ئه‌حمه‌د عه‌بد ئه‌لجاسم // به‌غداد
چیرۆكی پێنجه‌م
![Ahmed Abid Ahmed Abid](/resources/files/jpg866/014-ahmed-abid-w-formatkey-jpg-w983.jpg)
ئه‌حمه‌د له ساڵی ١٩٩٤ له به‌غداد له‌دایك بووه. ئه‌زموونی فیلمسازی له‌گه‌ڵ سێنته‌ری سه‌ربه‌خۆی فیلمی ئێراقیدا ده‌ستپێكردووه, كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی موحه‌مه‌د ئه‌لده‌راجیه. ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د ده‌راجیدا كاریكردوه له‌سه‌ر فیلمی ( سه‌فه‌ر) وه‌كو هاوكارێكی تازه‌كار. ئه‌حمه‌د سیناریۆی فیلم و چه‌ند دۆكومێنتاریه‌كی بۆ چه‌نده‌ها كۆمپانیای جیاواز له ئێراق نوسیووه. له ئێستادا كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنی فیلمه دۆكومێناتاریه‌كه‌ی خۆی ده‌كات به‌ناوی (چیرۆكی پێنجه‌م) كه سپۆت لایت ئێراق هاوكاریان كردووه.
وه‌كو یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر بۆ فیلم و دۆكومێنته‌ری ئه‌حمه‌د، بواری ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا كه خه‌ڵكی جیاواز ببینێت. هه‌روه‌ها سه‌رسامه به ژیانی خه‌ڵكانی ساده‌ی ئێراقی كه له‌ناو ئازاری جه‌نگه‌كان و سه‌ختیاكاندا ژیانیان به‌سه‌ربردووه و به درێژایی چه‌ندین ده‌یه له جه‌نگدا ژیاون . ئه‌حمه‌د له ئێراقدا له‌دایك بووه و گه‌وره بووه، شاهیدی وێرانكاری و جه‌نگه‌كان بووه، وه‌كو زۆرێك له پیاوه گه‌نجه‌كانی هاوته‌مه‌نی خۆی، زۆر جار بیری له به‌جێهێشتنی ئێراق كردۆته‌وه یان له جیاتی ئه‌وه ده‌هری بێت و بچێت ببێته چه‌كدار له‌گه‌ڵ میلیشیاكاندا. به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌مانه خولیای ئه‌و دۆكومێنتكردن و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی ئێّراقیه‌كانه و خه‌ڵكه ساده‌كه‌یه، چونكه ژیانی ئه‌وان، ئازاره‌كانیان و خه‌میان، ده‌ستوپه‌نجه نه‌رمكردنه له‌گه‌ڵ سه‌ختی ژیان و هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌حمه‌د خۆی. ئه‌و خۆی له چاوی ئه‌واندا ده‌بینێته‌وه و چیرۆكی ئه‌وان به هی خۆی ده‌زانێت؛ چیرۆكی ترس، جه‌نگ و ڕاچڵه‌كینه‌كان.
پڕۆژه‌كه:
ئه‌م فیلمه دۆكومێنته‌ریه له‌باره‌ی ژیانی خه‌ڵكی ئێراقه‌وه‌یه كه سه‌ر به نه‌وه‌ی جیاواز و شوێنی جیاوازن كه ئه‌زموون و شاهیدی ڕووداوه‌كانی ئێراقن له مێژووی تازه‌یدا. ئه‌م فیلمه له‌سه‌ر چیرۆكی چوار ده‌یه له جه‌نگ، ترس و شۆڕشه له ئێراقدا. له‌م فیلمه‌دا له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كاندا قسه ده‌كات له‌باره‌ی كێشه‌كانیان، هیواكانیان، ترسه‌كان و خه‌ونه‌كانیان. بانگه‌وازی شۆڕش ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه ته‌نها ڕێگا چاره‌یه له دژی گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه له ئێراق.فیلمكردنی دیمه‌نه‌كان له به‌غداد، شه‌نگال، و موسڵ كراوه، چیرۆكی كه‌سانێكی جیاواز له‌و ناوچانه ده‌گرێته خۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه (لوئه‌ی حه‌فار) كه ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی كاریكردوه له‌بواری فیلمی دوكومێنتاریدا هه‌ڵده‌ستێت به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌كو كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ. لوئه‌ی ماسته‌ری هه‌یه له بواری زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیادا.