەکتان نەهێتە سەر.
- ئێمە بەرێزتان بەڕوونی لە گۆڕانکارییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.
ئەگەر ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەرییەک لەسەر بەکارهێنەرەکان بۆ گەیشتن بە کۆمەڵەکانی تر دروست بکات ئەوا Goethe-Institut لە ڕێگەت ئیمێلەوە بەکارهێنەرانی لە کاتی گونجاودا ئاگادار دەکاتەوە، پێش ئەوەی گۆرانکاریەکان بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
4. پابەندبوونی بەکارهێنان و یاساکانی هەڵسوکەوتکردن
لە کاتی خۆ تۆمارکردن ئەرکێکی بنەرەتی بەکارهێنەرە، بەوەی زانیاری دروست لە سەر کەسایەتی خۆی وەک لە فۆرمەکە ئاماژەی پێدراوە بدات، وە بۆی نیە Goethe-Institut و ناسنامەی خۆی بەکارهێنەرانی تر لەهیچ کاتێکدا بە زانیاری نادروست فریو بدات. لە کاتی بڵاوکردنەوەی بابەتەکان لە ماڵپەرەکەدا بەکارهێنەر دڵنایی دەدات، کە پێویستە خاوەنی هەموو مافەکانی ئەم بڵاوکراوە بێت. بەکارهێنەر بەڵێن دەدات، لە سەر ئەم ماڵپەر هیچ بابەتێک بڵاوناکاتەوە یان بۆ بەکارهێنەرانی تری نانێرێت، ئەوانەی دەبێتە هۆکاری پێشێلکردن و دژی رەوشتە باوەکان و یان دژی یاساکانی کارپێکراو. بەکارهێنەر بەتایبەت بەڵین دەدات، بەوەی هیچ لە لایەنانە بڵاونەکاتەوە یان بۆ بەکارهێنەرانی تری نانێرێت،
- ئەگەر بڵاکراوەکە تاوانێکی تاوانکاری یان تاوانی کارگێری لە خۆبگرێت
- یاساکانی مافی کۆپیکردن و کێبڕکێی هێما بازرگانیەکان پێشێل بکات.
- پێشێلکردنی مافی پاراستنی زانیارییەکانی لایەنی سێیەم، (بۆنمونە بڵاوکردنەوەی پەیامە تایبەتەکان بێ ڕەزامەندی نێرەر.
- ئەو بابەتانەی، ناوەڕۆکی بێزارکەر و ناراست و ڕەگەزپەرست و جیاکاری یان زیانبەخشن بۆ نەوجەوانان و ناوەڕۆکی پۆرنۆگرافیان هەیە،
- ئەوانەی ڕیکلام لەخۆدەگرن، لەوانەش کاری گرافیک بەستەر (لینک) لە گەڵ یان بەبێ دەقی هاوپێچکراو یان بە واژۆی ناوی بڵاوکراوەکانیان ئەژمارد دەکرێن.
لە سەروو ئەمانشەوە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک ڕێگەپێدراو نیە، کە پەیوەندی بەو ناوەڕۆکانە نەبیت و لە خزمەتی کۆمەڵگەکەدا نەبێت بەوەی کە گونجاوەو بۆی دیاری کراوە، وەک چۆن لە (خالی ٣) ئاماژەی پێدراوە. ئەمەش بە تایبەتی ئەو بڵاوکراوە بەکۆمەڵانە دەرگرێتەوە، کە ناوەرۆکێکی بەتال یان هەمان ناوەڕۆکیان هەیە. ("بێسەرووبەری").
ئەگەر بەکارهێنەرێک پێشێلکاریەکی لە لایەن بەکارهێنەرێکی ترەوەر بینی، ئەوە دەبێت بە شی کارگێری لە ڕێگای ئەم ئیمێلیەوە kdf@goethe.de ئاگادار بکاتەوە.
5. سزادان لە ئەگەری پێشێلکردنی ڕێساکان؛ دەرکردنی لە سەکۆکە (پلاتفۆرمەکە
لە ئەگەری پێشێلکاری یان گومان تەواو لە پێشێلکردنی ئەو ڕێسایانەی، کە لە خاڵی 4ی سەرەوە ئاماژەی پێدراوە (بەبێ پابەندبوون بە ڕاپۆرتکردنی پێشێلکارییەکان لەلایەن بەکارهێنەرانی دیکەوە)، Goethe-Institut دەتوانێت بە پێی بژاردەکانی خۆی ئەم سزایانەی خوارەوە بەسەر بەکارهێنەر بسەپێنێت:
- سڕینەوە یان دەستکاریکردنی ئەو ناوەڕۆکەی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەگەر ئەوە لە بژاردەکانی Goethe-Institut ، نەبێت ئەوە دەبێتە پێشێلکردنی یاساکانی هەڵسوکەوتکردن لە خاڵی 4 دا ئاماژەی پێدراوە.
- زەنگی ئاگادارکردنەوە
- سنووردارکردنی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان
- داخستنی ئەژمارەکە بە شێوەیکی کاتی یان هەمیشەیی
- کۆتایهێنان بە گرێبەستی بەکارهێنەر و سڕینەوەی هەموو داتا و ناوەڕۆکی بەکارهێنەرەکە و بەبێ هیچ مەرجێک یان ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە.
ئەگەر بڵاکراوەی بەکارهێنەرێک دژی خاڵی ٤ بێت ئەوا Goethe-Institut ئەو بڵاکراوەیە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بلۆک دەکات. Goethe-Institut بەکارهێنەرەکە ئاگاداردەکاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لە خۆی یان بکات ڕوونکردنەوە بدات. ئەگەر دەرکەوت بەوەی بەکارهێنەرەکە بڕگەی ٤ پێشێل نەکردوە، ئەوا Goethe-Institut بلۆک کردنەکەی لە سەر هەڵدەگرێت.
Goethe-Institut ئەژماری بەکارهێنەرێک تەنها لەدۆخێکدا دادەخات، لە ئەگەری پێشێلکاری بە ئەنقەست و سیستماتیکی یان بە هەرشێوازێک لە شێوازەکانی پێشێلکاری و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە،. ئەگینا داخستنی یەکجارەکی تەنها لەو کاتەدا ڕوودەدات کە بەکارهێنەرەکە دوای ئاگادارکردنەوە جارێکی دیکە دیسان ڕێساکان پێشێل بکاتەوە.
سەبارەت بە داخستنی ئەژمارەکە لە سەرەتاوە بە شێوەیەکی کاتی دەبێت دواتر Goethe-Institut دەرفەتێک دەدات بە بەکارهێنەر لەو کاتەی بۆی دیاری کراوە ڕوونکردنەوە بدات. دواتر Goethe-Institut لە سەر ڕوونکردنەوەی بەکارهێنەرەکە بڕیار دەدات لە سەر داخستنی یەکجارەکی یان نا. بەکارهێنەرانی Goethe-Institut لە هەموو داواکاریەکانی لایەنی سێیەم دەبەخشرێت، بەوەی ئەوان بەهۆی پێشێلکردن و پابەندنەبوونیان بە بڕگەکانی سەرەوە ژمارە ٤ (جگە لە پابەندبوون لە پێشێلکارییەکان لەلایەن بەکارهێنەرانی دیکەوە). بەکارهێنەر دەبێت بەڵێنی ئەوە بدات بە نیەتێکی باش پشتگیری لە Goethe-Institut بکات، بە زانیاری و بەڵگە لە دژی ئەم جۆرە پروپاگەندانە بوەستێتەوە کە بۆی دروست دەکرێت. هەروەها بەکارهێنەر ناچارە تێچووی ئەو بەرگریە یاسایانەی Goethe-Institutلە ئەستۆبگرێت کە پێویستی کرد. ماف و داواکاری و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی Goethe-Institut وەک خۆی بێ دەستکاری دەمینەوە.
6. پێدانی مافی بەکارهێنان
مافی چاپکرنەوە لە بڵاوکراوەکان، تاو ئەو کاتەی توانای پاراستنی دەبێت لە ژێر ڕکێفی بەکارهێنەرەکە دەمێنێتەوە. بەڵام بۆ بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکە لە goethe.de، بەکارهێنەر مافی نا تایبەتی و جیهانی و بێسنوور دەدات بە Goethe-Institut بۆ بڵاوکردنەوەی
- لە ماڵپەرەکە بە بەردەوامی و هەروەها بە (وەرگێراویش) بۆ گشتی بەردەست بێت.
- لە فۆرمی چاپکردنیشدا (وەرگێرانیشەوە) بڵاودەکرێتەوە و دابەشیش دەکرێت.
- دەخرێتە ناو ماڵپەرەکەوە و بە ناوەڕۆکی تر دەبەسرێتەوە.
- لە ئەگەری دەستکاری کردن، بەتایبەت لە کورتکردنەوە، لە وەرگێران، کە دەخرێتە ناو ماڵپەرەکەوە و/یان بە ناوەرۆکی تر دەبەسرێتەوە هەرەوهان لە دەرەوەی ئەم ماڵپەرەشدا
بە پێی بڕگەکانی یاسا و ڕێسای گشتی پاراستنی زانیارییەکان (یاساکانی یەکێتی ئەوروپا 2016/679)، یاسای مافی کۆپیکردن و هەر پابەندبوونێکی یاسایی بەکارهێنەر بۆ سڕینەوە بەبێ کاریگەری دەمێنێتەوە.
7.گەرەنتی و بەرپرسیارێتی
لە ئەگەری بوونی هەر کەم وکورتیەک لە بەرهەمەکانی دیجیتاڵیدا، ئەو کات داواکاری بۆ گەرەنتی هەیە. داواکاری لە سەر کەموکورتی خزمەتگوزاریەکان بەپێی بڕگەی 1 بۆ ماوەی ئەو دوو ساڵەی دابینکراو، بەڵام نابێت لە ساڵێک زووتر بێت ئەویش دوای کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکە.
داواکاری قەربووکردنەوە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە دژی Goethe-Institut و هاوبەشەکانی و کارمەندانی و بریکارەکانی بەدەردەکرێن، ئەگەر لە خوارەوە بە پێچەوانەوە ئاماژەی پێنەکرێت.
قەرەبووی ئەم زیانانە بەدەر دەکرێن بە هۆکاری ئەوەی لە لایەن Goethe-Institut گەرەنتی یان دڵنایی دراوە، ئەویش بەهۆکاری زیانلێکەوتنی بە ژیان، یان ئەندامێکی لەش و تەندروستی، ئەوەش بەهۆکاری یاساکانی بەرپرسیاریەتی و قەربووکردنەوەی زیانەکان و پابەندبوون بە بڕگە بنەڕتیەکانی گرێبەستەکە. پابەندبوون بە بڕگە بنەڕەتیەکانی گرێبەستەکە، ئەوانەن کە جێبەجێکردنیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە پێویستە. هەروها بەرپرسیاریەتی زیانلێکەوتن بەدەردەکرێن لەوە لە سەر پێشێلکردنی ئەرکەکان بە ئەنقست یان کەمتەرخەمی دیار لە لایەن دابینکەرەوە و یان پێشێلکاری بەرامبەر بریکارە یاسایەکان بکەن.
8. ماوە و کۆتایی پێهێنانی گرێبەست
ئەم گرێبەستە بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو ئەنجام دراوە، دەتوانرێت لەلایەن هەر لایەنێکەوە بە شێوەی نوسراو یان (بۆ نموونە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە) بەبێ ئاگادارکردنەوە پێشوەختە هەڵبوەشێنرێتەوە.
دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکە ، Goethe-Institut مافی ئەوەی هەیە، بەڵام پابەندیش نییە، ئەو بڵاوکراوانەی لە لایەن بەکارهێنەرانەوە یان لە گەڵ بەکارهێنەرانی تر بڵاوی کردبێتەوە بسڕێتەوە. بەڵام بەکارهێنەر دەتوانێت لە هەر کاتێکدا داوای سڕینەوەی ئەژماری بەکارهێنەرەکەی بکات لە گەل و ئەو زانیارییانەی کە تێیدا هەڵگیراون.
لە ئەگەری بوونی هەر هۆکارێکی گرنگ، بە تایبەتی بەهۆی پێشێلکردنی مەبەستدار یان دووبارە پابەندبوونەبوونی بە ڕێنایەکانی بەشی 4، لە دوای ئاگادارکردنەوەیەکی بێ ئەنجام Goethe-Institut مافی ئەوەی هەیە دەستبەجێ ڕێگری لە چوونەژوورەوەی بەکارهێنەر بۆ ئەژمارەکی بکات و گرێبەستەشی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵبوەشێنێتەوە. لەم دۆخەدا، ئەو بەکارهێنەری دەیگرێتەوە، تەنیا دەتوانێت بە ڕەزامەندی نووسراوی فەرمی پێشوەختەی Goethe-Institut جارێی ترخۆی تۆمار بکاتەوە .
9. گۆڕانکاری لە مەرجەکانی بەکارهێنان
Goethe-Institut بە مافەکانی خۆی دەزانێت، مەرجەکانی بەکارهێنان بێ هیچ هۆکارو و ڕوونکردنەوەیەکی پێشوەختە بگۆڕێت. بەڵام Goethe-Institut لە کاتی خۆیدا بەکارهێنەرانی لە گۆڕانکاریەکان ئاگادار دەکاتەوە، لە کاتی بینینی گۆرانکاریەکان بەکارهێنەرەکان ئاگادار دەکرێنەوە و داوای ڕەزامەندی مەرجەکانی بەکارهێنانی ئەم گۆرانکارییان لێ دەکرێت. ئەگەر بەکارهێنەر لە ماوەی ئەم ١٤ رۆژەی دیاری کراوە هیچ نارەزایەتیەکی یان تانەیەکی دەرنەبری، ئەوە بە مانای ئەوە دەێت، مەرجەکانی لە لەیەن بەکارهێنان بە قبووڵکراوە دادەنرێت. لە کاتی ئاگادارکردنەوە لە گۆڕانکارییەکانی مەرجەکانی بەکارهێنان، Goethe-Institut بە تایبەتی ئاماژە بەوە دەکات، کە ڕەزامەندی بەقبوڵکراو دادەنرێت ئەگەر بەکارهێنەر لە ماوەی دیاریکراودا ناڕەزایەتی دەرنەبڕێت. بەڵام لە ئەگەری دەربرینی نارەزەایی ئەوە Goethe-Institut دەتوانێت بە پێی بڕگە٨ هەڵیبوەشێنێتەوە.
ئەرشیف
10.هەڵبژاردنی یاسا
گرێبەستی نێوان Goethe-Institut و بەکارهێنەر، بەپێی یاسای پەیوەندیەکانی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا دەبێت. هەڵبژاردنی ئەم یاسایە لە سەر بەکاربەران بەجۆرێک دەسەپێت، بەوەی بەکارهێنەران لە ڕێگەی ئەم یاسایە پارێزراو بن، ئەویش ڕێگەی ڕێساکانی پاراستنی بەکاربەر لە لایەن دەوڵەتەوە، بە پێی ئەوەی ئەو لەکوێ شوێنی نیشتەجێبوونی ئاسایی خۆی هەیە.
11. چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان
کۆمیسیۆنی ئەوروپا سەکۆیەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەی ئۆنلاین (OS) دابین دەکات، کە دەتوانن لەم بەستەر- لینەکە بیبینن: http://ec.europa.eu/consumers/odr/. بەکارهێنەران لەم سکۆیەدا دەرفەتی ئەوەیان هەیە ئەم شوێنە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانیان بەکاربهێنن. ئێمە ئامادەین بەشداری بکەین لە ڕێکارەکانی ناوبژیوانی لە دەرەوەی دادگا و لەبەردەم دەستەی ناوبژیوانی بەکارهێنەران. دەستەی ناوبژیوانی گشتی فیدرالی بۆ ناوەندی ناوبژیوانی لە traßburger Straße 8, 77694 Kehl am Rhein بەرپرسە.
https://www.verbraucher-schlichter.de/.
12. مافی کشانەوە
بەکارهێنەران مافی یاسایی کشانەوەیان هەیە
ڕێنمایەکانی مافی کشانەوە (وازهێنان)
مافی کشانەوە- وازهێنان
ماوەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە چواردە رۆژە لەم ڕۆژەی گرێبەستەکە کارار کراوە بە واتایەکی دەی کە گرێبەستەکەی تێدا ئەنجامدراوە. بۆ هەڵوەشندانەوەی گرێبەستەکەت دەبێت ئێمە وەکو( Goethe-Institut e. V لە Oskar-von-Miller-Ring 18 لە 80333 München ژ. ت. +49 89 15921-0 ئیمێل info@goethe.de لە ڕێگای ڕوونکردنەوەیەکی ڕوون ئینجا ئەوە لە ڕێگای نامەیەک بە بەرید یان بە ئیمێل،سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەتان ئاگادارمان بکەیتەوە. بەرێزتان دەتوانن سود لە نمونەی هاوپێچکراو ببینین بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە، بەڵام ئەمە تەنها نمونەیەکە و بە ناچاری نیە، هەر ئەوەندە بەسە، بەوەی لەڕێگای یەکێک لەو پەیوەندیانە پێش ماوی دیاریکراو ئاگادارمان بکەنەوە بۆ جێبەجێکردنی ماوەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە.
دەرئەنجامی هەڵوەشاندنەوەی
ئەگەر بەرێزتان گرێبەستەکە هەڵبوەشێنیتەوە، وەسلی هەموو ئەو پارانەمان لایە، کە لەلایەن بەرێزتانەوە بەدەستمان ، گەیشتووە، ئەمە جگە لەتێچووی ناردن، بەلام بەبێ ئەو خەرجیە تایبەتیانەی، کە بە رێزتان بەخواستی خۆتان هەڵتانبژاردوە، لە گەڵ ناردنی ستاندارتی ئێمە نەبوو، بەبێ دواکەوتن و لەماوەی چواردە رۆژ بۆتان دەنێرینەوە، ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەدەست گەیشتنی هەوڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە. بۆ گەڕاندنەوەی پارەکە بەهەمان ئەم شیوازەی بۆتان ناردویین بەهەمان شێوە پارەکەتان بۆ دەگڕێنینەوە. تەنها لە ئەگەری بوونی شێوازێک و ڕێکەوتنێکی تری تایبەت لە گەڵ بەرێزتان کرابێت: لە هیچ بارودۆخێکدا تێچووی گەراندنەوەی پارەکەت لە سەر ئەژماردناکرێت.
ئەگەر بەرێزتان داوای ئەوەتان کردبێت، بەوەی خزمەتگوزاریەکان لە کاتەوە دەست پێبکات، کە دیاری کراوە بۆ هەڵوشاندنەوەکە، ئەوا پێدەچێت بەرێزتان بڕە پارەیەکەت لە سەر ئەژمارد بکرێت، بەوەی کە هاوتابێت لە هەگەڵ ڕێژەی بەکارهێنانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پیشتر پێشکەش کراون تا ئەو کاتەی، کە بەرێزتان ئاگادارتان کردوینەوە لە مافی هەڵوەشاندنەوە سەبارەت بەم گرێبەستە بە بەراورد لەگەڵ کۆی گشتی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لە گرێبەستەکەدا پێشکەش کراون.
(بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەکە گرێبەسەتکە بەرێزتان دەتوانن ئەم فۆڕمی خوارەوە بەکاربهێنن یان خۆتان دایبرێژن.)
نمونەی فۆڕمی هەڵوەشاندنەوە
(ئەگەر بەرێزتان دەتانەوێت ئەم گرێبەستە هەڵبوشێنەوە، ئەوا ئەم فۆرمە پربکەنەوە و دواتر بینێرە بۆمان.)Goethe-Institut e. V
Oskar-von-Miller-Ring 18
80333 München
Deutschland
info@goethe.de
لێرەوە من / ئێمە ( ) ئەو گرێبەستە هەڵدەوەشێنینەوە، کە من / ئێمە( ) بۆ کڕینی ئەم کاڵایانەی خوارەوە بە مەبەستی دابینکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی خوراوە ئەنجامان داوە.
______________________________________________________
______________________________________________________
داواکراوە لە ( ) لە ..................................................................... وەرمگرتوە لە ( ) .......................................
ناوی بەکارهێنەر
ناونیشانی بەکارهێنەر
______________________________________________
______________________________________________
______________________________________________
______________________________________________
______________________________________________
واژۆی بەکارهێنەر (تەنها بەناردنی لە ڕێگای کاغەزەوە)