موسته‌فا شه‌ریف // نه‌جه‌ف
ئازادیه سنوورداركراوه‌كان
![ئازادی سنووردار لای موستەفا شەریف ئازادی سنووردار لای موستەفا شەریف](/resources/files/jpg866/003-mustafa-w-formatkey-jpg-w983.jpg)
موسته‌فا شه‌ریف له‌ساڵی ١٩٨٠دا له‌شاری نه‌جه‌ف-ئێراق له‌دایك بووه، هه‌رله‌وێ گه‌وره بوه‌و كارده‌كات و ئێستاش له‌وێ ده‌ژی. مه‌سته‌فا له زانكۆی كوفه بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی به‌ده‌ستهێناوه و دواتر له‌هه‌مان زانكۆدا بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ زمانی ئینگلیزی خوێندوه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زمانی ئینگلیزی‌دا به‌ده‌ست هێناوه. دواتر له ساڵی ٢٠١٦دا وڵاتی به‌ریتانیا له زانكۆی (یۆرك سه‌ینت جۆن) ماسته‌ری له گووتنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی‌دا به بێگانه به‌ده‌ستهێناوه. له‌ساڵی ٢٠١٣ دا په‌یمانگایه‌كی كردۆته‌وه بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی له شاری نه‌جه‌ف و خۆیشی وه‌كو مامۆستای زمانی ئینگلیزی له‌وێدا كارده‌كات. . له‌كاتی ژیانی زانكۆییه‌وه له ٢٠١١ تاوه‌كو ئێستا سه‌رقاڵی نوسینه.
ئازادییه سنوورداركراوه‌كان
شانۆگه‌ری (ئازادیه سنوورداركراوه‌كان) ناوی پڕۆژه‌كه‌ی موسته‌فا شه‌ریفه. كۆنسێپتی ئه‌م پرۆژه‌یه باس له بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێراق ده‌كات كاتێك له دژی داعش شه‌ڕده‌كه‌ن؛ ئایا بۆ پاراستنی ئێراقه، یان خانه‌واده‌كانیان؟ ئامانجیان چییه؟ ئه‌م شانۆگه‌ریه موسته‌فا خۆی نوسیوێتی و ده‌رهێنه‌ری بووه و له شاری نه‌جه‌ف پێشكه‌شكراوه. شانۆكه ته‌نها پازده خوله‌كی خایاندووه. له‌شانۆگه‌ریه‌كه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات؛ كه خه‌ڵكانێك دوای ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕدا ده‌كوژرێن بۆیانده‌رده‌كه‌وێت كه هیچیان نه‌گۆڕیووه. ئه‌مه هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه كه دواتر ده‌نگده‌ده‌ن به سیاسه‌تمه‌داره گه‌نده‌ڵه‌كان. دواتر هه‌مان ئه‌م گه‌نده‌ڵانه له‌حوكمدا ده‌بن و دیسانه‌وه شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنه‌وه. له‌شانۆگه‌ریه‌كه‌دا یه‌كێك له شه‌هیده‌كان، دێته خه‌ونی خوشكه‌كه‌ی و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و ده‌ڵێت؛ ده‌تانه‌وێت چه‌ند جار بكوژرێم تاوه‌كو ئێوه تێبگه‌ن كه خۆتان هۆكاری ئه‌م شه‌ڕانه‌ن. موسته‌فا ده‌یه‌وێت خه‌ڵكان هانبدات بۆ بیركردنه‌وه به‌وه‌ی؛ ئه‌وه ئه‌وانن له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردن وده‌نگدان و پشتیوانیكردنیان له‌گه‌نده‌ڵكاران و نیپۆتیزمه‌وه وڵات ده‌خه‌نه جه‌نگه‌وه. كه‌واته ئه‌م ده‌قه شانۆییه پرسیار دروستكردنه له‌سه‌ر هۆشیاری گشتی و به‌شداربوونی خه‌ڵك له‌ڕێگه‌ی به‌شداربوونیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یان بێده‌نگی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران و ئیلیتی سیاسی، خۆیان به‌شدارن له به‌رهه‌مهێنانی نه‌هامه‌تیه‌كانی جه‌نگ به‌سه‌ر خۆیاندا.پاشخانی ئه‌م شانۆگه‌ریه
له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویستان له‌جه‌نگدا و ئه‌زموونی ژیانی كه‌سی خۆی، وایان له موسته‌فا كردوه ئه‌م شانۆنامه‌یه (ئازدیه سنورداره‌كان) بنوسێت. به واتایه‌كی تر ئازادیان هه‌یه كه ده‌نگبده‌ن و له‌مه‌وه جه‌نگ دروستده‌كه‌ن، كه‌واته باشتره هه‌موو كه‌س مافی ده‌نگدانی نه‌بێت یان سنووردار بكرێت؟!...لێره‌وه موسته‌فا ئه‌قڵانیه‌ت و ژیری خه‌ڵك ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه به‌وه‌ی؛ بۆچی به‌و شێوه‌یه ده‌ژین و بیرده‌كه‌نه‌وه؟ بۆ هه‌موو كات ئه‌وانیتری وه‌ك ئه‌مریكاییه‌كان و به‌ریتانیه‌كان به‌هۆكاری نه‌هامه‌تیه‌كانی خۆیان داده‌نێین، له‌كاتێكدا ئه‌وه ته‌مه‌ڵی فیكری و به‌شداری خۆیانه له ڕاگرتنی نیپۆتیزم و گه‌نده‌ڵیدا كه جه‌نگ و ماڵوێرانی هه‌یه؟!موسته‌فا له‌و باوه‌ڕه‌دایه؛ كه شانۆگه‌ری له ئێراقدا به‌دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ په‌روه‌رده و زانین پێویستی به ژیانه‌وه هه‌یه. یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك بۆ مانا و په‌روه‌رده ناگه‌ڕێن له‌سه‌یركردنی شانۆدا، چونكه ئه‌وان كاتێكی ئازادیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت بۆ دیتنی نمایشێكی گاڵته‌جاڕانه و بۆ كات به‌سه‌ربردن بچنه شانۆ. ئه‌مه كێشه‌یه وكاری زۆری ده‌وێت تاوه‌كو له‌م دۆخه‌ی ئێراقدا خه‌ڵك وه‌ئاگابهێنرێنه‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌هاده‌كات كه‌سانێك كه تێكستی شانۆیی جیدی ده‌نوسن و نمایشی مانادار پێشكه‌ش بكه‌ن كاره‌كه‌یان قورس‌تر بێت. ئه‌وه‌ی موسته‌فا ده‌یكات ئه‌وه نییه كه خه‌ڵك بێن و سه‌یری كۆمیدی به‌تاڵ و بێ‌مانا بكه‌ن، به‌ڵكو ناردنی په‌یامه به‌وه‌ی؛ خه‌ڵكینه ئێوه به‌شێكن له‌م دۆخه و له‌م ئاڵۆزیه. یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه بۆئه‌وه‌ی نمایشێكی باش پێشكه‌ش بكرێت پێوسیته موزیك و ڕووناكی شوێنی باش كه ئه‌مانه زۆر گرانن و گه‌ر ئه‌مانه به باشی نه‌كه‌یت سه‌ركه‌وتوو نابیت.
به‌بڕوای موسته‌فا شانۆ له ئێراقدا له هه‌موو زه‌مه‌نه‌كاندا بارگاوی بووه به‌كێشه‌ی تایبه‌ت به خۆی. بۆ نمونه شانۆ له زه‌مه‌نی حیزبی به‌عسدا ته‌نها بۆ پاره په‌یدا كردن بوو. هونه‌رمه‌ندان له‌ژێر كۆنترۆڵی ڕژێمدا بوون و ئازاد نه‌بوون، بۆ نمونه هه‌ر وشه‌یه‌ك به‌دڵی به‌عسیه‌كان نه‌بوایه كه‌سه‌كه له سێداره ده‌درا. شانۆ هه‌بوو له‌سه‌رده‌می به‌عسدا، به‌ڵام تاریك و خوێناوی بوو هیچ هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادانه‌ی تێدا نه‌بوو.
ئێستا به‌داخه‌وه شانۆ كراوه‌ته شوێنێك بۆ نمایشی گاڵته‌جاڕی و كات به‌سه‌ربردنی بێ‌مانا. كه ئه‌مه شكستێكی ئیداری و كولتوریه باڵی كێشاوه به‌سه‌ر كۆی ئێراقدا. لێره‌وه ڕۆڵی شانۆكاران و نوسه‌ران و كه‌سانی جیدی قورس‌تر ده‌بێت، چونكه بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای شانۆی مانادار و خاوه‌ن په‌یامدا ڕاكێشن و مانا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شانۆ و كاری شانۆیی، ناچارن به‌ره‌نگاری زۆر كۆسپ و سه‌ختی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ببنه‌وه.
کۆمێنت
نووسینی کۆمێنت