زمانی ئەلمانی

زمانی ئەلمانی © وێنە:: Goethe-Institut/Bernhard Ludewig زمانی ئەلمانی وێنە:: Goethe-Institut/Bernhard Ludewig

عروضنا

لە ٩٠ وڵات پتر ئێمە خولی زمانی ئەلمانی و تاقیکردنەوە لە زمانی ئەلمانی پێشکەش دەکەین. سەرەڕای ئەوەش بە ڕێگەی ئینتەرنێت و لە پەیمانگەکان ڕاهێنانی هەمەجۆر پێشکەش دەکرێت. تەماشای هەلەکانی پەرەدان بە زمانی ئەلمانی و ئەو مەتریالانە بکە کە لەلایەن دەستەی فێرکارانی زمانی ئەلمانی پێشکەش دەکرێت (ئەلمانی وەک زمانی بیانیی/ ئەلمانی وەک زمانی دووەم)

خولەکانی زمانی ئەلمانی A1-C2

خۆت فێری زمانی ئەلمانی بکە بەڕێگای خولەکانی فێرکردن لە پەیمانگەی گوێتە لە عێراق، لە ئەلمانیا یان بە ڕێگەی ئینتەرنێت.

تاقیکردنەوەی زمانی ئەلمانی

لە تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانی لە پەیمانگەی گوێتەدا، بە وەرگرتنی دۆکۆمێنتێک پشتگیری ئاستی زانینی زمانی ئەلمانیتان بکەن.

وانەگوتنەوە بە زمانی ئەلمانی

پەیمانگەی گوێتە لە سەرتاسەری جیهاندا پێشکەشکارێکی هەڵسوڕینە لە مەیدانی پەرەدان بە پەروەردەکردنی مامۆستای زمانی ئەلمانی. ئێمە بەرنامەیەکی دەوڵەمەند و بەربەرینیان لە عێراق، لە ئەلمانیا یان لە ڕێگای خوێندنی دوور پێشکەش دەکەین.

ڕاهێنانی ئەلمانی بە خۆرایی

سوود وەربگرە لەو هەلە هەمەلایەنانەی کە ئێمە لە ئینتەرنێت بۆ ئاستەکانی زمانی ئەلمانی A1-C2 پێشکەشی دەکەین.

10 Gründe für Deutsch

هەر نەخشەیەکتان حەز لێیە بۆ دوارۆژی خۆتان جێبەجێ بکەن، ئەوا بە ڕێگای شارەزاییتان لە زمانی ئەلمانیدا دەتوانن تواناکان بێ سنوور بۆخۆتان دابین بکەن. فێربوونی زمانی ئەلمانی واتە بەدەستخستنی ئەو ئامادەییەی، کە دەتوانن بە هۆیەوە چۆنایەتی پیشەیی و ژیانی خۆتان باشتر بکەن.

  • <b>لە ژیانی کارکردندا:</b> پەیوەندی گۆڕینەوە بە زمانی ئەلمانی لەگەڵ هاوبەشە زمان ئەلماییەکەت لە کاردا، دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەیوەندی کارکردنتان بەهیز بێت، بەمەش شانسی پترت دەبێت بۆ پەیوەندیکردنی کاریگەر و سەرکەوتنی زیاتر. © colourbox.com

    لە ژیانی کارکردندا: پەیوەندی گۆڕینەوە بە زمانی ئەلمانی لەگەڵ هاوبەشە زمان ئەلماییەکەت لە کاردا، دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەیوەندی کارکردنتان بەهیز بێت، بەمەش شانسی پترت دەبێت بۆ پەیوەندیکردنی کاریگەر و سەرکەوتنی زیاتر.

  • <b>سەرکەوتنێکی جیهانیی کارکردن:</b> بە ئاشنابوونت بە زمانی ئەلمانی شانست بۆ دۆزینەوەی کار لەلای کارگە ئەلمانییەکان، لە وڵاتەکەی خۆت و وڵاتانی تر، باشتردەکەیت. شارەزایێکی باشی زمانی ئەلمانی، تۆ دەکاتە کارمەندێکی بەرهەمهێن بۆ خاوەنکارێک کە لە کارەکەیدا پەیوەندیێکی جیهانی هەبێت. Foto: Getty Images/Adam Gault

    سەرکەوتنێکی جیهانیی کارکردن: بە ئاشنابوونت بە زمانی ئەلمانی شانست بۆ دۆزینەوەی کار لەلای کارگە ئەلمانییەکان، لە وڵاتەکەی خۆت و وڵاتانی تر، باشتردەکەیت. شارەزایێکی باشی زمانی ئەلمانی، تۆ دەکاتە کارمەندێکی بەرهەمهێن بۆ خاوەنکارێک کە لە کارەکەیدا پەیوەندیێکی جیهانی هەبێت.

  • <b>بەشی گەشتیاری و مێوانخانە:</b> گەشتیارەکان لە ولاتانی زمان ئەلمانیی سەفەری زۆر و دوور دەکەن، لە گەشتیارەکانی وڵاتانی تر زیاتر پارە خەرج دەکەن. زۆریان پێخۆشە لە کاتی سەفەرەکانیان لەلایەن کەسێکی ئەلمانی زان ڕانمایی بکرێن و دڵنەوازی بکرێن. © Fotolia / corbisrffancy

    بەشی گەشتیاری و مێوانخانە: گەشتیارەکان لە ولاتانی زمان ئەلمانیی سەفەری زۆر و دوور دەکەن، لە گەشتیارەکانی وڵاتانی تر زیاتر پارە خەرج دەکەن. زۆریان پێخۆشە لە کاتی سەفەرەکانیان لەلایەن کەسێکی ئەلمانی زان ڕانمایی بکرێن و دڵنەوازی بکرێن.

  • <b>تێگەیشتنی کەلتووری:</b> فێربوونی زمانی ئەلمانی واتە دەستخستنی پەنجەرەیەکی تر بۆ تەماشاکردنی ژیان، بە ئارەزوو و خەونەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی زمان- ئەلمانی و کۆمەڵگای فرەکەلتوورییان ئاشنات دەکات. © Getty Images / Neil Guegan

    تێگەیشتنی کەلتووری: فێربوونی زمانی ئەلمانی واتە دەستخستنی پەنجەرەیەکی تر بۆ تەماشاکردنی ژیان، بە ئارەزوو و خەونەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی زمان- ئەلمانی و کۆمەڵگای فرەکەلتوورییان ئاشنات دەکات.

  • <b>سەفەرکردن:</b> ئەزموون و تاقیکردنەوەکانی سەفەرەکانت بە زانینی زمانی ئەلمانی قووڵتر بکە، نەک هەر لە وڵاتانی زمان ئەلمانی، بەڵکوو لە وڵاتانی تری ئەورپاش، بە تایبەت لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات. © Getty Images/Manuel Gutjahr

    سەفەرکردن: ئەزموون و تاقیکردنەوەکانی سەفەرەکانت بە زانینی زمانی ئەلمانی قووڵتر بکە، نەک هەر لە وڵاتانی زمان ئەلمانی، بەڵکوو لە وڵاتانی تری ئەورپاش، بە تایبەت لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات.

  • <b>چێژی ئەدەبیات، مۆسیقا، هونەر و فەلسەفە:</b> ئەلمانی زمانی گوێتە، مۆزارت، باخ و بیتهۆڤنە. چێژی خوێندنەوەکانت، یان هی گوێگرتن لە بەرهەمەکانیان بە زمانی بەنەڕەتییان، قووڵتر بکە. © Goethe-Institut/Loredana La Rocca

    چێژی ئەدەبیات، مۆسیقا، هونەر و فەلسەفە: ئەلمانی زمانی گوێتە، مۆزارت، باخ و بیتهۆڤنە. چێژی خوێندنەوەکانت، یان هی گوێگرتن لە بەرهەمەکانیان بە زمانی بەنەڕەتییان، قووڵتر بکە.

  • <b>تواناکانی خوێندن و کارکردن لە وڵاتی ئەلمانیا:</b> ئەلمانیا ژمارەییکی زۆر بەخشین (منحە) بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئەلمانیا پێشکەشدەکات. بۆ بیانییە لاوەکان ڤیزای تایبەتی پشووی کارکردن هەیە، بۆ هەندێ پیشەی دیاری کراویش ڕەزامەندی تایبەت هەیە بۆ مۆلەتی کارکردن لە ئەلمانیا. © Getty Images/Matthias Tunger

    تواناکانی خوێندن و کارکردن لە وڵاتی ئەلمانیا: ئەلمانیا ژمارەییکی زۆر بەخشین (منحە) بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئەلمانیا پێشکەشدەکات. بۆ بیانییە لاوەکان ڤیزای تایبەتی پشووی کارکردن هەیە، بۆ هەندێ پیشەی دیاری کراویش ڕەزامەندی تایبەت هەیە بۆ مۆلەتی کارکردن لە ئەلمانیا.