نوور ئه‌لهودا فه‌ره‌ج // به‌سرا
پڕۆژه‌ی (دوكانی لایستۆكه به‌كارهاتووه‌كان)
نوور خانمه هونه‌رمه‌ند و ژوڕنالستێكی ئێراقیه له ساڵی ١٩٩٢ دا له شاری به‌سره له‌دایك بووه. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له بواری شانۆدا. گه‌مارۆی ئابووری كاتی جه‌نگی كه‌نداوی یه‌كه‌م و به‌تایبه‌ت دوای داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی سه‌دامه‌وه، خێزانه‌كه‌ی ناچاركرد بچن بۆ بۆئوردون و له‌وێ ژیاون تاوه‌كو ته‌مه‌نی بۆته پانزه ساڵ و له ساڵی ٢٠٠٦ گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌سره.
به‌سره‌ی ئه‌و كاته وه‌ك هه‌موو ئێراق پڕی بوو له ته‌قینه‌وه و تیرۆر و جه‌نگ. له ئوردون ژیان جیاواز بووه و مه‌ده‌نیتر بووه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت؛ وه‌ك كچێك هاتمه‌وه به‌ر خێڵه‌كیه‌ت و نه‌ریته كۆنه‌كان كه‌وتم...ئێستاش نوور وه‌ك ژنێكی هونه‌رمه‌ند له‌و ژینگه خێڵه‌كیه‌دا ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی چه‌نده‌ها گرفت ده‌بێته‌وه و له‌كاره هونه‌ره‌ییه‌كانیدا گوزارشی لێده‌كات.
پاشخانی پرۆژه‌كه
نوور له‌و بڕوایه‌دایه كه به‌هۆی شه‌ڕو ماڵوێرانیه‌كی زۆره‌وه، به‌شێكی زۆر له میدیا ونمایشه‌كان له ئێراقدا ته‌نها باس له جه‌نگ، مه‌رگ، شیوه‌ن وسیاسه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه و پاڵه‌وانیزمی مێژوویی و وێنه‌ی ڕابوردوو ده‌كاته ئامانجی خۆی و خۆی به پاڵه‌وانی مێژوو ده‌بینێت. زۆربه‌ی نمایش ومیدیا پڕه له‌ڕه‌نگی ڕه‌ش و جلی خاكی و چه‌ك و چیرۆكی شه‌ڕه‌كان، هه‌ربۆیه به بڕوای نوور، ئێستا ئێراق پێویستی به‌ساده‌كردنه‌وه‌ی ژیان هه‌یه بۆ ده‌رچوون له تراومای جه‌نگ و ڕابوردوو و كاركردن له‌سه‌ر گوتاری ژیان به ڕه‌نگه جوانه‌كانیه‌وه. لێره‌وه پڕۆژه‌ی نوور پڕۆژه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیفی مارشه‌كانی جه‌نگه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ژیان به‌مانا ساده و جوانه‌كه‌یه‌وه. نمایشه شانۆییه‌كه (دوكانی لایستۆكه به‌كارهاتووه‌كان)
نمایشه شانۆییه‌كه‌ی نوور سه‌ر به ڕیالستێكه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی و له‌هه‌مانكاتیشدا تراژیدۆكۆمیدییه. ناوه‌ڕۆكی كاره‌كه بریتیه له (قبوڵكردنی ئه‌ویتری جیاواز) هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ جه‌ماوه‌ر نادوێنێت، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی چه‌ند یارییه‌كه‌وه ناڕاسته‌وخۆ پێده‌ڵێت؛ جێنده‌ری جیاواز و ڕێڕه‌وی سێكسوالی جیاواز قبوڵ بكه و قبوڵی ئه‌ویتر بكه كه مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كه‌ی جیاوازتره. ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی چه‌ند یارییه‌كه‌وه‌یه گوزارشت له خۆیده‌كات كه له‌نمایشه‌كه‌دا هه‌ن و یاریی دیكه‌ی جیاوازی بۆ زیاد ده‌كرێت.گریمانه‌ی شانۆگه‌ریه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه دوكانێكی یاری منداڵانه هه‌یه، یاخود كارگه‌یه‌كی له‌وجۆره هه‌یه كه یاری تازه به‌رهه‌مدێت و ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت. ئه‌م كاره وه‌ها داڕێژراوه كه خه‌ڵكانی كه‌ڕوڵاڵ بتوانن له‌م نمایشه تێبگه‌ن. نمایشه‌كه له سی خوله‌كه‌وه تاوه‌كو چل خوله‌ك ده‌خایه‌نێت. ماتریاڵی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌كته‌رن به‌ڵام ڕۆڵی (بووكه‌شوشه) یان (لایستۆكی منداڵانه) ده‌بینن و ته‌نها دوو ئه‌كته‌ریان ڕۆڵی مرۆڤی ڕاسته‌قینه ده‌بینن كه خاوه‌نی دوكانه‌كه‌یه و ئه‌و خانمه‌یه كه له‌وێ كار ده‌كات. ئه‌م دووانه یه‌كێكیان قسه ده‌كات و ئه‌ویتر به‌زمانی ئاماژه قسه‌ده‌كات و دیالۆگه‌كه له‌نێوان ئه‌وه‌ی قسه‌ده‌كات و ئه‌ویتر نیگه‌رانه له‌و كه‌سه و فیگوره جیاوازه‌ی دێته‌ناوه‌وه. دوایش ئه‌مه له‌گه‌مه‌ی بووكه شوشه‌كاندا ڕه‌نگده‌داته‌وه.
بۆ نموونه: كاتێك یه‌كێكیان ده‌ڵێت؛ مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی جیاوازه له من هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌رم....له‌و كاته‌دا ئه‌كته‌رێك دێته ناوه‌وه كه ڕۆڵی بووكه شووشه ده‌بینێت و شێوازی جوانه، به‌ڵام یه‌كێك له لایستۆكه ناشرینه‌كان لێی ده‌ترسێت! پارادۆكسه‌كه لێره‌دایه ئه‌وه‌ی كه ده‌ترسێت ناشرینه‌كه‌یه له جوانه‌كه!
خۆی نمایشه‌كه له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆیه، به‌ڵام ئه‌و شانۆیه‌ی له‌به‌سرا هه‌یه شوێنه‌كه‌ی خراپه و خزمه‌ته‌كانیش تێدا خراپن. هه‌ر بۆیه نور وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و نوسه‌ری نمایشه‌كه وه‌ها خۆی ئاماده ده‌كات كه له ڕووبه‌ڕی كراوه‌ی وه‌ك گۆڕه‌پانێك یان باخچه‌ش توانای نمایشی هه‌بێت.