جه‌میل ئه‌لجه‌میل// قه‌ره‌قۆش
جیاوازیه‌كان بوونی ئێمه به‌هێز ده‌كه‌ن
جه‌میل له ساڵی ١٩٩٠دا له حه‌مدانییه له قه‌ره‌قۆش سه‌ر به نه‌ینه‌وا دایك بووه. له‌وێ گه‌وره بووه و له زانكۆی موسڵ خوێندنی ته‌واو كردووه. سه‌ره‌تا ده‌یویست له به‌شی عه‌ره‌بی ده‌ست به‌خوێندنی به‌كالۆریۆسه‌كه‌ی بكات ، به‌ڵام له ساڵی ٢٠٠٨دا ڕه‌دوو كه‌وتوانی ئه‌لقاعیده هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرد كه نابێت ( مه‌سیحی و جوله‌كه) زمانی عه‌ره‌بی فێر بن، چونكه ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌ی خه‌لیفه عومه‌ر بن خه‌تابیانه كه نا موسڵمانان بۆیان نییه زمانی عه‌ره‌بی فێربن. هه‌ربۆیش په‌لاماری جه‌میلیان دابوو، برینداریان كردبوو و سێ مانگ له نه‌خۆشخانه مایه‌وه. دواتر جه‌میل به‌شه‌كه‌ی گۆڕی و سیاسه‌ت و جیۆپۆلیتیكی ته‌واو كرد.
بۆ دابین كردنی ده‌رامه‌تی ژیانیان، جه‌میل له زۆر شاری جیاواز كاریكردوه؛ وه‌كو هه‌ولێر، به‌غداد حیله، و ناسریه. ڕۆژێك له كاركردن بوو له ناسریه كاتێك داعش دایان به‌سه‌ر قه‌ره‌قوشدا، كه ئازارێكی زۆر و ماڵوێرانیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه هێنا له‌ناویاندا كه‌س و كاری جه‌میل و خانه‌واده‌كه‌ی. خانووه‌كه‌یان به سێ سه‌د كتێبه‌وه كه هی جه‌میل بوون، وێران كرا‌و و هه‌رچی تێدا بوو سوتێنرا .
دوای گه‌ڕانه‌وه له ناسڕیه و دوای ئه‌وه‌ی داعش له قه‌ره‌قوش وه‌ده‌رنران ، جه‌میل نه‌یده‌توانی كار په‌یدا بكات. هه‌ربۆیه‌ش بڕیاریدا به خۆبه‌خش له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه مرۆییه‌كانه‌وه‌له‌گه‌ڵ ئاواره‌كاندا كار بكات. جه‌میل كه‌وته سازكردنی چالاكی له‌ناو كه‌مپه‌كاندا بۆ ئاواره‌كان و به‌تایبه‌ت گه‌نجان و منداڵان. ئه‌م چالاكیانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا و پشتیوانی بوو بۆ خه‌ڵكی. له‌م ڕێگه‌یه‌وه جه‌میل خه‌ڵكێكی زۆری ناسی له شاری جیاوازی ئێراقه‌وه. ئه‌مه‌ش وایكرد جه‌میل گه‌نجان كۆبكاته‌وه و هانیانبدات كه چیرۆكه‌كانی خۆیان بنوسنه‌وه له ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ڕێزمان و ستایڵی جیاوازی نوسینه‌وه.
به‌ر له‌هاتنی داعش، ئه‌لقاعیده له‌م ناوچه‌یه پێگه‌ی به‌هێز بوو، هه‌ربۆیه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بوو بۆ جه‌میل كه ئه‌و خه‌ڵكانه كۆبكاته‌وه كه سه‌ر به‌كه‌مایه‌تی جیاوازن. به‌ڵام ئێستا هه‌لی زیاتر بۆ ئه‌و كارانه هه‌ڵڕه‌خساوه. هه‌ربۆیه‌ش جه‌میل یه‌كه‌م فۆرومی ئه‌ده‌بیاتی له ئێراقدا به‌ڕێخست بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی جیاواز به باكگراوندی جیاوازه‌وه كۆبكاته‌وه، وه‌كو توركمان، كورد، عه‌ره‌ب، ئێزیدی، شه‌به‌ك، كریستیان و كاكه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه ژیان به‌هێزتربكه‌ن.
ئایدیای پڕۆژه‌كه‌ی جه‌میل
ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن سپۆت لایتی ئێراقه‌وه هاوكاری كراوه، كه پێكهاتووه له كۆبه‌رهه‌مێكی شیعری له‌لایه‌ن ده‌یان شاعیری جیاوازه‌وه كه هه‌موویان سه‌ر به نه‌ته‌وه و ئاینی جیاوازن. له‌وانه ئێزیدی، كریستیان، كورد، عه‌ره‌ب، ئاسووری، شه‌به‌ك، و ئه‌وانیتر. ئه‌م كۆكاره، ناو، پرۆفایل و دوو شیعری شاعیره‌كه‌یه له‌گه‌ڵ زانیاری له‌باره‌ی پێشینه‌ی شاعیره‌كه‌وه. جه‌میل پێنج شاعیری له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردووه، كه له هه‌ر به‌شه‌دا له په‌نا ناو پرۆفایلی شاعیره‌كه‌دا، كورته‌یه‌كیش له‌سه‌ر باكگراوندی ئیتنیان بنوسرێت و به‌دوایدا شیعره‌كان دێن به زمانی دایك و زمانی عه‌ره‌بی.جه‌میل ده‌یه‌وێت نیشانی بدات كه نه‌ینه‌وا به‌ته‌نها شارێكی موسڵمان یان عه‌ره‌ب نییه، به‌ڵكو شارێكه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێره‌دا ده‌ژین. ئه‌م كتێبه نیشانده‌ری حه‌وت كه‌مایه‌تیه‌كه‌یه، كه هه‌ریه‌ك و پێنج شاعیریان شیعریان بۆ كتێبه‌كه نوسیووه، كه ده‌كاته سی و پێنج شاعیر به هه‌موویه‌وه. نزیكه‌ی ٤٨٠ لاپه‌ڕه‌یه به‌زمانی عه‌ره‌بی و زمانی دایكی شاعیره‌كان له‌گه‌ڵیدا چاپكراوه.كتێبه شیعرییه‌كه له دیسێمبه‌ری ساڵی ٢٠١٨‌دا له به‌غداد بڵاوبۆته‌وه و زانكۆكان و به‌شه‌كانیان گرنگی زۆریان پێداوه. په‌یامی ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌یه كه جیاوازی و هه‌مه‌ڕه‌نگی هێزه، كولتوری جیاواز، ده‌نگی جیاواز و زمانی جیاواز و ڕه‌نگی جیاواز ئه‌زموونی مرۆڤ ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌كه‌ن.
کۆمێنت
نووسینی کۆمێنت