بە سەرکەوتنتان لە تاقیکردنەوەکە ئێوە ئەوە پێشاندەدەن، کە...
- بە کردەیی، هەر دەقێکی ئەلمانی بخوێننەوە یان ببیستن، دەتوانن بەبێ دژواری تێی بگەن.
- دەتوانن زانیارییەکانی ناو سەرچاوەی زارەکی یان نووسراو وەربگرن و جارێکی تر بە پوختەیی دایانبڕێژنەوە، هەروەها پوازش و تێبینییەکان بە شیوەیەکی پەیوەنددار بەیەکەوە باس بکەن و بیانخەنەوە بەرچاوان.
- بێ خۆ ئامادەکردنی پێشەکی، زۆر بە ڕەوانی و بە وردی دەتوانن بۆچوونی خۆتان دەرببڕن، هەروەها لە باسە بابەتییە ئالۆزەکان دەتوانن هۆکارە بنەڕەتییەکان پاراو و رۆشن دەرببڕن.
Goethe-Zertifikat C2: ئەلمانیێکی مەزن دبلۆمی زمان بۆ خوێندکارانی بیانی، دەروازەی زانکۆ و قوتابخانە باڵا ئەلمانییەکان دەکاتەوە و لە زۆر جێگەش بە سەلماندنی ئەو ئاستەی زمانی ئەلمانی دەکارن وانەی زمانی ئەلمانی بڵێنەوە.
وڵاتەکانی کۆماری ئەلمانیای فیدرال لە چوارچێوەی دەزگای فێرکاری پسپۆرێتیدا، وەک بەڵگەنامەیەکی سەلمێنەر دان بەو تاقیکردنەوەیەدا دادەنێن. زانیاری لەم بارە لە دەزگا پەیوەنددارە دانپێنەرەکانی هەر وڵاتێک وەردەگیرێت، وەک وەزارەتی رۆشنبیری و قوتابخانەکان یان وەزارەتی پەروەردە، دەزگای دەولەتی پێگەیاندنی مامۆستا، حوکمەتی گەڕەکەکان و بەڕێوەبەرایەتی زێنات.
لە رۆژی ١/١/ ٢٠١٢ Goethe-Zertifikat C2: ئەلمانیێکی مەزن هەڵسا بە هەڵوەشاندنەوەی دبلۆمی مەزنی زمانی ئەلمانی و ئەو سێ تاقیکردنەوەی کە تا ئەو کاتە بە ئەنجام دەگەیەندران (Goethe-Zertifikat: Zentrale Oberstufenprüfung (ZOP), Kleines Deutsches Sprachdiplom (KDS) und Großes Deutsches Sprachdiplom (GDS)).