فێستیڤاڵی کەلەپوری مۆسیقای موسڵ 2023

دیداری کلتورەکان:  Goethe-Institut لە 16 تا 23ی ئەیلول، بە پشتگیری وەزارەتی دەرەوە و بە هەماهەنگی UNESCO یونسکۆ، "فێستیڤاڵی کەلەپوری مۆسیقای موسڵ" سازدەکات. ئەم بۆنە یەک هەفتەییە فرەیی  گۆڕەپانی مۆسیقای عێراقی نیشاندەدات و لە هەمانکاتدا ئاڵوگۆڕی نێوان فرە کولتورەکان لەگەڵ مۆسیک ژەنە ئەوروپییەکان بەهێز دەکات.  تەواوی شارەکە دەبێتە گۆڕەپانێک بۆ کۆنسێرت و (Jamming Sessions ) و گفتوگۆکردن و وۆرک شۆپ. 

Performance-Situation im Heritage House in Mosul © Goethe-Institut e.V. / Mahmoud Waleed

موسڵ 
16 تا 23ی ئەیلول 
مێژووی مۆسیقای موسڵ تابلۆیەکی دەوڵەمەندە لە کاریگەرییە کولتووری و مێژووییە جۆراوجۆرەکان. بەدرێژایی سەدە کۆمەڵێک نەریت و ژانر گەشەیان سەندووە کە هەریەکەیان ڕەنگدانەوەی ئەزموون و دیدگای دانیشتووەکانیانن. سەرەڕای ئەو هەموو ئاڵانگاریانەی، کە جەنگ  و ناسەقامگیری سیاسی لەم ساڵانەی دواییدا هێناویەتییە ئاراوە، لە گەڵ ئەوەشدا نەریتە جۆراوجۆرەکانی مۆسیقا لە موسڵدا زیندوون: مۆرکی شیوە زاراوەکانی گۆرانی عەرەبی و کوردی و ئێزیدی یان تورکمانی پێوەدیارە، ئەمە جگە لە مۆسیقای ئایینی لە چوارچێوەی (کۆنتێکستی) سۆفیەتی ئیسلامی یان مەسیحیدا. لەهەمانکاتدا ئەم فرییە بۆتە هۆکارێک بۆ دابەشبوون و توندوتیژی، هەروەها بوونەتە دەرفەتێک، بۆهەماهەنگی و کاری بەیەکەوەیی لە زانستی کولتووری مۆسیقادا بۆ ئەوەی پێکەوە هارمۆنیەکی نوێ دروست بکەن. 

بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی نێوان فرە کولتوورەکان 

مەبەست لە "فێستیڤاڵی کەلەپوری مۆسیقای موسڵ" لە 16 تا 23ی ئەیلول پێکاندنی ئەم ئامانجەیە. بە دەستپێشخەری Goethe-Institut – و بە پشتگیری وەزارەتی دەرەوە و بە هەماهەنگی UNESCO یونسکۆ دەیمەنە دەوڵەمەندەکانی مۆسیقای موسڵ لەگەڵ کەلەپوری مۆسیقای ئەوروپی بەیەکدەگەن. ئەم پرۆژەیە دوا بەدوای "فێستیڤاڵی کەلەپوری مۆسیقای موسڵ 2022" وە دێت و بەمەبەستی بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی نێوان فرە کولتوورییەکانە. 
  • Ein Mann spielt Cello vor einem zerstörten Gebäude in Mosul © Goethe-Institut / Raghed Yousif Bahoo
  • Orchester aus irakischen und europäischen Musiker*innen im Shuhadaa Park in Mosul © Goethe-Institut/ Raghed Yousif Bahoo
  • Vier Personen bereiten sich auf Konzerte vor und jammen © Goethe-Institut / Raghed Yousif Bahoo
  • Blick von hinten auf drei männliche Musiker auf der Bühne © Goethe-Institut / Raghed Yousif Bahoo
  • Ein Mann hält die Hand eines Mädchens beim Mosul Music Heritage Festival © Goethe-Institut /Raghed Yousif Bahoo
  • Mehrere Streicher üben in einem historischen Haus in Mosul © Goethe-Institut / Raghed Yousif Bahoo
  • Ein Mann spielt Geige im Themenkonzert mit Dirigent Alaa Majeed © Goethe-Institut / Raghed Yousif Bahoo
  • Eine Gruppe Personen feiert ausgelassen während eines Konzerts bei Mosul Music Heritage Festival © Goethe-Institut / Raghed Yousif Bahoo

کۆنیسێرتەکانی  پۆپ و JAMMING SESSIONS 

میوزیکژەنە عێراقی و ئەوروپییەکان لە میانی ئەم فێستیڤاڵەی، کە هەفتەیەک دەخایەنێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی چەندین  کۆنسێرتی جامینگ (Jamming Sessions) و کۆنسێرتی پۆپ- ئاپ لە بەردەم پاشخانی مێژوویی شارەکەدا کۆدەبنەوە. ئەوروپیەکان لە لایەن هونەرمەندانی وەکو فلۆوتژەنی بەریتانی Danya Segal دانیا سیگال، Tony Overwater تۆنی ئۆڤەر هۆڵەندی بە ئامێری باس یان لە ئەڵمانیاوە Jonathan Hiese  جۆناسان هیس بە ئامێری (پیانۆ)، Manoel Reinicke  مانوێل ڕینیک (ڤیلۆن) وە Andreas Vetter  ئەندرێس ڤیتەر (چەلۆ) نوێنەرایەتی دەکرێن. هەروەها چەندین میوزیکژەنانی دیکەی کۆنسێرتەکە بەشداری کردنەوەی کۆنسێرتی “ Bach a Production باکا ئە پرۆدەکشن” دەکەن. "فێستیڤاڵی کەلوپوری مۆسیقای موسڵ" خۆی لە چوارچێوەی وۆرک شۆپ و بۆنەی گفتوگۆییەکاندا دەبینێتەوە نەک وەک
پێشووتر کە مەبەست لێی بە‌هێزکردنی دەیمەنەکانی مۆسیقا بوو بە شێوەیەکی بەردەوام.
 

فۆڵۆومان بکەن