ئه‌مین مقداد // موسڵ
ۆڕكشۆپی موزیك
![Ameen Muqdad W Ameen Muqdad W](/resources/files/jpg866/020-ameen-muqdad-w-formatkey-jpg-w983.jpg)
سه‌لام یوسری © په‌یمانگای گوێته
ئه‌مین مقداد له‌ساڵی به‌غدا له ١٩٩٨ له‌دایكبووه و بكالۆریۆسی هه‌یه له كشتوكاڵ و ئه‌ندازیاری كشتوكاڵه. له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیه‌وه خولیای موزیك بووه و چه‌نده‌ها ئامێری وه‌ك كه‌مان و چه‌لۆ و ئامێری دیكه ده‌ژه‌نێت و ئێستا له به‌غداد ده‌ژی.
ئه‌مین مقداد له ساڵی ٢٠٠٣ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ موسڵ و له‌وێ ژیاوه و خه‌ریكی كاری موسیقا بووه.
پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مین مقداد:
پڕۆژه‌كه پێكهاتووه له خولێكی ڕاهێنان كه دوو مانگ ده‌خایه‌نێت و ده‌بێت ژماره‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه نێر ومێ به‌نیوه به‌شداری تێدابكه‌ن و له‌كۆتایی خوله‌كه‌دا به‌شدارده‌بن له‌كونسێرته‌كدا كه شوێنێكی گشتی و كراوه‌دا ئه‌نجامده‌درێت. به‌شداربووان ده‌بێت بیست و شه‌ش كه‌س بن و سیانزه له‌ڕه‌گه‌زی مێینه و سیانزه‌ش له ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ن و بڕیاڕه له ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩ دا ئه‌م كۆنسێرته نمایشبكرێت. ژماره‌ی نێر و مێ له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌رامبه‌ر یه‌كن و ئه‌م هاوسه‌نگییه ئاماژه‌ده‌بێت بۆ هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی ژیان له‌نێوان نێر و مێینه‌دا. ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگییه جێنده‌رییه هه‌وڵدانه بۆ ڕه‌وانده‌نه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مه داعشییه‌ی كه هێشتا له شاری موسڵدا له‌ناو كه‌شی سایكۆلۆژی شار‌دا ماوه‌ته‌وه و دڵ و ده‌روونه‌كانی به‌دواكه‌توویی جیاكاری جێنده‌ری پڕ غوباركردووه.ئایدیاكانی پشت ئه‌م كۆنسێرته
پڕۆژه‌ی (ڕووناكی) خه‌ونێكی ئه‌مین میقداده به‌وه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی و كرانه‌وه‌ی كولتوری بهێنێته ناو شارێكه‌وه كه به ده‌ست میراتی تووندتیژی دوای داعشه‌وه ده‌ناڵێنێت. ئه‌مین ده‌ڵێت؛ ژنان به‌جۆرێك به‌كۆیله‌كراون كه كۆیله‌بوونیان لێ بۆته بارێكی ئاسایی و ده‌ركی پێ ناكه‌ن، به جۆرێك كه ناوه‌كیان كردووه. موزیك ئه‌و كۆیله‌بوون و جیاكارییه جێنده‌رییه ده‌له‌رزێنێت و كاری وه‌ها به‌وه‌ی موزیشنان نیوه‌ی ژن و نیوه‌كه‌ی تری پیاو بن ئه‌م شاره ده‌خاته به‌رده‌م شۆكێكی نوێیه‌وه كه‌شۆكی كرانه‌وه‌یه به‌سه‌ر یه‌كتردا. موزیك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له شه‌ڕانیه‌تی جه‌نگ و ماڵ وێرانی، هه‌ر به پڕۆژه‌ی ئاشتی و موزیك ده‌توانین تۆڵه‌ی خۆمان له خراپه‌كاران و جه‌نگه‌كان بكه‌ینه‌وه...دووساڵ ژیانی ئه‌مین له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ئه‌و بیروڕایه‌ی له لا چه‌سپاندووه كه؛ موزیك ڕزگاركه‌ری ڕۆحی مرۆڤه له‌ناشرینی و نه‌خۆشی، خۆ گه‌ر موزیك نه‌بوایه ئه‌مین ده‌ڵێت، ئه‌وا من ئێستا تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بووم، نه‌خۆشییه‌ك كه داعش و كوشتنی ڕۆژانه و سه‌ربڕین له‌سه‌ر جاده‌كانی شاری موسڵ هۆكاره‌كه‌یتی.
هه‌ر بۆیه موزیك بۆ ئه‌م شاره گرنگترین چاره‌سه‌ری ڕۆحیه...له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئه‌مین ده‌یه‌وێت كۆنسێرته‌كه‌ی له فه‌زای كراوه‌دا بێت نه‌ك له‌هۆڵی داخراو، فه‌زایه‌ك كه به‌شداربوونی خوله‌كه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرن نه‌ك ئه‌و.
ئه‌مین ده‌ڵێت؛ من ئێستا له‌به‌غداد ده‌ژیم، به‌ڵام ده‌بێت خۆم ئاماده‌بكه‌م له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ موسڵ و بۆ خوله‌كه‌م و وانه‌گوتنه‌وه، چونكه موسڵ به‌هۆی داعش و ئه‌قڵی جیهادییه‌وه نه‌خۆش كه‌وتووه. موسڵ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌روونی گه‌وره‌یه و ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی موزیكه‌وه ڕۆحه‌كان به‌ئازادی ئاشت بكه‌ینه‌وه. هه‌ربۆیه ده‌بێت له خۆمه‌وه ده‌ستپێبكه‌م بۆئه‌وه‌ی بتوانم موزیك ببه‌خشم به‌و كیژ و كوڕانه‌ی خوازیارن به‌شداربن له‌م پڕۆژه‌یه‌دا...
زیاتر له سه‌دو حه‌فتاو دوو كه‌س داواكاری به‌شدارین له‌م خوله‌دا، به‌ڵام له‌كۆی ئه‌م ژماره زۆره ته‌نها بیست و شه‌ش كه‌س وه‌رده‌گیرێن له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ. به‌ڵام بوونی ئه‌م ژماره‌یه ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی موسڵ و به‌تایبه‌ت گه‌نجان چه‌نده تینووی موزیك و كرانه‌وه و هونه‌رن. ئه‌مین ده‌ڵێت؛ من به‌خۆڕایی ڕاهێنانیان پێده‌كه‌م و ئامێری موزیكیان ده‌ده‌مێ و ده‌بێت به‌شداربووان له‌ئاستی پرۆژه‌كه‌دا بن.
هه‌روه‌ها ئه‌مین ده‌ڵێت، بێگومان ئه‌م ژماره زۆره ١٧٢ داواكاری جێگه‌ی دڵخۆشیه و به‌خۆشحاڵیه‌وه من چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م، نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی توانای موزیكییه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت شێوازی ژیان و بیروڕاكانیشیان بۆ پرۆژه‌كه ده‌ستبدات. له‌ناو ئه‌مانه‌دا ئه‌وانه هه‌ڵده‌بژێرم كه توانا و گه‌رموگوڕیان هه‌یه بۆ موزیك و ئازادی.