پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌ولێر و سلێمانی // شێركۆ عه‌باس و هێمن حه‌مید
یاده‌وه‌ری شوێن له كۆنتێكستێكی مێژوویدا ده‌گه‌ڕێته‌وه
![بیرەوەری شوێنەکان بە شێوازی مێژوو دەگەڕێنەوە لەلایەن هێمن حەمید و شێرکۆ عەباس بیرەوەری شوێنەکان بە شێوازی مێژوو دەگەڕێنەوە لەلایەن هێمن حەمید و شێرکۆ عەباس](/resources/files/jpg866/012-hemin-hamed-w-formatkey-jpg-w983.jpg)
شێركۆ عه‌باس هونه‌رمه‌ندێكی كوردی ئێراقه، له ساڵی ١٩٧٨ له ئێران له دایك بووه و له‌وێ خانه‌واده‌كه‌ی وه‌كو په‌نابه‌ر ده‌ژیان و شێركۆ ته‌مه‌نی دوو ساڵان بووه كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئێراق. شێركۆ هونه‌ره جوانه‌كانی له زانكۆی سلێمانی ته‌واو كردووه، هه‌روه‌ها ماسته‌ری له هونه‌ره جوانه‌كاندا له ساڵی ٢٠١٥ له زانكۆی گۆلد سمیسی له‌نده‌ن به‌ده‌ستهێناوه. شێركۆ میدیای جۆراو جۆر به‌كارده‌هێنێت له‌كاره‌كانیدا وه‌كو؛ ڤیدیۆ، پێرفۆرمانس، په‌یكه‌ر و ده‌نگ. هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌نگ و مێمۆری بینراو-ڤیژواڵ و جیۆپۆلیتیكی ئێراقی تازه نوێنه‌رایه‌تی بكات.
هێمن حه‌مید له ساڵی ١٩٧٣دا له شاری هه‌ولێر له دایك بووه ، هه‌ر له‌وێش گه‌وره بووه. په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان له ساڵی ١٩٩٧تهواوكردوه. دواتر به‌كالۆریۆسی له هونه‌ردا له زانكۆی سلێمانی به‌ده‌ستهێناوه. هێمن كاره‌كانی و لێكۆڵینه‌وه‌كانی له زۆرێك له وڵاتانی دونیا نمایشكردوه له‌وانه؛ به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و زۆریتر.
پڕۆژه‌كه‌ی شێركۆ عه‌باس
پڕۆژه‌كه‌ی شێركۆ له باره‌ی (ئه‌منه سووره‌كه) وه‌یه له شاری سلێمانی، كه ڕه‌مزی زه‌مه‌نی سه‌دام حوسێنه كه زه‌مه‌نی كوشتار، زیندانیكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كورد بوو له‌و شاره‌دا.یاده‌وه‌ری شێركۆ له دیتنی كارهڤانێك له حه‌وشه‌ی ئه‌منه سووره‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وكاته‌یه كه ڕاپه‌ڕینی مارسی ١٩٩١ له‌دژی به‌عس له‌و شاره‌دا ده‌ستپێكرد. ئه‌و كاته شێركۆ ته‌نها ته‌مه‌نی یازده ساڵ ده‌بوو كاتێك ئه‌و كارڤانهیهی دیووه له حه‌وشی ئه‌منه سووره‌كه كه جلی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ژنانی تیابووه؛ جلی ژێره‌وه، حه‌بی جڵه‌وگیری له منداڵ بوون‌و زۆر ماتریاڵی تر. ...ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێركۆ دانابوو، ساڵانێكی زۆر دوای ئه‌وه ده‌یویست زانیاری زیاتر له‌سه‌ر چیرۆكی ئه‌م كارهڤانهیه به‌ده‌ستبهێنێت. له ساڵی ٢٠٠٨ وه له هه‌وڵدایه كه دوكومێنت و سه‌ره‌داو و زانیاری ساخ بكاته‌وه له‌سه‌ری. ئه‌م كارهڤانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م بینراوه له حه‌وشه‌ی زیندانه‌كه‌دا و دواتر كه‌س نازانێت چی به‌سه‌رهاتووه، ته‌نانه‌ت هیچ یاده‌وه‌ریه‌ك یان چیرۆكێكی لێوه به‌جێ نه‌ماوه.
ئه‌منه سووره‌كه، مێژووه خوێناویه‌كه‌ی، ئاڕكیتێكتۆره ناحهزهكهی و شێوازه ترسانهكهكهی سه‌رنجی شێركۆیان ڕاكێشاوه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری كردووه و گه‌ڕاوه به‌دوای به‌ڵگه و زانیاری سه‌باره‌ت به‌م زیندانه كه ئێستا كراوه به مۆزه‌خانه.
لای شێركۆ هونه‌ر پلاتفۆرمێكه، كه نمایشی واقیعی تێدابكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕووداوانه بهێنرێنه‌وه پێش و شوێن و ده‌نگیان پێبدرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریان بپارێزرێت و دۆكومێنت بكرێن وه‌ك به‌شێك له مێژووی ئه‌منه سووره‌كه و مێژووی فاشیزم له‌شاره‌كه. ناوی ئه‌م به‌شه‌ی دوكومێنتهریهكه ( شایه‌تی بوكه‌ڵه وهرقیهكان) كه بریتیه له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی ئه‌و ژنانه‌ی له‌و كهرهڤانهدا لاقه‌كراون و هه‌موو ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی دوكومێنتاری ئه‌زموونگه‌رییه‌وه گوزارش له‌خۆی ده‌كات.
به‌هه‌مان شێوه یاده‌وه‌ری یاریزانانی (تیپی فوتباڵ) كه‌له‌و شوێنه‌دا، هه‌مان ده‌شت كه‌كاتی خۆی به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م ده‌شته بینا ترسناكه‌كه‌ی ئه‌منه سووره‌كه‌ی له‌سه‌ر بینابكرێت، یاریان كردووه. ئه‌م تیمه و و یاده‌وه‌ریان فه‌رامۆشكراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه نه‌خشه‌یه‌ك هه‌یه و فۆتۆیش هه‌یه كه ئه‌م تیمه له‌وێدا یاریان كردووه. هه‌روه‌ها شوێنه‌كه ده‌ستنیشانكراوه كه دواتر زیندانه‌كه‌ی (ئه‌منه سووركه) له‌سه‌ر دروستكراوه كه بۆته شوێنێكی خوێناوی له ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانی كردنی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و هه‌موو كوردێك كه گومانی لێكراوه. ئه‌م به‌شه‌ی دوكومێنتاریهكه ناوی( نه‌خشه له‌سه‌ر نه‌خشه) یه.
شێركۆ گرنگی زۆر ده‌دات به ورده‌كاریه‌كان، به‌تایبه‌ت به‌و چیرۆكانه‌ی كه به ئاسانی له‌بیر ده‌كرێن و فه‌رامۆشده‌كرێن. ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌م چیرۆكانه بهێنێته‌وه به‌ر ڕووناكی و پلاتفۆرمیان بداتێ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو واقیعی تازه بگێڕدرێنه‌وه و بنوسرێنه‌وه. پڕۆژه‌كه‌ی شێركۆ تێكه‌ڵه‌یه‌كه له؛ فۆتۆ، هێڵكاری و دوو دوكومێنتاری... شێركۆ له ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری باوكیه‌وه كه ڤیدیۆی ئازادكردنی زیندانه‌كه‌ی گرتووه هێڵكاری بۆ كارهڤانهكه كردووه.
پڕۆژه‌كه‌ی هێمن حه‌مید
پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی هێمن له‌گه‌ڵ شێركۆ عه‌باس تیشك خستنه سه‌ر دۆزی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه كه زه‌مه‌نێك له‌ناو قه‌ڵاكه‌ی هه‌ولێر و ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانیدا ژیاون. هه‌روه‌ها چۆن له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان له‌م شوێنانه‌دا یاده‌وه‌ری ئه‌مانه فه‌رامۆشكراوه و سڕدراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له پشت پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و گۆڕینی ئه‌و شوێنه (قه‌ڵای هه‌ولێر) بۆ مۆزه‌خانه‌ن.جێگه‌ی سه‌رنجه كه بڵێین؛ قه‌ڵای هه‌ولێر كه یه‌كێكه له دێرین ترین شوێن له دونیادا كه مرۆڤ بۆ هه‌زاران ساڵ تێیدا ژیابێت. قه‌ڵاكه له نۆژهنكردنهوهدا بووه له زه‌مه‌نی جیاوازدا. تازه‌ترینیان چه‌ند ساڵێك له‌وه‌پێش بوو كه زیاتر له هه‌شت سه‌د خانه‌واده لابران و قه‌ره‌بوو كرانه‌وه، به‌ڵام كاتێك هێمن بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی كاری له‌گه‌ڵدا كردوون، بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وان زۆر بیری قه‌ڵا ده‌كه‌ن، غه‌مگینن كه چیتر له‌وێ ناژین.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌و فاكته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه هێمن ڕه‌خنه‌ی ئه‌و نۆژنكردنهوهیه ده‌كات، كه به‌باشی لهكۆڵینهوهی له‌سه‌ر نه‌كراوه و مێژووی ژیانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره‌دا ژیاون تا چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر فه‌رامۆشكراوه. ڕاسته قه‌ڵا ده‌كرێته مۆزه‌خانه، هێمن له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئه‌وه داداپه‌روه‌ری نییه كه یاده‌وه‌ری خه‌ڵك له‌م پرۆسه‌یه‌دا بسڕدرێته‌وه و ئه‌زموونی ژیانیان له‌وێدا به‌هه‌مان شێوه فه‌رامۆشكراوه و سڕدراوه‌ته‌وه.
هێمن له پڕۆژهكهیهدا دانیشتوانی پێشووی قه‌ڵای هێناوه‌ته ناو كاره‌كه‌ی و له‌گه‌ڵیاندا مۆدێلی قه‌ڵایه‌كی ئه‌ندازه بچووكی دروستكرده‌وه له قوڕ. ئه‌م مۆدێله ته‌نها له یاده‌وه‌ری خودی خه‌ڵكه‌كه‌وه دروستكرابوو نه‌ك له‌سه‌ر خه‌یاڵ و ێنه‌وه.
كاره‌كه‌ی هێمن بریتیه له تابلۆ، پێرفۆرمانس و مۆدێلێكی له قوڕ دروستكراوی قه‌ڵا له‌سه‌ر بنه‌مای یاده‌وه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌وه كه پێشتر له‌وێدا ژیاون. ئه‌م پڕۆژه‌یه له ئه‌پریلی ساڵی ٢٠١٩دا له هه‌ولێر نمایشكرا و هێمن له ئێستادا له هه‌وڵدایه له سلێمانیش نمایشی بكات.
هێمن و شێركۆ كاره‌كانیان پرسیار دروستكردنه له‌سه‌ر گۆڕانكاری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو؛ قه‌ڵا و ئه‌منه سوورهكهیه....به‌تایبه‌ت كه چۆن یاده‌وه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێدا ژیاون فه‌رامۆشكراوه و یان گوێزراونه‌ته‌وه و قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه له‌و باوه‌ڕه‌دان؛ كه ده‌سه‌ڵاتداران بۆیان نییه یاده‌وه‌ری خه‌ڵك و شوێنه‌كان بسڕنه‌وه، له جیاتی ئه‌وه پێویسته لێكۆڵینه‌وه له ژیان و ئه‌زموونه‌كان و یاده‌وه‌ریه‌كانیان بكرێت و وه‌كو به‌شێك له میراتی ئه‌و مۆزه‌خانانه له‌به‌رچاو بگیردرێت.
گێڕانه‌وه و مێژووی گۆرانكاری شوێنه‌كان بۆ مۆزه‌خانه بێلانانه نییه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی لایه‌ندارانه‌یه، هێز و ده‌سه‌ڵات ڕۆڵێكی زۆر ده‌بینین له‌وه‌ی چیرۆكی كێ له‌به‌رچاو بگیردرێت و هی كێهاش بسڕدرێته‌وه.
کۆمێنت
نووسینی کۆمێنت