نەخشەڕێگامان بۆ فێربوون
بەرەو ئامانج، پێکهاتەی رۆشن، گۆڕانی زۆر
وانەکان لە پەیمانگەی گوێتە واتای ئەوە نیە تەنها زمانێک فێردەبن، بەڵکوو بە کەلتوورێکی بیانییش ئاشنا دەکرێن. لە گفتوگۆیەکی تایبەت بە جەنابت و لە ئەزمایشێکی پلەدانان ئێمە دەزانین کە ئیوە چ شارەزایێکی پێشترتان لە زمانی ئەلمانیدا هەیە. پێکەوە خولێکی گونجاو بۆ بەڕێزتان هەڵدەبژێرین. پتر خۆت بە وانەکانی زمانی ئەلمانی لە پەیمانگەی گوێتە ئاشنا بکە.
وانەکانمان
- ڕەچاوی زانست و توێژینەوە نوێکانی وانەگوتنەوە و فێربوون دەکەن.
- پڕن لە گۆڕان و دانوستاندن. ڕاهێنانەکانی قسەکردن، بیستن هەروەها نووسین نزیکن لە بارە نزیکەکانی ژیانی رۆژانە و دەقە ڕاستینەکان.
- هەموو بابەتی ئێستایین و ئاراستەیەکی کەلتووری نێونەتەوەییان هەیە.
- بابەتی کەلەپووری، پرۆژەی ئینتەرنێتیی و ئەرکی توێژینەوە و چەندین شێمانەی تری جیاجیا، هەروەها خۆ خەریک کردن بە کەلتوورە زمان ئەلمانییەکان.
- وانەکانی زمانی ئەلمانی هەر لە کاژێری یەکەمەوە بە زمانی ئەلمانی دەگوترێتەوە.
- سەکۆی فێرکردنمان بە چەندین شێوازی گوڕاو و نوێی فێربوون ئاشناتان دەکات.
سوستێمی خولەکانمان
- لەسەر بنچینەی شەش ئاستەپلەی چوارچیوەی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) بۆ زمانەکان دامەزراوە. بەمەش ئەو شارەزاییەی کە لە خولەکانی ئێمە فێری دەبن، لە ڕووی بابەتیەوە (ئۆبجێکتی) لە پێوان دێت و دەتوانرێت لە ڕووی نێونەتەوییەوە بەراورد بکرێت
- لە سەرتاسەری جیهان هاویەکەن و شەفافن. دوای کۆتایی هێنان بە خولێک، دەتوانن بە شێوەیەکی نەرمونیان لە خولی تر پەرە بە فێربوون بدەن هەر لە شوێنی خۆتان، لە ئەلمانیا، یان لە ڕێگەی ئێنتەرنێتەوە.
مامۆستاکانمان
- بە تایبەتی بۆ گوتنەوەی وانەی زمانی ئەلمانی وەک زمانی بیانی خوێندوویانە و ئامادەکراون. لەسەر بنچینەی بەرنامەی خوێندن و پەرەپێدانی فێرکردن و فێربوونی زمانی ئەلمانی (DLL) پێگەییون. ئەم بەرنامەیەش لەلایەن پسپۆرانی پەیمانگەی گوێتە و نوێنەرانی زانست هاتۆتە ئارا.
- زمانی دایکییان ئەلمانییە یان شارەزای زۆر باشی زمانی ئەلمانین.
- خاوەن ئەزموونن لە مەیدانی پێکەوەکارکردن لەگەڵ خەڵکانی وڵات و کەلتوورە جیاجیاکان.
- بەردەوام لەلایەن ئێمەوە بە خولی تایبەت پەرە بە تواناکانیان دەدرێت، بەمەش هەمیشە خاوەنی زانستن لە بارەی تەکنیکە نوێکانی گوتنەوەی زمانی ئەلمانی وەک زمانی بیانی.
- بە بەردەوامی زانیاری وەربگرە لە بارەی ئاستی سەرکەتنەکانت لە فێربووم و ئامۆژگاری وەربگرە، لە بارەی ئەوەی کە چۆن بە باشترین شێوە فێر دەبن.
تاقیکردنەوەکانمان لە زمانی ئەلمانی
- تاقیکردنەوەکانمان لە ئاستی نێونەتەوەییدا دانی پێدانراوە. و لەلایەن زۆر لە خاوەنکارەکان و ناوەند و دەزگاکانی خوێندن وەک بڕوانامەی شارەزایی لە زمانی ئەلمانی تەماشادەکرێت.
- هەموو تاقیکردنەوەکانمان بۆ گەورە فێرخوازنی پەیمانگەی گوێتە لەلایەن کۆمەڵەی تاقیکارانی زمانەکان لە ئەوروپا Association of Language Testers in Europe (ALTE) ئەزمایش دەکرێت و بە مۆری چۆنایەتی (Q-Mark) مۆردەکرێت.
خاڵە ئەرێتییەکانمان
- ژیان لەگەڵ هەموو لایەنە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی ئەلمانیا تاقی بکەرەوە. بە ڕێگای خولێکی زمانی ئەلمانی لە پەیمانگەی گوێتە دەروازەی کتێبخانە و مێدیاخانە ئەلمانییەکانت بۆ دەکرێتەوە و دەتوانن بەشداری ژمارەیێکی زۆر لە بۆنە کەلتوورییەکانی ئەلمانی ببن.
- سوود وەربگرن لە "ئەلمانی بۆ تۆ" Deutsch für dich ، کە بریتییە لە ڕاهێنانی پەیوەندییەکان بە زمانی ئەلمانی و لەلایەن ئێمەوە بە خۆڕایی پێشکەشکراوە. لە مەڵبەندی فێرخوازانی ئەلمانی و نێوچالاکییەکان دەستتان دەگاتە ژمارەیێکی زۆر لە کەرەسە و مەتریالی ڕاهێنان، ئەندامەکان دەتوانن لەنێوان خۆیاندا بیانگۆڕنەوە.