ماڵپەڕی
www.pasch-net.de دابەشی ئەم کایانەی خوارەوە بووە:
- کایە گشتییەکان
- کایەی مامۆستایان
- کایەی قوتابیان
کایە گشتییەکان
کایە گشتییەکان زانیارییمان لە بارەی دەزگا بەشداربووەکان و چالاکییەکانیان پێ دەبەخشێت. ئەوە ئەو پرۆژانەش دەگرێتەوە کە لە چوارچێوەی دەستپێشکەرییەکانیPASCH، بانگەواز و ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژانەی کارەمەندەکانی لە شوێنە جیاجیاکانای جیهاندا، خولەکانی PASCH بۆ لاوان لە ئەلمانیا و هەروەهاش بۆرسەی بەشداربووان بۆ بەشداربوونی قوتابخانەکانی جیهان دەگرێتەوە. وەک نەخشەیەکی چالاکییەکانی نێوخۆ، دیمەنێکی گشتی تۆڕی قوتابخانە بەشدارەکان و خودی قوتابخانە بەشداربووەکانمان لە وێنەیەکی تایبەتدا بە کورتی دەخاتە بەرچاو.
کایەی مامۆستایان
لەم بەشەدا مامۆستایان ئەم باسە وروژاوانە دەبینین، کە پەیوەندییان بە کارەکانی تۆڕی PASCH-net وە هەیە لە بارەی وانەکانی زمانی ئەلمانی، کەرەسەکانی وانەگوتنەوە بۆ دابەزاندن، زانیارییەکان لە بارەی بابەتەکانی ڕێباز و شێوازی زانستی وانەوانی. لە سەکۆی فێرکاری PASCH مامۆستایان دەتوانن ژووری ئەلکترۆنی تایبەت بە خۆیان بۆ خولی فێربوون دابمەزرێنن، یان سوود لەو خولانە وەربگرن کە پێشکەش دەکرێن.
ئەم سەکۆیە توانای ئەوە پێشکەش دەکات، کە کەرەسەکان لەگەڵ یەکتریدا بگۆڕنەوە، یان بەرەوپیری بیری پرۆژەکانی گەڕان بەدوای بەشداربوواندا بچن. هەر لە مەڵبەندی ئەو سەکۆی فێرکارییە، یان لە تابلۆی ڕاگەیاندنەکاندا مامۆستایان دەتوانن پرۆژە لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکانیان جێبەجێ بکەن، بۆ نموونە هێنانەئارای رۆژنامەی ئەلکترۆنی هەرێمیی بۆ قوتابیان یان داتەدانێک (پۆدکاست) بە ڕێگەی ئۆنلاین.
لە سەکۆی PASCH –وە، لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە PASCH-net خولی یارمەتیدانی پێشخستنی مامۆستایان پێشکەش دەکات. لە خولی ئینتەرنێتی (مۆلەتنامەی لێخوڕین- تۆڕی پاش) (PASCH-net-Führerschein) مامۆستایان فێری ئەوە دەبن، کە بەو ماڵپەڕانە ئاشنا ببن، کە وانەکانی زمانی ئەلمانی پێشکەش دەکەن. بۆ نموونە مەڵبەند و سەکۆکان، هەروەها رۆژنامەی قوتابیان PASCH-Global. لە خولی ئینتەرنێتی مۆلەتنامەی لێخوڕینی موودلە (Moodle-Führerschein) شارەزی ئەوە دەبن، کە چۆن دەتوانرێت سەکۆکەی PASCH کە لەسەر بنچینەی کەرەسە ئەلکترۆنییەکانی مودلە ئاواکراوە، بۆ وانەکانی قوتابخانە یان لە چوارچێوەی خولێکی پێسخستن بەکاربهێنرێت.
پەیوەندی:
lernplattform@pasch-net.de
کایەی قوتابیان
فێرخوازانی زمانی ئەلمانی سەر بە قوتابخانەکانی PASCH لەو مەلبەندەدا لە نێوان خۆیاندا لەگەڵ قوتابیانی تر گۆڕینەوە دەکەن. دەتوانن دەقی نووسین، وێنە و ڤێدیۆ لەم مەڵبەندە بڵاوبکەنەوە، هەروەها دەتوانن لە نێوان خۆیان گروپ ێکبهێنن و دانوستاندن و گەنگەشە لەگەڵ یەکتریدا بکەن.
پێشبڕکێ و پرۆژەکان رۆلی هاندان دەبینن بۆ بەشداربوون تێیاندا. دەقەکان کە بە ئاساتی جیاجیای زمانی ئەلمانی دەنووسرێن زانیاری لەبارەی وڵاتی ئەلمانیا دەبەخشن، لەوانەش لە بارەی توناکانی خوێندنی زانکۆ لە ئەلمانیا. دانوستاندنە بەردەوامەکان، هاوبەشی لە چالاکییەکان هەرەها یارییەکانی فێربوون، بانگهێشتنێکی بەشداربووانە بۆ مەشقکاری لە زمانی ئەلمانیدا.
ئەوی کە دەخوازێت لە PASCH-net و مەڵبەندەکەدا یان لەسەر سەکۆی فێرخوازی چالاک بێت، پێویستە خۆی ناونووس بکات و دواتر دەتوانێت بە پۆستی ئەلکترۆنی و گوزەرپەیڤی (ئێمەیل و پاسۆرد) خۆی، خۆی تۆمار بکات.
پەیوەندی:
service@pasch-net.de