خوێندنە نێونەتەوەییەکان:
زۆر لە زانکۆکانی ئەلمانیا دەرفەتی خوێندن پێشکەش دەکەن، بۆ ئەو بەشانەی کە بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی نێونەتەوەییان تێدا وەردەگیرێت. لەوانەش خوێندنی وایان تێدایە، کە نزیکەی هەموو پلەکانی خوێندن لە خۆیان دەگرن: قۆناغی زانکۆیی، قۆناغی دەرچوون، خولەکانی قۆناغی پاش دەرچوون (بەکالۆریوس، ماستەر، دکتۆرا). هەموو خولەکان بە ستانداردی ئاکادیمیی پیادەدەکرێن، هەموو باش ڕێکخراون، بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەبرێن و بە خولی زمانی ئەلمانیش یاوەری دەکرێن.
لە عێراقدا لقی دەرەوەی خزمەتگوزاری ئالۆگوڕی ئاکادیمی ئەلمانیی (DAAD) لە هەولیر، وەڵامی پرسیارەکانتان دەداتەوە. ئامانجی سەرەکیی ئەو دەزگایە بریتییە لە پێدانی بەخشش (منحة) بە پێوەندارانی زانکۆکان لە عێراق. سەرەرای ئەوەش زانیاری لە بارەی خوێندن و لێکۆڵینەوەی زانستیی لە ئەلمانیادا پێشکەش دەکات و نامیلکە و بڵاوکراوە لەوبارەدا بڵاودەکاتەوە.
هەموو ساڵێک (DAAD) دەرفەتی وەرگرتنی مانەوە (ئیقامە) لە عێراق بۆ بەخششوەرگرانی ئەلمانیا دەرەخسێنێت، بۆ خوێندکاران و بۆ مامۆستایان. لە هەمانکاتدا دەرفەت بۆ خوێندن، وانەبێژی، یان لێکۆڵینەوە بۆ یارمەتیدراوانی عێراقی دەرەخسینێت.