الحياة والعمل داخل ألمانيا

ایا بە هۆکاری پیشەیی یان تایبەت بڕیارت داوە بۆ هەمیشە لە ئەڵمانیا بژیت؟ ئایا پێویستت بە شارەزایی زمان و زانیاری هەیە دەربارەی ژیان لە ئەڵمانیا؟ پەیمانگای گۆته پشتگیرییەکی شایستەت پێشکەش دەکات لە ئامادەکارییەکانتان.

People walking along a city sidewalk in the warm light of sunset, with cars passing by on the street. © Jedrzej Kaminski/EyeEm via GettyImages

ئەمەیە کە ئێمە پێشکەشتان دەکەین

چۆن پەیمانگای گۆته عێراق پشتگیریت دەکات بۆ دەستپێکردنێکی سەرکەوتوو لە ئەڵمانیا:
  • ئامۆژگاری کەسی سەبارەت بە ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا
  • زانیاری مانگانە
  • سیمینار و وۆرک شۆپ
  • ئامۆژگاری لەسەر ناوەڕۆکی داواکاری ڤیزا (زانیاری لەسەر بەڵگەنامە پێویستەکان وەک بەڵگەی شارەزایی زمان)
جگە لەوەش پەیمانگای گۆتێ خولی ئەڵمانی  هەروەها تاقیکردنەوەکانی لە هەموو ئاستەکاندا پێشکەش دەکات.
ئێمە بۆنە و ئاهەنگەکانی بواری “ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا” لە کەناڵە سۆشیال میدیاکانمان ڕادەگەیەنین.
ئایا پرسیارت هەیە سەبارەت بە ئۆفەری تاکەکەسی یان حەز دەکەیت ئامۆژگاری تاکەکەسی وەربگریت؟
تکایە  پەیوەندیمان پێوە بکەن!

ئۆفەرە ئۆنلاینەکانی پەیمانگەی گۆتە

ماڵپەر: ڕێگای من بۆ ئەڵمانیا

بۆ ئەو کەسانەیە کە لەبەر هۆکاری پیشەیی یان تایبەت کۆچ دەکەن بۆ ئەڵمانیا. زانیاری بەسوود پێشکەش دەکات دەربارەی ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا بە ۳۰ زمان، ئاماژە بە ناوەندەکانی ڕاوێژکاری دەکات و ڕاهێنانی ئەڵمانی بەخۆڕایی دابین دەکات.

بە خۆڕایی مەشقی زمانی ئەڵمانی بکە

ئەمەش توانای زمانت باشتر دەکات و تێکەڵبوونت ئاسانتر دەبێت.

گۆڤاری ئەڵمانیای من

  • "زانیاری لەسەر ئاراستەکردنی سەرەتایی خۆت لە ئەڵمانیا."
  • بابەتەکان: هەنگاوی یەکەم لە ئەڵمانیا، دەستپێکردنی کار، دارایی، ژیانی خێزانی، کات بەسەربردن، دۆزینەوەی یارمەتی و هتد.
  • A1 زمان: ئەڵمانی سادە لە ئاستی 

کۆرسی ئەڵمانیام

  • ئامادەکاری بۆ ژیانت لە ئەڵمانیا.
  • بابەتەکان: هەنگاوی یەکەم لە ئەڵمانیا، کار، دارایی، ژیانی خێزانی، کات بەسەربردن، دۆزینەوەی یارمەتی و هتد.
  • زمان: ئەڵمانی لە ئاستی A2"

لینکی بەسوود

ناساندنی پیشەیی

حەز دەکەیت لە کارەکەت لە ئەڵمانیا کار بکەیت؟ لێرەدا بۆت دەردەکەوێت کە چۆن و لە کوێ دەتوانیت بڕوانامەکەت بناسرێت.

Anabin

پۆرتاڵی زانیاری بۆ ناساندنی بڕوانامەی خوێندنی بیانی. لێرەدا بزانە بڕوانامەکەت چۆن هەڵدەسەنگێندرێت و زانکۆکەت دانپێدانراوە یان نا.

Make it in Germany

پۆرتاڵی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بە هەموو زانیارییە گرنگەکان سەبارەت بە ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا.

یاسای نوێی کۆچبەری کرێکاری لێهاتوو

یاسای نوێی کۆچبەری لێهاتوو ئاسانکاری دەکات بۆ کرێکارانی لێهاتوو کە ڕاهێنانی پیشەیییان هەیە و ئەو کەسانەی کە زانیاری پیشەیی پراکتیکییان هەیە کۆچ بکەن بۆ ئەڵمانیا.

To ensure you have a great start in Germany

If you have already applied for a visa or are already living in Germany, the Welcome Coaches at six Goethe-Instituts in Germany offer free events to help you get off to a good start in Germany and integrate successfully into everyday and working life.

پەیوەندی

  • Logo Europäische Union
  • Logo Vorintegration und Übergangsmanagement

فۆڵۆومان بکەن