ئه‌حمه‌د سالم // فه‌لوجه
په‌ره‌پێدانی هونه‌ر له ڕێگای وێب دیزاینه‌وه
سه‌لام یوسری © په‌یمانگای گوێته
ئه‌حمه‌د سالم له ساڵی ١٩٨٧دا له دایك بووه، به‌كالۆریۆسی هه‌یه له‌بواری كشتوكاڵ - زانكۆی به‌غدا. ئێستا له فه‌لوجه ده‌ژی. له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣ تایبه‌تمه‌ندی په‌یداكردووه له بواری كۆمپیوته‌ر و وێب دیزایندا. ئه‌حمه‌د سه‌ره‌تا له فه‌لوجه بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته له په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌تدا خولی كۆمپیوته‌ری ته‌واو كردووه. له دوای كه‌وتنی فه‌لوجه و هاتنی داعش ئه‌حمه‌د ناچار بووه شاره‌كه‌ی جێبهێڵێت و ڕوویكردۆته شاری هه‌ولێر له كوردستان. پاشان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازیدا له ڕێكخراوێكی نێوده‌ڵه‌تی له هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی ساڵێك كۆمپیوته‌ری خوێندووه و به‌گشتی دووساڵ له هه‌ولێر ماوه‌ته‌وه.
ئایدیاكانی ئه‌م پرۆژه‌یه
ئه‌حمه‌د سالم ماوه‌یه‌كی زۆر ته‌ماشای كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی ئه‌مریكی كردووه، به‌تایبه‌ت چاوپێكه‌وتن و (تۆك شۆیهكان) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی دونیا. ئه‌وه‌ی تێبینی كردووه ، كه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌ڕێگه‌ی بانگه‌شه بۆ كاره‌كانیان و نیشاندانی میتۆدی كاره‌كانیان له‌ڕێگه‌ی؛ پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی – وێب سایت – بلۆگی تایبه‌ت و گوگله فۆرم و زۆریتر، به دونیا ناساندووه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ناوبانگ بوون و پشتگیری كراون. لێره‌وه ئه‌حمه‌د له‌و بڕوایه‌دایه؛ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده ئێراقییه‌كان لێی بێ به‌شن هه‌ژاری زانین و توانایه ده‌رباره‌ی جۆری نمایشكردنی كاره‌كانیان له بواری بلۆگین و وێب دیزایندا.هونه‌رمه‌نده ئێراقیه‌كان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له فه‌لوجه‌دا ده‌ژین زانیاری ته‌واویان نییه له‌مه‌ڕ وێب دیزاین و چۆنێتی ئه‌پلۆدی كاره‌كانیان بۆ سه‌ر ڕووبهڕهكانی وێب، به جۆرێك كه بینه‌ران و سه‌ردانیكارانی وێب بتوانن كاره‌كان ببینن و ڕووبه‌رێكی بڵاویان بۆ بڕه‌خسێت بۆ بینین و سه‌رنج و دیالۆگ و زانیاری گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئاشقانی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی دونیا . به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندانی فه‌لوجه به‌هۆی بارودۆخی جه‌نگه‌وه له‌م بواره‌دا بێ به‌شن. ئه‌حمه‌د له‌و بڕوایه‌دایه؛ پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌و ئامڕاز و توانایه ده‌به‌خشێت به هونه‌رمه‌ندان كه به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر بلۆگی خۆیان نمایش بكه‌ن و شاره‌زای هونه‌ری ئه‌پلۆدكردن و دیزاین و ته‌كنیكه‌كانی بڵاوكردنه‌وه ببن. به‌مه‌ش ده‌توانن بگه‌نه ڕووبه‌رێكی فراوان له خوێنه‌ران و بینه‌ران و كاره‌كانی خۆیان به جیهان بناسێنن.
پڕۆژه‌ی وێب دیزاین - ۆرك شۆپ
ئه‌وه‌ی كه ئیلهام به‌خشی ئه‌م پڕۆژه‌یه بووه ئه‌وه‌یه؛ دوای داگیركردنی ئه‌م شاره له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌هۆی وێرانكاری و شه‌ڕه‌وه، هونه‌رمه‌ندانی فه‌لوجه هیچ بوارێكیان نه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی ڕاهێنان و (ۆڕك شۆپ) و هه‌ر جۆره ڕاهێنانێكی تر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، كه چۆن كاره هونه‌ریه‌كانیان به‌دونیای ده‌ره‌وه بناسێنن و له دونیای نوێی دیگیتالدا تواناكانی خۆیان په‌ره‌پێبده‌ن و شاره‌زایی له‌م بواره‌دا به‌ده‌ستبهێنن. هه‌ژاری له‌م ڕووه‌وه وه‌هایكردووه كه فه‌لوجه وه‌ك شارێكی لاته‌ریك و قوربانی جه‌نگ بناسرێت، نه‌ك شارێك كه خاوه‌نی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و موزیك و شانۆیه.بێگومان كه‌س نازانێت كه چه‌نده‌ها كاری جوانی هونه‌ری و شانۆگه‌ری و پڕۆژه‌ی هونه‌ری ئه‌نجامدراوه، چونكه كه‌س ئه‌م كارانه نابینێت. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ندانی فه‌لوجه هیچ شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆیان له‌و بواره‌دا نییه، چونكه ۆرك شۆپی له‌مجۆره له‌م شاره‌دا بوونی نه‌بووه. (خولی ڕاهێنان له‌سه‌ر دروستكردنی وێب و دیزاین و فۆروم دروستكردن) بوونی نه‌بووه، بۆئه‌وه‌ی ببێته پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاره هونه‌ره‌كانیان و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كاره‌كانیان له بوارێكی بچوك و لۆكالیدا بمێنێته‌وه.