یاسر كه‌ریم // به‌غداد
فیلمی دونیا
![دونیا لە لایەن یاسر کەریم دونیا لە لایەن یاسر کەریم](/resources/files/jpg866/013-yasir-kareem-w-formatkey-jpg-w983.jpg)
یاسر له باشووری ئێراق له شاری ناسریه له‌دایك بووه. له زانكۆی به‌غداد بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كیمیادا له ساڵی ٢٠١٠ دا به ده‌ستهێناوه. دواتر له ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٧دا له ئه‌وروپا، له بواری ده‌رهێنانی فیلم‌دا، كه به تواناسازی خوێندن كه پڕۆگرامی ماسته‌رێكی هاوبه‌شه له وڵاتی پورتوگال و سكۆتلاندا ماسته‌ری ته‌واوكردوه. یاسر كاتێك كه منداڵ بوو، شیعر و كورته چیرۆكی نوسیووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی وه‌ك زۆربه‌ی خێزانه ئێراقیه‌كان گرنگیان به بواری خوێندنی دوكتۆری و ئه‌ندازیاری داوه، چۆته به‌شی كیمیا وبهكالۆریۆسی له كیمیادا به‌ده‌ستهێناوه. به‌ڵام ئه‌م بڕوانامه زانستیه نه‌بووه هۆی پڕكردنه‌وه‌ی خه‌ون و خولیاكانی یاسر بۆ هونه‌ر، كه دواتر له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ری.
سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی ئه‌م فیلمه:
پڕۆژه‌كه‌ی یاسر، درامایه‌كه و فیلمێكی درێژه، ناوه‌كه‌ی له ناوی یه‌كێك له چوار خوشكه‌كه‌ی خۆیه‌وه وه‌رگرتووه، كه ناوی (دونیا) یه، هه‌روه‌ها ئیلهامی له ژیانی ئه‌وه‌وه وه‌رگرتووه كه چۆن وه‌ك ژنێك ژیانی له باشووری ئێراقدا به‌سه‌ر بردووه.به درێژایی سه‌فه‌ری خودی خۆی، كه زۆرتر دۆزینه‌وه‌ی خوده و ئه‌وه‌یه كه چۆن ژن و پیاو به كۆمه‌ڵێك ڕۆڵی پێشتر بڕیار له‌سه‌ر دراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه پابه‌ندكراون، و مه‌حكومن به ژیان نه‌ك ژیان به مانا فراوانه‌كه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها بۆی ده‌ركه‌وت كه چۆن پیاو لایه‌نی مێینه‌ی هه‌یه و ژن لاینی پیاوانه‌ی هه‌یه. یاسر كه‌ریم دوای ئه‌وه‌ی خوێندنی ته‌واو كرد له ئه‌وروپا، ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه. یاسر ده‌ڵێت؛ هونه‌رمه‌ندان له ئێراق كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له فیلمه‌كانیان و كاره‌كانیاندا ڕه‌نگده‌داته‌وه... به‌ڵام ئه‌و پێی وایه؛ كه ده‌بێت كێشه‌ی كه‌سیش، خودی مرۆڤیش بكرێته هه‌وێنی كاره‌كانیان. له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ؛ فیلمه‌كان ده‌بێت له ناخی خۆمانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، ئه‌گینا جیاوازیه‌كی زۆریان نیه له‌گه‌ڵ پڕوپاگه‌نده‌دا. .
په‌یامی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه:
ئه‌م فیلمه هێشتا له ژێر كاركردندایه، به‌ڵام كلیپێكی كورت كه بۆ ڕیكلامه ئاماده‌یه. فیلمه‌كه له‌سه‌ر كاره‌كته‌ری دونیایه، كه ده‌یه‌وێت یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی ڕزگار بكات له به‌شوودانی زۆره‌ملێ. دونیا شكت دێنێت له‌م كاره‌یدا و دواتر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه كچه‌كه خۆی كوشتووه. ئه‌مه‌ش واده‌كات دونیا هه‌ست به شه‌رم و گوناهێكی تاڵ بكات. دواتر دونیا بڕیاری جیابوونه‌وه ده‌دات له هاوسه‌ره‌كه‌ی و ده‌ست ده‌كات به هاوكاری ئه‌و كچانه‌ی كه هه‌مان چاره‌نوسیان هه‌یه.په‌یامی سه‌ره‌كی ئه‌م فیلمه ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ند به‌شوودانی زۆره‌ملێ وه‌ك جاران نه‌ماوه، به‌ڵام به فۆرمێكی تر ژن ئێستا به‌زۆر به شوو ده‌درێت، چونكه ژنان له ژێر فشارێكی زۆردان بۆ ئه‌وه‌ی پیاوێكی باش بۆخۆیان بدۆزنه‌وه. زۆرێك له ژنان، ژیانیان مانای نیه به‌بێ پیاو، بوونی پیاوێك و پشت به‌ستن پێی مانای پێگه‌یه‌كی باشتره بۆ ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێراقیدا.
یاسر ده‌ڵێت؛ له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێراقیدا ژن، كه‌مترین به‌های هه‌یه وه‌ك خودی خۆی. گه‌ر به‌بێ باوك و دایكی بژی، ئه‌وه ئه‌و هیچ نیه. هه‌ربۆیه‌ش ژن ناچاره هاوسه‌رێك بدۆزێته‌وه. ئه‌مه‌ش فۆرمێكی تره له هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ...
ئه‌م فیلمه هێشتا له دۆخی كار لهسهركردندایه ، یاسر هیواداره كه بتوانێت هاوكاری زیاتر په‌یدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری. یاسر سوپاسگوزاری په‌یمانگه‌ی گۆته‌یه كه هاوكاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی بنێت بۆ به‌رهه‌م هێنانی فیلمه‌كه و سكریپت و ترهیلهكهی...
کۆمێنت
نووسینی کۆمێنت