کۆڕاڵی مێزۆپۆتامیا

Ein einheitlich gekleideter Chor singend auf der Bühne Goethe-Institut e.V. / Semyan Shaboy

میراتی فرە دەنگی: لە کۆمەڵەی
کۆڕاڵی مێزۆپۆتامیای نێوان کولتوورەکان گۆرانیبێژان لە چەندین ناوچەی جیاوازەی عێراقەوە خۆیان تەرخان بۆ گۆرانیەکانی عەرەبی و کوردی و تورکمانی و ئاشورەی و ئەرمەنیان بەرێکخسنێکی نوێوە.

باکگراوند

هەرچەندە عێراق وڵاتێکی فرە نەتەوەییە، بەڵام لە گەڵ ئەوشدا ئاسایی نیە، کە موزیک ژەنەکانیان لە نەتەوە جیاوازەکان بۆ پرۆژەیەک کۆبکەیتەوە. لە سەر ئەم بنەمایە گۆرانیەکانی کۆمەڵەی
کۆڕاڵی میزۆپۆتامیای نێوان کولتوورەکانی، کە لەلایەن پەیمانگای گۆتە عێراق و پەیمانگای فرانسی عێراق لە هەولێر دامەزراوە - ئەزموونێکی نوێیە بۆ زۆربەی بەشداربووەکان.

لەم پرۆژەیەدا گۆرانیبێژان خۆیان تەرخان دەکەن بۆ میراتە کولتووریە فرەچەشنەکانی وڵاتەکەیان وە کار بۆ کۆمەڵیک لە گۆرانیەکانی عەرەبی و کوردی و تورکمانی و ئاشوری دەکەن. گۆرانیەکان گۆرانیە نەریت باوەکانن بە ڕێکخستنێکی فرەچەشن لە ڕیتم و ئاوازی نوێ و ئەزموونێکی نوێ لە گوێکردن دەرخسێنن.

فێربوون و گۆرانی وتن


بەشدرابووان خۆیان داوایەکی کراوەیان بۆ پرۆژەی کۆڕاڵی مێزۆپۆتامیا لە ڕێگەی پەویندیەکی ڤیدۆیی بۆ پرۆڤەی گۆرانی وتن پێشکەش کرد. کۆڕاڵەکە لە لایەن گۆرانیبێژی ئۆپێرا فاتن ئەحمەد سەرپەرشتی کرا، کە خۆی لە سورایەو هاتوە و لە دیمشق گۆرانی ئۆپێرای خوێندوە. ئەو ماوەی دە ساڵە لە هەولێر دەژی و هەر لەوەی وانەی فێربوونی موزیک دەلێتەوە. فاتن ئەحمەد بە چڕی خۆی سەرقاڵی مامەڵە لەگەڵ مۆسیقای گروپە جیاوازەکانی دانیشتوانی عێراق کردوە.


هەروەها ئەم کۆریستە لە لایەن دوو ڕاهێنەری ئەڵمانی-فەرەنسی سەرپەشتی و ڕاهێنانی پێکراوە، کە بەپلەی یەکەم سەرنجیان لە سەر ڕێکخستنی ڕێتمو ئاوازاە فرەییەکان بوو- وە چەمکی کۆریست لە عێراقدا زۆر باو نیە.


پرۆژەکە لە سێ قۆناغ پێکدێت. گروپەکە بۆ یەکەم جار لە مانگی ئایاری 2023 دا کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی خۆیان بە ڕێپرتوارەکە ئاشنا بکەن. دواتر لە هاویندا کۆبوونەوەی دووەم بەرێوەچوو، کە لەو ماوەیەدا پرۆڤەکان بە چڕی و مادەکانیش قووڵتر کرانەوە - ئەمەش بەنزیکی خۆی لە 15 گۆرانی نەریتیەکان بە زمانی جیاواز دەبنێتەوە، کە هەندێکیان وەکو مێدلیس (بە تێکەڵی) پێشکەش دەکرێن. لە مانگی نۆڤێمبەر/ تشرینی دووەم لە هەولیر و لە ئاهەنگێکی گەورەدا نمایش دەکرێت.

دەتوانرێت ئاهەنگەکە بەتەوای لم بەستەرەوە (لینکەوە) داوا بکرێت  لێرە 

چەند دیمەنێکی

کەسی پەیوەندیدار

فۆڵۆومان بکەن