ئه‌یمه‌ن ئه‌لعامری //به‌غداد
فیلمی ڕه‌ش و سپی
![Ayman Al Amri W Ayman Al Amri W](/resources/files/jpg866/021-ayman-al-amri-w-formatkey-jpg-w983.jpg)
ئه‌یمه‌ن له به‌غداد له ساڵی ٩٩٥دا له دایكبووه، له بواری سینه‌ما و فیلم و وێنه‌گری دۆكومێنتاریدا شاره‌زایه. له ساڵی ٢٠١٦دا له هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد له بواری سینه‌مادا دیپلۆمای به‌ده‌ستهێناوه. چه‌ندین كورته فیلم و دۆكومێنتاری به‌رهه‌مهێناوه كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆمان بوون. فۆتۆگرافه‌كانی و دۆكومێنتاریه‌كانی چه‌ندین خه‌ڵاتی بردۆته‌وه، و له چه‌ندین فێستیڤاڵی ناو ئێراق و ده‌ره‌وه‌دا به‌شدار بووه. له‌وانه له (له‌نده‌ن ئاڕت ١٦) له به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها پێشانگای پۆرتوگالی-ئێراقی له ساڵی ٢٠١٣ له‌ژێر ناونیشانی ( نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی له پۆرتوگاله‌وه بۆ ئێراق) فۆتۆ‌كانی له كاتالۆگی فه‌رمی به‌شی ئێراق له ڤێنیس بیناڵه له ساڵانی ٢٠١٣، ٢٠١٥ و ٢٠١٧ دا دانراوه. كاره‌كانی له‌باره‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی ئێراقه‌وه‌یه.
ئه‌یمه‌ن ورده‌كاری و ئه‌و شتانه دۆكومێنت ده‌كات كه له‌چاو مه‌سه‌له سه‌ره‌كیه‌كاندا كه وه‌كو گرنگ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه گه‌وره‌بوونی ئه‌یمه‌ن له زه‌مه‌نێكی پڕ كێشه و جه‌نگدا ئیلهامی كاره‌كانی ئه‌ون. ئیدی هه‌ر له شه‌ڕی ئه‌مریكا وه بیگره تاوه‌كو هاتنی داعش و كێشه‌ی سێكتاریستی ناو ئێراق سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و هه‌وێنی كاره‌كانی ئه‌یمه‌نن، ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا له ئێراق بهێنێته به‌ر ڕووناكی.
پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌یمه‌ن:
ئه‌م فیلمه دۆكومێنتاریه كه سپۆت لایت ئێراق هاوكاری كردووه، له لێنسی چوار فۆتۆگرافه‌ری چوار نه‌وه‌ی جیاوازه‌وه گیراوه. ئه‌م كاره تیشكده‌خاته سه‌ر زه‌مه‌نێكی گرنگ له مێژووی هاوچه‌رخی ئێراق كه له‌لایه‌ن ئه‌م فۆتۆگرافه‌رانه‌وه ئه‌رشیف كراوه. ئه‌وان به ڕاستگۆییه‌وه و له ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه ئه‌م ڕووداوانه‌یان دۆكومێنت كردووه. وێنه‌ی ڕووداوه‌كان له ساڵی ١٩٦٠وه تا ئێستا درێژ ده‌بنه‌وه تاوه‌كو ئێستای هاوچه‌رخ.یه‌كه‌م فۆتۆگرافه‌ر (فوئاد شاكره) كه وه‌كو باوكی فۆتۆگرافی ئێراقی داده‌نرێت، كه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابوردووه وه بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه له ساڵی ١٩٦٠وه تا ١٩٨٠ دا، تا كاتێك كه جه‌نگی ئێراق و ئێران ده‌ستی پێكرد، فۆتۆی گرتووه . له فۆتۆكانیدا ئێراق وه‌ك شوێنێكی مۆدێرن و مه‌ده‌نی دێته پێش چاو كه زۆر له پێش وڵاتانی تری عه‌ره‌بیه‌وه بووه.
فۆتۆگرافه‌ری دووهه‌م (هادی ئه‌لنه‌جاره ) كه له ساڵی ١٩٨٠كاندا وه‌كو سه‌ربازێك ده‌ستی به وێنه‌گرتنی جه‌نگی ئێراق و ئێران كردووه. سه‌ره‌ڕای سانسۆر و ڕێگریه‌كان له‌و كاته‌دا به‌ڵام ئه‌و توانیوێتی وێنه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩٠كان بچركێنێت كه ژیانی خۆی خستۆته مه‌ترسیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌ربه‌لا ئه‌مه دۆكومێنت بكات.
سێهه‌م فۆتۆگرافه‌ر (زیاد ئه‌لتوركی) كه له ساڵی ٢٠٠٣ به‌دواوه و له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌مریكادا، ژیانی ئێراقیه‌كانی دۆكومێنت كردووه. زیاد له فۆتۆكانیدا وێنه‌ی داڕمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری گرتووه كه بێگومان له‌م وێرانه‌یه‌دا سیاسه‌ت ڕۆڵێكی جومگه‌یی هه‌بووه. له‌هه‌مانكاتدا زیاد وێنه‌ی ده‌موچاوه‌كان، یاده‌وه‌ریه‌كان و كه‌سه‌كان و په‌یوه‌ندیان به شوێنه‌كانه‌وه، دۆكومێنت كردووه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه به‌كارهێنانی ڕه‌ش و سپی بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی فۆتۆكانێتی.
چوارهه‌م كه‌س (ئه‌یمه‌ن ئه‌لعامری) خۆیه‌تی، كه هونه‌رمه‌نده، وێنه‌گره و سه‌ر به‌نه‌وه‌ی نوێیه له ئێراقدا. ده‌یه‌وێت به‌جێپێكانی نه‌وه‌ی پێش خۆیدا بڕوات و زۆر به‌جۆشه بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی كۆن كه له ئێستادا فه‌رامۆشكراوه. ئه‌یمه‌ن به‌راوردكاری فۆتۆكان ده‌كات له نێوان ڕابوردوو و ئێستادا و گرنگی ده‌دات به كات و شوێن.
پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌یمه‌ن و كاره‌كانی به گشتی خه‌ونێكی گه‌وره‌ن و ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵێك دۆزی گرنگی وه‌ك؛ مافی ژنان و گه‌نجان و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك دۆكومێنت بكات. هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی ئێراقی كۆن بكات. ده‌یه‌وێت ئه‌م ئه‌رشیفه له ژیانی خه‌ڵك و خه‌ونه‌كانیان بخاته سه‌ر ئاستی هۆشمه‌ندی كولتوری .