حسێن موتتهر // به‌غداد
هه‌زار و یه‌ك چیرۆك
![هەزار چیڕۆک و چیڕۆکێک لەلایەن حوسێن موته‌ر هەزار چیڕۆک و چیڕۆکێک لەلایەن حوسێن موته‌ر](/resources/files/jpg866/010-hussein-mutter-w-formatkey-jpg-w983.jpg)
حسێن له خانه‌واده‌یه‌كی به‌غدادی له شاری سه‌ماوه، له باشووری ئێراق له ساڵی ١٩٩٨ له دایك بووه. خوێندنی دواناوه‌ندی له به‌غداد ته‌واو كردوه، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌وێش له زانكۆ له ئێستادا سه‌رقاڵی خوێندنی هه‌نده‌سه‌ی مه‌ده‌نییه.
ئایدیای پڕۆژه‌كه‌ی به ڕێكه‌وت بوو، ئه‌ویش له ساڵی ٢٠١٦دا، كاتێك هاوڕێیه‌كی وێنه‌یه‌كی حسێنی چركاند له‌په‌نا كڵێسایهكهوه له به‌غداد. له‌و كاته‌دا شتێكی وای نه‌ده‌زانی له‌سه‌ر مێژووی شوێنه‌كه، دواتر كاتێك به‌دوای زانیاری‌دا ده‌گه‌ڕا، وێنه‌یه‌كی كۆنی ده‌ستكه‌وت كه له ساڵی ١٩١٨دا چركێندرابوو. له‌وێنه‌كه‌دا كه سه‌د ساڵ له‌وه‌به‌ر چركێندراوه، له‌هه‌مان شوێندا سه‌ربازێكی به‌ریتانی وه‌ستاوه. لێره‌وه حسێن ده‌ستی كرد به به‌راوردی وێنه‌كان، له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستی بكاته‌وه به هونه‌ری ته‌لارسازیه‌وه، هات وێنه‌كانی نیشان خه‌ڵك دا بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و ڕای خۆیانی له‌سه‌ر بگۆڕنه‌وه. له جیاتی ڕێكخستنی قسه و ڕا گۆڕینه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانه‌وه له‌سه‌ر ته‌لارسازی ، حسێن باوه‌ڕی وایه؛ كه ده‌بێت خه‌ڵكیش به‌شداری پێبكرێت له‌م دیباتانهدا و قسه له‌سه‌ر شوێن و بیناكانی ده‌وروبه‌ریان بكه‌ن... حسێن باوه‌ڕی وایه؛ ده‌بێت خه‌ڵك مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه چ جۆره بیناسازیهكیان ده‌وێت له شاره‌كه‌یاندا.
به‌هاوكاری خه‌ڵك حسێن توانی زانیاری زۆر به‌ده‌ست بهێنێت له‌سه‌ر زۆر شوێن، له ڕێگای وێنه‌ی جیاوازه‌وه كه كۆن بوون زۆریان. زۆربه‌ی شوێنه‌كان نزیك شه‌قامی ڕه‌شید بوون له به‌غداد. هه‌ندێك له فۆتۆكان حسێن ده‌ڵێت؛ چه‌ند مانگ به شوێنیان‌دا گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوه‌تی له‌سه‌ریان به‌ده‌ستبهێنێت. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت؛ له‌گه‌ڵ چیرۆكه‌كانی ئه‌و وێنانه‌دا ژیاوه ئه‌و حه‌وت مانگه‌ی كه سه‌رقاڵی ئه‌م كارانه بووه. خۆی ویستوێتی زانیاری ته‌واوه‌تی ده‌ست بكه‌وێت و هه‌ستێكی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك چۆن له‌م شوێنانه‌دا ژیاون و چ بیر‌و ڕایهكیان هه‌یه له‌سه‌ریان ئێستا. حسێن ده‌ڵێت؛ ئه‌مه سه‌فه‌رێك بوو له نێوان ڕابوردوو و ئێستادا.
پڕۆژه‌كه زۆرتر له‌باره‌ی تهلاسازییهوهیه كه چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك و كه‌سایه‌تیان به‌جێده‌هێڵێت. حسێن له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئاركیتێكتور (ته‌لارسازی) كه‌سایه‌تی مرۆڤ ده‌گۆڕێت به‌تایبه‌ت كاتێك بیناكان نۆژندهكرێنهوه یان یان وێرانده‌كرێن. هه‌ربۆیه‌ش شوێنه‌واره كۆنه‌كان له دڵ و یاده‌وه‌ری مرۆڤدا ده‌مێننه‌وه.
یه‌كێك له كاره‌كانی دانانی فۆتۆیه‌كی گه‌وره بوو به دیوارێكی شه‌قامی ڕه‌شیده‌وه له ڤیستیڤاڵی ڕێڕۆشتنی به‌غدادا له ساڵی ٢٠١٨‌دا كه ڤیستیڤاڵێكی گه‌وره‌یه. كاتێك خه‌ڵك به‌و شوێنه‌دا ده‌ڕۆن ئه‌م فۆتۆیانه ده‌بینین و گفتوگۆده‌كه‌ن له‌باره‌یانه‌وه. پێشینه‌ی ئه‌م فۆتۆیه بۆیان ڕوونده‌كرێته‌وه. یه‌كێكی تر له نمایشه‌كان له ساڵی ٢٠١٨‌دا له تێدێكس به‌غداد بوو ، كه خه‌ڵكه‌كه زۆر پۆزه‌تیفانه قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كرد. حسێن باس له‌و هه‌موو پشتیوانیه ده‌كات كه له كۆی پڕۆژه‌كه‌یدا خه‌ڵك به گه‌رموگوڕییه‌وه له‌گه‌ڵی بوون و ده‌ڵێت؛ هیچ كات له ژیانیدا ئه‌وه‌نده پشتیوانی نه‌كراوه...زۆر سوپاسگوزاره بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكاری و پشتگیریه‌ی كه پێشكه‌شی كراوه له دۆزینه‌وه‌ی فۆتۆ كۆنه‌كان و زانیاری په‌یدا كردن له باره‌یانه‌وه.
ئێستا هه‌موو ئه‌م فۆتۆ و زانیاریانه له دووتوێی كتێبێكدا بڵاو كراونه‌ته‌وه و حسێن له شوێنه گشتیه‌كاندا وه‌كو گێڕانه‌وه و چیرۆك باسی ئه‌م فۆتۆیانه و زانیاریه‌كان له‌باره‌ی ته‌لارسازی كۆنه‌وه له به‌غداد بۆ خه‌ڵك ده‌كات.
ئه‌م پڕۆژه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه ژیان چۆنه كاتێك له ناو وێرانه و شوێنه ڕووخاوه‌كاندا بژیت له به‌غداد و ئێراق به گشتی. له ڕێگای گه‌ڕان به دوای ئاركیتێكتۆری كۆنه‌وه حسێن هیوای وایه كه گه‌وره‌یی و گرنگیهكهی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌ڵك و له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانن په‌یوه‌ست ببنه‌وه به مێژوو و ڕابوردووی خۆیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی باشتر بنیات بنێن.
کۆمێنت
نووسینی کۆمێنت