کولتوور و بەردەوامیی پڕۆژەکانی پەیمانگای گۆتە عێراق لە بواری بەردەوامیدا بڕیاردەران و دامەزراوە پەروەردەییەکان و ئەوانەی لە بواری هونەر و ڕۆشنبیریدا کاردەکەن کۆدەکاتەوە.
فەزای داهێنەرانە پەیمانگای گۆتە عێراق، لەگەڵ هاوبەشەکانی، بە پلەی یەکەم سەرنجی لەسەر بەهێزکردنی تۆڕ و دەستپێشخەرییەکانی ئێستایە، پێشخستنی بەشداریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئاڵوگۆڕی داهێنەرانە لە سەرانسەری سنووری نیشتمانی، زمان و تەمەن.
ديزاين پەیمانگای گۆتە عێراق ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت لە بەرەوپێشبردنی پیشەسازییە ڕۆشنبیری و داهێنەرەکان، بەتایبەتی لە بواری دیزایندا. ئێمە فەزای بۆ چاوپێکەوتنی کولتووری دروست دەکەین لە ڕێگەی بنیاتنانی توانا، دەرفەتی تۆڕکردن و دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە ئاڵوگۆڕێکی کراوە لەسەر پرسە هەنووکەییەکان.
میراتی کهلتووری پەیمانگای گۆتە عێراق کاری ڕۆشنبیری بەکاردەهێنێت بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ (دوبارە) دۆزینەوەی میراتی کولتووری و ژیان لە بەرامبەر ئەوانی تر و جیهاندا.
بەرەوپێشبردنی کولتووری پەیمانگای گۆتە لە هەموو بوارەکاندا هونەر و کولتوور بەرەوپێش دەبات. ئەوانەی لە بواری ڕۆشنبیری کاردەکەن بە پشتیوانی ئێمە پڕۆژەکانیان بەدی دێنن. گەڕان بە دوای تەندەرەکان
وەرگرتنی پەڕتوک بە ئۆنلاین: کتێبخانەی دیجیتاڵی دەتوانیت زیاتر لە ٢٠ هەزار میدیای زمانی ئەڵمانی وەک کتێبی ئەلیکترۆنی، کتێبی دەنگی و مۆسیقا، ڕۆژنامە و گۆڤار بە خۆڕایی لە ڕێگەی وەرگرتنی ئۆنلاین.
کاری کتێبخانە کاری کتێبخانەمان فەزا بۆ بەریەککەوتن و چێژی خوێندنەوە و ئاڵوگۆڕی ئەدەبی و فێربوونی زمانی ئەڵمانی دروست دەکات. با ئۆفەرەکانمان ئیلهامت پێبدەن!
گۆڤاری “ڕوئیا” ڕوئیا (بە عەرەبی: رؤية) گۆڤاری مالتیمیدیای پەیمانگای گۆتە لە وڵاتانی عەرەبی زمان لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. ڕوئیا دیدگای جۆراوجۆر لەسەر پرسە کولتووری و کۆمەڵایەتی-سیاسییەکانی ئێستا بڵاودەکاتەوە. ڕوئیا بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە دیدگا جۆراوجۆرەکان بە نرخ دەزانن و ئارەزووی ناوچەی فرە کولتوری و هەمەچەشن دەکەن.
تەوژمکردنی فیلمەکان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی گۆتە لەسەر داواکاریەوە کە لەلایەن پلاتفۆرمی پەخشی ڕاستەوخۆی پەیمانگاکانی گۆتەوە دابین دەکرێت، بەرنامەی فیلمی ئۆنلاین و فێستیڤاڵی فیلم و نمایشکردنی فیلم دەگەیەنێتە ڕای گشتی، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی پەخشەوە دەستبکەوێت.
هەواڵنامە حەز دەکەیت هەمیشە ئاگادار بکرێتەوە لەگەڵمان دانەبڕێیت؟ کێشە نییە – بە خۆشحاڵیەوە هەواڵنامەی ئاساییتان بە بەردەوامی بۆ دەنێرین لەگەڵ تازە هەواڵەکانی پەیمانگاکەمان. نامەی نوێ