ئه‌نوه‌ر جه‌بار مووات // به‌غداد
شیعری فه‌لسه‌فی
![هۆنراوە فەلسەفییەکانی ئەنوەر بەهادلی هۆنراوە فەلسەفییەکانی ئەنوەر بەهادلی](/resources/files/jpg865/002-anwar-w-formatkey-jpg-w983.jpg)
ئه‌نوه‌ر جه‌بار مووات له ساڵی ١٩٩٠دا له به‌غداد له دایك بووه. خوێندنی له به‌غداد ته‌واو كردووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌ده‌ست هێناوه له كۆلیجی پزیشكی له ساڵی ٢٠١٤. ئه‌نوه‌ر له ئێستادا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ده‌روونیه‌كانی به‌غداد وه‌ك دوكتۆری ده‌روونی كارده‌كات. بۆ ئه‌نوه‌ر خوێندن له به‌شی زانستی ده‌روونیدا ته‌نها به‌شێكه له زانست كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له فه‌لسه‌فه‌وه وه‌رگرتووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره بوو ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
باوكی خوێنه‌رێكی جیدی بوو، هه‌ربۆیش ماڵه‌كه‌یان كاتێك كه منداڵ بوو پڕ بوو له كتێبی جۆراوجۆر. ئه‌نوه‌ر حه‌زی بۆ شیعر لا دروست بوو له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه له ته‌مه‌نێكی گه‌نجیه‌وه. ئه‌نوه‌ر شاهیدی جه‌نگی كه‌نداو بووه، هه‌روه‌ها له كاتی ئابلوقه ئابووریهكهشدا به‌ر سه‌ختی و نه‌هامه‌تیه‌كانی نه‌بوونی كه‌وتووه. ئه‌مان له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژاری وه‌ك ئهلسهورهدا ژیاون ئه‌وكات كه ئێستا پێی ده‌ڵێن سه‌در سیتی. له‌و كاته‌دا خواردن و ده‌رمان زۆر به‌كه‌می ده‌ست ده‌كه‌وتن، هه‌ژاری به شێوه‌یه‌كی فراوان هه‌ستی پێده‌كرا. ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت؛ كه ڕژێمی سه‌دام كێشه و ماڵوێرانی زۆری بۆ خه‌ڵك دروست كرد... بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر دونیابینی له‌باره‌ی ژیانه‌وه و توشی غه‌مگینی كردووه.
ئه‌نوه‌ر له ساڵی ٢٠١٤دا ده‌ستی كرد به نوسینی یه‌كه‌م شیعری كاتێك كه ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵ بوو. له‌و كاته‌وه زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆی به گه‌شه‌پێدان به شیعره‌كانی و قوڵ بوونه‌وه‌ی زۆرتر له فه‌لسه‌فه‌دا ته‌رخان كردووه. ئه‌مساڵ كتێكبێكی به‌ناوی (دیالۆگ) بڵاوكرده‌وه، كه كتێبێكه كۆمه‌ڵێك دیالۆگی فه‌لسه‌فی له‌خۆگرتووه له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگه‌كانی ئه‌فڵاتوون فه‌یله‌سوفی یۆنانی.
پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌نوه‌ر
پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌نوه‌ر كۆمه‌ڵه شیعرێكه زیاتر له سه‌د و نه‌وه‌د شیعری له خۆی گرتووه. له ساڵی ٢٠١٨ دا بڵاوبۆته‌وه له‌لایه‌ن خانه‌ی چاپی گلگامێشه‌وه له شاری به‌غداد. خه‌یاڵی شیعری ستایڵێكی مۆدێرنه له نوسینی شیعر كاتێك كه شاعیر له ئه‌زموون و به‌ریه‌ك كه‌وتنه‌كانی خۆیه‌وه ده‌نوسێت. له‌هه‌مانكاتدا فه‌لسه‌فییه چونكه پرسیاری گرنگ له‌باره‌ی بوون و ژیانی مرۆڤه‌وه ده‌هاروژێنێت. باسی ئه‌و كێشانه ده‌كات كه دێته سه‌ر ڕێگای نوسه‌ران له ئێراق له كاتی چاپكردنی كاره‌كانیاندا. ده‌ڵێت؛ كه نوسه‌ر زۆر چێژ له كاره‌كه‌ی وه‌رناگرێت، چونكه خانه‌ی چاپ هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ك هه‌ڵناگرێت بۆ بڵاوكردنه‌وه و ڕیكڵام یان نمایشی كتێبه‌كه. له‌جیاتی ئه‌وه ئه‌ركه‌كه ده‌خه‌نه سه‌ر شانی نوسه‌ر خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ڕیكڵامی بۆ بكات و بڵاوی بكاته‌وه.ئه‌نوه‌ر به‌هاوكاری باوكی، كتێبه‌كانی له شه‌قامی موته‌نه‌بی له به‌غداد كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی كتێب دۆستانه نمایش كرد و ئیمزای كرد. ئه‌نوه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه شیعر بنه‌مای هه‌موو نوسینێكه، ته‌نانه‌ت نوسینی ئه‌كادیمی ده‌بێت ئیلهامی خه‌یاڵی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر نوسه‌ر توانای خه‌یاڵكردنی نه‌بێت ناتوانێت مێتافۆر دروست بكات و فه‌لسه‌فه بكاته ناو نوسینه‌كانیه‌وه، لێره‌دا ده‌وه‌ستێت. هه‌موو نوسه‌رێك ده‌بێت هه‌ستی شاعیرانه‌ی هه‌بێت و تێكه‌ڵ بێت له‌گه‌ڵ واقیعی ئۆبژێكتیڤانهدا.
ئه‌نوه‌ر ده‌یه‌وێت جێده‌ستی خۆی به‌جێبهێڵێت به‌سه‌ر شیعری عه‌ره‌بیه‌وه له ڕێگه‌ی تێكه‌ڵ كردنی فه‌لسه‌فه به شیعره‌وه.
ئه‌نوه‌ر به‌هه‌مان شێوه ده‌یه‌وێت فه‌لسه‌فه ببێته بنه‌مای هه‌موو زانینه‌كان وه‌كو ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و لێكدانه‌وه‌كان، كه به‌باوه‌ڕی ئه‌و له ئێستادا فه‌رامۆش كراوه. ته‌نها له ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌وه ده‌توانرێت خه‌ڵك ببنه خاوه‌نی دونیابینی و خه‌ونی گه‌وره. له نه‌بوونی فه‌لسه‌فه و خه‌ونی گه‌وره‌دا بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیان هه‌ر له پرۆژه‌ی ته‌ندروستی، سیاسه‌ت، په‌روه‌رده، ئابووریه‌وه ئاژاوه دروست ده‌بێت.
کۆمێنت
نووسینی کۆمێنت