ئەو پرسیارانەی زۆر دووبارە دەبنەوە
ئێمە لێرە زانیاریتان لە بارەی پرسیارە گشتییەکان و ئەو پرسیارانەی کە لە بارەی تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە زۆر دێنە پێشەوە دەدەینێ.
ئەگەر پرسیاری تری دەرەوەی ئەو پرسیارانەتان لە بارەی تاقیکردنەوەکانی پەیمانگیە گوێتە A1 هەتا C2 هەبێت ، تکایە سەردانی سەنتەری تاقیکردنەوەکانمان بکە بۆ ڕاوێژکاری تایبەت بە خۆڕایی و بێ هیچ پابەندبوونێک. (پەیمانگەی گوێتە، سەنتەری گوێتە، یان هاوبەشانی کۆکاری تاقیکردنەوەکان)
تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە ئارەزووییان هەیە و دەتوانن بە سەربەخۆیی و بێ وابەستەیی بە هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی بەشداری تێدا بکەن. بڕوانامەی تاقیکردنەوەکان بەڵگەنامەن بۆ شارەزایی لە زمانی ئەلمانی وەک زمانی بیانی و زمانی ئەلمانی وەک زمانی دووەم.
بۆ هەر تاقیکردنەوەیەکیش پێمانباشە کە ڕەچاوی کەمترین تەمەنی دیاریکراو بکەن.

ئێوە دەتوانن ژووری تاقیکردنەوە بۆ کاتێکی گونجاو (تەوالێت) جێبهێلن. ئەمەش لە پرۆتۆکۆلی پیادەکردنی تاقیکردنەوە وەک تێبینی تۆمار دەکرێت.
پێڕەوی ئاستی تاقیکردنەوەکان A1 تا C2 بەپێی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی بۆ توانایی زمانەکان (GER) ڕێکخراو، ئەمەتان دەستدەکەوێت لە:
ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی بۆ توانایی زمانەکان (GER)

پشتگیرینامە تەنها بۆ بەشداریکردنتان لە خولێکی زمانی ئەلمانی، لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی پلەی شارەزاییتان، یان لە تاقکردنەوە یان شتێکی ئاوا بەس نیە.
تەنها بڕوانامەی سەرکەوتنتان لە یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە (A1Goethe-Zertifikat هەتا C2) بۆ دبلۆمی بچووک یان گەورەی زمانی ئەلمانی بۆ شارەزاییتان لە زمانی ئەلمانیدا وەک زمانی بیانی، لە سەرتاسەری جیهاندا دانی پێدادەنرێت.

تاقیکردنەوەی Goethe-Zertifikat C2: دبلۆمی مەزنی زمانی ئەلمانی، تاقیکردنەوەی باڵای ناوەندی، دبلۆمی بچووکی زمانی ئەلمانی و دبلۆمی مەزنی زمانی ئەلمانی بریتین لە بەڵگەنامەی دانپێدانراو بۆ خوێندن لە زانکۆیێکی یا قوتابخانەیەکی باڵا لە وڵاتی ئەلمانیادا و بەشداربوو ئازاد دەکەن لە تاقیکردنەوەی زمانی ئەلمانی بۆ بیانیان (TestDaF) یان تاقیکردنەوەیەکی تری زمانی ئەلمانی بۆ قوتابخانە باڵاکانی ئەلمانیا (DSH) بۆ خوێندن.
لەبارەی پێویستییەکانی زمانی ئەلمانی بۆ خوێندن لەو زانکۆیەی کە ئێوە هەڵتانبژاردووە، بۆ قۆناغەکانی خویندن و بەشەکانی خوێندن تکایە زانیاری لە خودی زانکۆکان خۆیان یان قوتابخانە باڵاکان وەربگرن، یان لە ماڵپەڕی www.sprachnachweis.de. وەک ئامانجێک لێی بکۆڵنەوە.

لە هەموو تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەڵسەنگاندنی بەشی نووسین، پێویستە بە ڕینووسی ئەلمانی پابەندبن, بەو شێوە ڕینووسەی کە لە ساڵی ٢٠٠٦-وە ڕێکخراوە. بنچینەی ئەمەش ڕێنووسی ئەلمانی "DUDEN"ە لە بیستوچوارەمین چاپییەوە.
ڕێسا هەنووکەییەکانی ڕێنووسی ئەلمانی لە ئینتەرنێت دەدۆزنەوە لە:

فێربوون پرۆسیەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، واتە تایبەتە بە خودی هەر کەسێک. خودی ئێوە چەند کاتتان گەرەکە، بۆ ئەوەی بگەن بە ئاستی پلەیەکی زمانی ئەلمانی، دەوەستێتە سەر کۆمەڵێک کۆڵکەی جیاواز و هەروەها خودیی خۆتان: پەیگیریتان، تەرخانکردنی کات و سوود وەرگرتن لە دەرفەتی ڕاهێنانی زیاد.
ئەگەر ئێوە بەر لە ئێستا زمانێک یان پتر فێربووبن، زۆربەی جاران لە بارێکی ئاوادا خێراتر زمانی ئەلمانی فێردەبن. ئایا ئیوە لە نیشتمانی خۆتان یان لە ئەلمانیا بەشداری خولێکی فێربوون دەکەن و لەدەرەوەی وانەکانیش گوێتان لە گفتوگۆی ئەلمانی دەبێت و دەتوانن قسە بکەن، ئەوەش رۆلێکی گەورەی هەیە.
بۆ پرۆسەی فێربوون چڕی وانەکانیش (چڕی خولەکان یان خولی ئێواران یان جۆرێکی ئاوا) گرنگی خۆی هەیە. تکایە سەردانی سەنتەری تاقیکردنەوەیەک بە بژاردەی خۆت بکە، بۆ ئەوەی بە تایبەتی ڕاوێژت لەگەڵدا بکرێت.

ئێوە کەرەستەکانی ڕاهێنان و زانیاری لای هەر تاقیکردنەوەیەک دەدۆزنەوە:
- کەرەستەکان بۆ ڕاهێنانی ئۆنلاینی
- کەرەستەکان بۆ دابەزاندن
- کەرەستەکان بۆ ڕاسپاردن
- پێڕەونامەی تاقیکردنەوەکان و بڕیارەکانی پیادەکردن
بۆ هەندێک لە تاقیکردنەوەکان کەرەستەکان فێربوونی لە دوور و خولی ئۆنلاینی هەیە.
فێربوونی زمانی ئەلمانی لە وانەگوتنەوەی دوور

تەواوی تاقیکردنەوەیەک دەتوانرێت بێ سنوور دووبارە بکرێتەوە. وردەکاریییەکان و دووبارەکردنەوەی بەشێکی تاقیکردنەوەش لە بڕیارەکانی پیادەکردنی تاقیکردنەوە ڕێکخراوە.
The exam Goethe-Zertifikat A1: Fit in Deutsch 1 is deemed to have been passed if at least 30 points (50% of the maximum point score) have been earned and if all sections of the exam have been completed.
The exam Goethe-Zertifikat A1: Start Deutsch 1 is deemed to have been passed if at least 60 points (60 % of the maximum point score) have been earned and if all sections of the exam have been completed.
The exam Goethe-Zertifikat A2 or Goethe-Zertifikat A2: Fit in Deutsch is deemed to have been passed when at least 60 points (60 % of the maximum point score) have been earned and if all sections of the exam have been complet-ed. Of these points, at least 45 points must have been earned in the written exam and at least 15 points in the oral exam. Otherwise, the entire exam will be deemed to have been failed.
The Goethe certificates B1, B2, C1 and C2 are modular exams.
A module is deemed to have been passed if at least 60 points or 60% are attained.

بڕوانامەکانی پەیمانگەی گوێتە Goethe-Instituts لەسەرەوەی A1 -وە لە ڕووی کاتەوە بێ سنوور کاریان پێ دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەش ژمارەیێکی زۆر دەزگا و خاوەنکارەکان داوای بڕوانامەیەک دەکەن کە تەمنی لە دوو ساڵ زیاتر نەبێت.
تاقیکردنەوەکان لەسەرەوەی پلەباڵا ناوەندییەکانی تاقیکردنەوە (ZOP)، دبلۆمی بچووکی زمانی ئەلمانی(KDS) و دبلۆمی مەزنی زمانی ئەلمانی (GDS) دوای پیادەکردنی Goethe-Zertifikats C2 نوێ و گۆڕانی دبلۆمی مەزنی زمانی ئەلمانی (GDS) بۆ ئاستی تاقیکردنەوەی C2 لە ١/١٢/٢٠١٢ هەر کاریان پێ دەکرێت.

بە شێوەیەکی بنچینەیی بڕونامەیەک بە دووانەیی نادرێت.
ئەگەر پتر لە ١٠ ساڵ بەسەر تاقیکردنەوەدا تێنەپەڕیبوو، ئەوا ئەو سەنتەرەی کە ئێوە تاقیکردنەوەکەتان لێ کردبوو، دەتوانێت بەرامبەر خەرجییەکەی لە جیاتی بڕوانامە، پشتگیرینامەیەکتان بداتێ.

لە کاتی گۆڕینی ناو (بۆ نموونە بەهۆی هاوسەرگیری، یان هەڵگرتنەوەی منداڵ، جیابوونەوە یان شتێکی ئاوا) ئەوا نە بڕوانامەیەکی نوێ و نە پشتگیرینامەتان پێ دەدرێت.
گۆڕینی ناو دەکرێت بە ڕیگەی بەڵگەنامەی فەرمی (بەڵگەنامەی لەدایکبوون، گرێبەستی هاوسەرگیری و بەلگەیەکی ئاوا) هەروەها بە کۆپێکی پشتڕاستکراو، بسەلمێنرێت.
ناو یان ڕێنووسی ناو لە کاتی خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوە لەگەڵ وێنەیەکی کەسی گونجاو، لە لایەن سەنتەری تاقیکردنەوە وەردەگیرێت. بڕوانامەی تاقیکردنەوەی سەرکەوتوو بەو زانیاریە وەرگیراوانە ئامادە دەکرێت.

ئێوە دەتوانن بڕوانامەکەتان بە فەرمی لای وەرگێڕێکی دانپێدانراوی دەولەت یان نووسینگەیەکی وەرگێڕان وەربگێڕن.
بەشداربووانی تاقیکردنەوە پابەند نین بە سەردانی خولێکی دیاریکراوی ئامادەکاری، یان پەیداکردنی بڕوانامەی ئاستی پلەیەکی زمانی ئەلمانی.
بەڵام ئێمە پێمانباشە لە خولێکی ئامادەکاری سەنتەرەکانی تاقیکردنەوە بەشدارببن. لێرە ئاشنای پێداویستییە زمانییەکان و تاقیکردنەوەکان دەبن، کە ئەمەش تاقیکردنەوەکانتان تا دەکرێت بۆ ئاسان دەکات.
تکایە بە بژاردەی خۆتان سەردانی سەنتەرێکی تاقیکردنەوە بکەن بۆ ڕاوێژکاری تایبەت لەم بارە.

ئێوە دەتوانن کۆپی بڕوانامەکەت، بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خوێندن بۆ نمووونە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییە فەرمییەکانی وەک (دادگا، وەزارەتەکان، قوتابخانە، بانق، یان جێگەیەکی ئاوا) پشتڕاست بکەنەوە. زۆربەی جاران خاوەن کارەکان دانەیەکیان دەوێت کە لە لایەن نووسینگەی پارێزەرێکی یاسیی، پشتڕاست کرابێتەوە.