حه‌سه‌ن فالح //به‌غداد
چۆپینی سه‌دری
![Hassan Falih W Hassan Falih W](/resources/files/jpg866/016-hassan-falih-w-formatkey-jpg-w983.jpg)
حه‌سه‌ن فالح ڕۆماننوسی ئێراقی له ساڵی ١٩٨١دا له به‌غداد له دایك بووه. ماسته‌ری هه‌یه له گرافیك دیزاین و ئێستا مامۆستایه له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد. له‌هه‌مان كاتدا وه‌كو نوسه‌ری سیناریۆی فیلم له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆی فیلمی ئێراقیدا كارده‌كات.
حه‌سه‌ن چه‌ندین ڕۆمانی نوسیووه له‌وانه؛ (تاكسی كراون) كه له ساڵی ٢٠١٥ و (خوێنه‌ری قوڕ) له ساڵی ٢٠١٦ و هه‌ره‌وه‌ها كۆمه‌ڵێك كورته چیرۆك له ساڵی ٢٠١٧ دا بڵاویكردۆته‌وه. هه‌روه‌ها (ڕۆمانی كامێرا‌كان و مه‌لایكه‌ته‌كان) له ساڵی ٢٠١٨‌دا بڵاوبۆته‌وه. یه‌كێك له شانۆ نامه‌كانی كه له‌ساڵی ٢٠١٥دا نوسیوێتی به ناوی (بیره‌كه‌ی عه‌لاوی) كه باس له بیرێكی پیرۆز ده‌كات له نه‌جه‌ف كه مردووه‌كان له‌وێدا ده‌شۆرێن، بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئێراق. حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها به‌شداری كردووه كه له ۆرك شۆپێكی (بوكه‌ر پرایز) دا له عه‌ممان له ئه‌رده‌ن له ساڵی ٢٠١٦دا كه له لایه‌ن چه‌ندین نوسه‌ری به‌توانای عه‌ره‌به‌وه به‌ڕێوه برا.
دۆخی ئێراق و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نوسینه‌كانی حه‌سه‌ن:
حه‌سه‌ن ده‌ڵێت؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كێشه و سێكتاریزمهی له ئێراقدا هه‌یه به‌ڵام نوسه‌رانی ئێراقی توانیویانه له دوای ساڵی ٢٠٠٣وه. زیاتر له حه‌وت سه‌د ڕۆمان به‌رهه‌م بهێنن. له زه‌مه‌نی سه‌دامدا هه‌موو شتێك میلیتاریزه كرابوو له خزمه‌تی دیكتاتۆردا، ته‌نانه‌ت شیعر، ڕۆمان، مۆسیقا، وێنه، میدیا و فیلم له‌ژێر میلتاریزه وسانسۆردا بووه . حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند ئێراق به‌ده‌ست ده‌یان كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام ناكرێت به‌راورد بكرێت به پێشوو.له ساڵی ٢٠١٥دا حه‌سه‌ن ڕۆمانێكی به‌ناوی (تاكسی كراون) نووسیوه كه باس له ٢٨٦ خوێندكار ده‌كات كه ناویان سه‌باح بووه.هه‌موویان له زانكۆی به‌غداد خوێندكارن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك كه ناوی سه‌باح بووه ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی نهێنی سه‌ر به حیزبی موعاره‌زه بووه، هه‌موو ئه‌م سه‌باح ناوانه كۆ ده‌كه‌نه‌وه و له نه‌جه‌ف له ساڵی ١٩٨١دا له سێداره‌یان ده‌ده‌ن
پڕۆژه‌كه‌ی حه‌سه‌ن فالح:
ئه‌م ڕۆمانه كه سپۆتلایت ئێراق هاوكاری كردووه، باس له‌و كێشه تازانه ده‌كات كه به‌رۆكی ئێراقی تازه‌یان گرتووه. له‌باره‌ی گه‌نجێكی موزیسیانه كه ناوی عاشووره له گه‌ڕه‌كێكی كۆن به‌ناوی ئهلسهدریه ده‌ژی. خانه‌واده‌كه‌ی ناویان ناوه عاشوور به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامێكی هه‌بووه ناوی عاشوور بوه و له جه‌نگی ئێراق و ئێران‌دا كه‌وتووه. هه‌ر بۆیه حه‌زی له ناوه‌كه‌ی خۆی نییه، هه‌ربۆیه‌ش خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك به‌ناوی چوبانی سه‌دریه بانگی ده‌كه‌ن، ئه‌مه ناوی موزیسیانێكی به‌ناوبانگی پۆڵه‌ندیه كه ناوی فرێدریك چۆبینه.له دوای ساڵی ٢٠٠٣وه دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس. عاشوور پیانۆیه‌ك له بازاڕی ده‌ستی دوو ده‌كڕێت. ڕووبه‌ڕووی چه‌ند گرفت ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی خۆی بۆ موزیك پڕبكاته‌وه. ماڵه‌كانی ئه‌لسه‌در بچوكن و دهرگاكانیشیان بچوكن كه پیانۆكه پیایدا ناچێته ژووره‌وه. هه‌روه‌ها میلیشیاكان له هه‌مان ناوچه‌ن و موزیكیان حه‌رام كردووه. له‌ولاوه حكومه‌تی تازه دروست بووی ئێراق بانگه‌وازی كردبوو كه ده‌یه‌وێت سروودی نه‌ته‌وه‌یی بگۆڕێت.. عاشوور هه‌وڵ ده‌دات سروودێك بنوسێت بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌ك بباته‌وه و شوێنێك بۆ پیانۆكه‌ی دابین بكات كه پارێزراو بێت. له ناو ئه‌م هه‌موو داڕوخان و ئاژاوه‌و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كو‌لتور و موزیكهدا عاشوور هێشتا زۆر به گوڕه‌وه ده‌یه‌وێت موزیك دروست بكات.
ئه‌م ڕۆمانه له پشتیوانی كردنی دۆزی موزیك و موزیسیانه ئێراقیهكاندا نوسراوه.
حه‌سه‌ن نیگه‌رانه وه‌ك مامۆستا و وه‌ك ڕۆماننوسێك له‌باره‌ی دۆزی هونه‌ر، موزیك، و كو‌لتور به گشتی له ئێراقدا. ئه‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه تا ئێستاش هه‌وڵێكی ڕێكخراو هه‌یه بۆ داخستنی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان له ئێراقدا و موزیك بخه‌نه خانه‌ی حه‌رامه‌وه به پێی خورافه‌ی دینی.حه‌سه‌ن ده‌ڵێت؛ موزیك كولتوره، زمانێكه بۆ خۆی وه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه زۆر شت ده‌كرێت له ڕێگه‌ی موزیكه‌وه بوترێت له ڕێگه‌ی وشه‌وه ناكرێت. ...هه‌ربۆیه‌ش حه‌سه‌ن ئه‌م ڕۆمانه‌ی پێشكه‌ش كردووه به دۆزی موزیك و موزیسیانه ئێراقیه‌كان به گشتی وه‌ك فۆرمێك له هونه‌ری جوان و كولتورێكی باڵا.