Goethe-Zertifikat A1: Fit in Deutsch 1
Goethe-Zertifikat A1: Fit in Deutsch 1 بریتییە لە تاقیکردنەوەیەک بۆ منداڵان و لاوانی تەمەن نێوان ١٠ تا ١٦ ساڵان. ئەو بڕوانامە پشتگیری زانینی ئاستێکی تەواو سادەی زمانی ئەلمانی دەکات و لەسەر پیوەرە شەش پلەییەکەی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) تواناکان بۆ زانینی زمانەکان، بەرامبەرە لەگەڵ پلەی (A1).
بە سەرکەوتنت لە تاقیکردنەوە، تۆ ئەوە پێشاندەدەیت، کە...
- دەتوانیت بە زمانی ئەلمانی پرسیاری سادە بکەیت و وەڵامیان بدەیتەوە، هەروەها تکای شتێک بکەیت و کاردانەوە بەرامبەر تکایێک پێشانبدەیت.
- دەتوانیت بە بەکارهێنان و ڕستەی سادە لەبارەی خۆت و کەسانی تر بنووسیت.
- دەتوانیت لەم دەق و گفتوگۆیانە بگەیت، کە باسی شتێک دەکەن، کە تۆ پێیان ئاشنایت.