زانیاری و پەروەردە

تۆ ئارەزوو دەکەیت بێ بەرامبەر فێری ئەڵمانی بیت و لە لایەوە ڕاهێنان بۆ نمایشی کویزەکانی داهاتوو بکەیت؟ کەواتە سەیری ئێرە بکە. پرسیاری زانستی ئاسان و قورسمان لەسەر جیهان و ئەڵمانیا بۆ تۆ ئامادە کردووە.
بۆ نموونە: لە کام ناوچەی جیهان زۆرترین پەنگوین دەژین؟  پیشەی پشووی داهێنەری ئەڵمانی کارل بێنتس چی بوو؟  نیشانمان بدە، تۆ چی دەتوانیت و زانیاریەکانت تاقی بکەرەوە !

خانمێک بە زەردەخەنەوە لە کاتی توێژینەوەدا © Goethe-Institut, Getty Images

سەکۆیەک بۆ مندالان

زانکۆی دیجیتاڵی منداڵان

چۆن ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن خۆیان تەواو سەربەخۆ برۆن؟ بۆچی گوێچکە ماسی ژاوەژاو دروست دەکات، کاتێک ئەو بە گوێمەوە دەگرم؟ بۆچی دەبێت من بخەوم؟ جیهان پڕە لە پرسیار.  لەگەڵ ئێمەدا وەڵامەکان ئەدۆزیتەوە –  بەئاسانی ڕوون کراوەتەوە و بیبەرامبەریشە. پرۆفیسۆر ئەنیشتاین و سۆفی شلاو بەوپەڕی خۆشیەوە چاوەڕێی تۆن!

KinderUni Foto: © Goethe-Institut Foto: © Goethe-Institut

سەکۆیەک بۆ گەنجان

زانکۆی دیجیتاڵی پێگەیشتوان

بۆشایی ئاسمان چۆن دبینرێت؟ کارەباکەمان لە کوێوە هاتووە؟ وە ڕۆبۆتێک چۆن کاردەکات؟ وەک خوێندکارێک لە زانکۆی-  دیجیتاڵی پێگەیشتوەکانمان وەڵامەکان دەدۆزیتەوە و هەروەها ئەڵمانییەکەت بێ بەرامبەت  باشتر دەکەیت. زانکۆی پێگەیشتوان باشترینە و گونجاوترینە بۆ ئاستەکانی A2/A1 و A2 / B1

JuniorUni Foto: © Goethe-Institut Foto: © Goethe-Institut

پۆدکاست “کورت و جوان”

دەربارەی سیاسەت و ئابووری و کۆمەڵگە

ئەم پۆدکاستە تایبەتە بە بابەتەکانی سیاسەت و ئابووری و کۆمەڵگە لە ئەڵمانیا و جیهانەوە. بۆ نموونە: ئەوروپا چەند لە ئەڵمانیا دایە؟ ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ صین چۆنە؟ دەقەکانی گوێگرتن بە زمانی ئەڵمانین  و گونجاون بۆ ئاستەکانی B2/C1.

Smartphone auf dem der Podcast kurz & bündig läuft Foto: © Goethe-Institut, Europanetzwerk Deutsch Foto: © Goethe-Institut, Europanetzwerk Deutsch

ڤیدیۆکان: ژیانی ڕۆژانەی ئەڵمانیا

تاقیگەکانی ئەڵمانیا

بیرە، سۆسچ، سارد. کەواتە، بیر لە ئەڵمانیا دەکەیتەوە؟ لەم زنجیرە ڤیدیۆیەدا نینا و داڤید لەسەر شوێنپێی کلیشەکانن. کامیان ڕاستن؟ کامیان نا؟ ئەڵمانیا بە دڵنیاییەوە جێگەی سەرسامبوونە (سوپرایسە)! سەیرێک بکە – دەتوانیت لە ئاستی A2 ەوە بە باشی لە ڤیدیۆکان بگەیت.

Nina und David vom Deutschlandlabor Grafik: © Goethe-Institut | DW Grafik: © Goethe-Institut | DW

پۆدکاست “ژنانی سوپەر (خاریق)”

دەربارەی فێمینیزم، فەرهەنگ و کۆمەڵگە

ئەم پۆدکاستە باس لە چیرۆکی ژنان لە سەر ئاستی هەموو جیهان دەکات. سەرەڕای ئەو هەموو هەمەچەشنییەیان هاوبەشیەکیان  بەیەکەوە هەیە: ئەوان پێشەنگەن. ڕێگاکانیان لە جیهاندا ورووژێنەر و وەرزشی و  زیرەک یان بوێرن. دەقەکانی گوێگرتن بە زمانی ئەڵمانین  و گونجاون بۆ ئاستەکانی B2/C1.

Superfrauen Podcast Grafik: © Goethe-Institut Grafik: © Goethe-Institut

ئامۆژگاری ستریمینگ

لێرەدا هەڵبژاردەیەک لە فیلم و زنجیرەی ئەڵمانیمان بە ژێرنووسی ئەڵمانی کۆکردۆتەوە کە لە ئێستادا دەتوانرێت لە کتێبخانەی دیجیتاڵی پەخشکەرانی گشتی و لە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی ستریمینگ لە ئەڵمانیا بدۆزرێتەوە.

لاپەڕەی ئامۆژگارییەکانی ستریمکردن © Goethe-Institut / Tobias Schrank © Goethe-Institut / Tobias Schrank

فۆڵۆومان بکەن