ئێوە حەزدەکەن...
- بۆ خوێندن لە زانکۆیێکی ئەلمانیا خۆتان ئامادەبکەن.
- بۆ کارکردن دەتانەوی ئەوە بسەلمێنن کە لە زمانی ئەلمانیدا لە ئاستێکی پێشکەوتوو دان.
- خۆتان ئامادەدەکەن تا لە کایەیەکی پزیشکی لە وڵاتی ئەلمانیا کار بکەن.
- سەرکەوتنتان لە زمانی ئەلمانیدا ئاستی پلە C1 بسەلمێنن.
- بڕوانامەیەکی فەرمی و دانپیانراو لە ئاستی نێونەتەوەییدا بەدەستبهێنن.
Goethe-Zertifikat C1 بریتییە لە تاقیکردنەوەیەک بۆ گەوران و پشتگیری هەبوونی ئاستێکی پێشکەوتووی زمانی ئەلمانی دەکات، کە بەرامبەرە لەگەڵ پلەی (C1) لەسەر پێوەرە شەش پلەییەکەی ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
بە سەرکەوتنتان لە تاقیکردنەوەکە ئێوە ئەوە پێشاندەدەن، کە...
- کە لە شەبەنگی دەقە ئەلمانییە درێژ و بەرفراوانەکان و هەروەها مانای ناواخنەکانیشیان تێدەگەن.
- بێ خۆ ئامادەکردنی پێشەکی و بە ڕەوانی دەتوانن بۆچوونی خۆتان دەرببڕن، بێ ئەوەی زۆرجار ناچاربن بە دوای پەیڤاندا بگەڕێن.
- دەتوانن زمانی ئەلمانی لە ژیانی کار و کۆمەڵایەتی و لە خولی پیشەیی و خوێندندا بەشێوەیەکی کاریگەر و بە گونجاوی بەکاربهێنن.
- دەتوانن بە ڕۆشنی و بە رێکی و تێروتەسەل بۆچوونی خۆتان بەرامبەر بابەتێکی ئالۆز دەرببڕن.
لە بارەی ئازادبوون لە تاقیکردنەوەی تری زمان بۆ وەرگرتنی بیانییان بۆ خوێندنی زانکۆ، بە هۆی هەبوونی Goethe-Zertifikats C1، تکایە بەر لە دەستپێکی خوێندن زانیاری لە زانکۆکەت یان هەر کۆلێژێکی خوێندن بێت، وەربگرە.
کەرەستەکانی تاقیکردنەوە
لێرە نموونە و دەستەکانی ڕاهێنان دەدۆزنەوە، بۆ ڕاهێنانی بێ تەگەرە بە ئۆنلاین و بە هۆی چالاکییە ناوخۆییەکان.
زانیاری تر
مەرجەکان و ناواخنی تاقیکردنەوەکان و زانیارییەکانی تر لە بارەی Goethe-Zertifikat C1 لێرە وەردەگرن: