سه‌لام سه‌لمان// به‌غداد
کەلهوڕ
![Salam Salman Kuhler Salam Salman Kuhler](/resources/files/jpg865/001-salam-salman-w1-formatkey-jpg-w320m.jpg)
سه‌لام سه‌لمان له ساڵی ١٩٧٧دا له شاری به‌غداد له دایكبووه، هه‌ر له‌وێش گه‌وره بووه. سه‌لام هه‌موو پله‌كانی خوێندنی له به‌غداد ته‌واو كردووه، به‌كالۆریۆسی له ئاكادیمیای هونه‌ره جوانه‌كان له به‌شی سینه‌مادا به‌ده‌ستهێناوه. وه‌ك منداڵێك كه له‌به‌غداد گه‌وره بووه، نه‌یده‌زانی كه بوونی دایكی وه‌ك (كوردی فه‌یلی) ده‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ خانه‌واده‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش كاتێك بوو منداڵانی گه‌ڕه‌ك به‌مه‌یان زانی و ئیدی كه‌وتنه پلارهاویشتن و گاڵته‌كردن به‌خۆی و براكه‌ی.
كوردانی فه‌یلی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه دووچاری ڕاگواستن و ئازاربوونهوه، له ساڵانی ١٩٧٠ به‌شێكی زۆریان دیپۆرتكران بۆ ئێران دوور ده‌خرانه‌وه له خاكی باو‌و باپیرانیان. كاتی خۆی له حه‌فتاكاندا زیاتر له سێ سه‌د و په‌نجا هه‌زار كوردی فه‌یلی دیپۆرتی ئێران كران، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی پانزده هه‌زار بێ سه‌ر و شوێن كران، تاوه‌كو ئێستاش كه‌س ڕوفاتی ئه‌وانی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌مه به‌شێك بوو له تاوان وپڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕژێمی به‌عس كه كوردانی فه‌یلی له ناسنامه‌ی ئێراقی بێبه‌ری كرد و وه‌كو ئێرانی لهقهڵهمیدان. ته‌نانه‌ت به‌عس به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك كوردی فه‌یلی له سێداره ده‌دا، سه‌ره‌تا له به‌غداد وخانهقینهوه ده‌ستیپێكرد دواتر كه‌ركوك و شاره‌كانی تریشی ته‌نیه‌وه.
سه‌لام باس له‌وه ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی توانیبووی ناسنامه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆیه به‌ر دیپۆرتكردن نه‌كه‌وتن و زیندانی نه‌كران. بێگومان سه‌لام وه‌كو منداڵێك سه‌ری سوڕمابوو له‌و هه‌موو ماڵه‌ی كه سوتێنرابوون، به به‌تاڵی به‌جێهێڵرابوون وكه‌سی تیا نه‌ده‌ژیا، چونكه خاوه‌نه كورده‌كانی ناچاركرابوون بڕۆن و دیپۆرتكرابوون بۆ ئێران. ئێستاش له یادێتی كاتێك ده‌چوو بۆ شت كڕین له دوكانێك كه به‌لای ئه‌م ماڵانه‌دا تێده‌په‌ڕی، كه چۆن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خاڵی بوون، پڕ له تۆز وهه‌ندێكیان سووتێنرابوون، هه‌روه‌ها په‌نجه‌ره‌كانیان شكێنرابوون، ئه‌م وێنه‌یه تاوه‌كو ئه‌مرۆ له یاده‌وه‌ری سه‌لامدا ماوه‌ته‌وه.
پڕۆژه‌ی فیلمه‌كه‌ی:
ئه‌م فیلمه له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی ساڵانی نهوهدهكانهوهیه، كاتێك سه‌دام سه‌دان خانه‌واده‌ی كورده فه‌یلیه‌كانی له ئێراق ده‌ركرد له ژێر به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مان ئێرانین. سه‌لام تاوه‌كو ئێستاش له یادێتی كاتێك دایكی باسی ئه‌و هه‌موو به‌سه‌رهاته‌ی بۆ ده‌كرد، له نه‌هامه‌تی وكوشتار و غه‌می ئه‌و سه‌رده‌مه.ئه‌م فیلمه نه‌وه‌د ده‌قیقه‌یه، باس له كوڕێكی ته‌مه‌ن دوازده ساڵان ده‌كات كه به‌دوای دایكی‌دا ده‌گه‌ڕێت، كه به زۆر له‌یه‌كتر جیا كراونه‌ته‌وه. له زیندانه‌كان به دوای دایكی‌دا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سانێكی زۆر له‌هه‌مان دۆخی ئه‌ودان .
بناغه‌ی فیلمه‌كه ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌مان ترسه كه سه‌لام هه‌یبوو به منداڵی كاتێك ترسی له‌وه هه‌بووه له دایكی جیای بكه‌نه‌وه. له‌و ڕۆژگاره‌دا منداڵ گه‌لێكی زۆر له دایك و باوكیان جیا كراونه‌ته‌وه، به‌هه‌مان شێوه پیاوان و كوڕانی گه‌نجیش بردراون و له سێداره دراون.
ئه‌م فیلمه هێشتا له ژێر كاردایه، سكریپته‌كه‌ی ئاماده‌یه. ئه‌م فیلمه له سه‌ر بناغه‌ی ڕاستیه‌كی مێژووی داڕێژراوه، به‌ڵام سه‌لام خه‌یاڵیشی تێكه‌ڵ به ڕووداو وكه‌سایه‌تیه‌كان كردووه.