ئەکادیمیای دیزاین عێراق
یەکەم خولی دیزاینی ئەڵمانی – عێراقی لە پاییزی ٢٠٢٣ لە زانکۆی سلێمانی کرایەوە. بەم پێشکەوتنە بەرچاوە لە بواری ڕۆشنبیری و پیشەسازییە داهێنەرەکاندا، گەنجانی پیشەگەری داهێنەر بۆ یەکەمجارە دەرفەتی خوێندنی دیزاینیان لە عێراقدا هەیە. ئەم پڕۆژەیە دەرئەنجامی هاوکاری چەند ساڵەی نێوان پەیمانگای گۆتە عێراق و زانکۆی هونەری برێمن و زانکۆی سلێمانییە