ساوات غالب // به‌غداد-سلێمانی
ماچێك له به‌غداد
![ماچى بەغداد لەلایەن سەوات غالب ماچى بەغداد لەلایەن سەوات غالب](/resources/files/jpg866/005-sawat-ghaleb-w-formatkey-jpg-w320m.jpg)
ساوات غالب له ساڵی ١٩٦٤ له دیوانیه له دایكبووه. له به‌غداد گه‌وره بووه و له خانه‌واده‌یه‌كی كورد كه خه‌ڵكی سلێمانین گه‌وره بووه. له ساڵی ١٩٨٤دا ئێراقی به‌جێهشتوو وه‌كو په‌نابه‌ر ڕوویكرده ئه‌ڵمانیا. له‌وێ بووه هاوڵاتی و ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌و وڵاته كاریكردوه، له ئێراق و كوردستان چه‌ندین كاری به‌رهه‌م هێناوه بۆیان. ساوات له ساڵی ١٩٩٢وه چه‌ندین ڕاپۆرته هه‌واڵی بۆ تیڤیه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌م هێناوه . هه‌روه‌ها دواهه‌مین كورته فیلمی خۆی كه ناوی (ماچێك له به‌غداد) كه سپۆت لایت ئێراق هاوكاریان كردووه.
ساوات خوێندنی دواناوه‌ندی له ئێراق ته‌واو كردووه و دیپلۆمای هه‌یه له ماركێتینی بازرگانیدا كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستیهێناوه. به‌هه‌مان شێوه له شاری به‌رلین به‌شداری كۆرسی نوسینی سیناریۆی فیلمی كردووه. بابه‌ته‌كانی كه ساوات كاریان له‌سه‌ر ده‌كات بریتین له كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئازادی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤه‌وه، خۆشه‌ویستی و دین و زۆر بابه‌تی دیكه.
ئه‌م كورته فیلمه (ماچێك له‌به‌غداد) له ئه‌زموونێكی كه‌سیه‌وه ئیلهامی وه‌رگرتووه كه خۆی وهاوڕێ كچه‌كه‌ی له كوردستان هه‌ر كات ده‌یانویست ماچ بكه‌ن، شتێك ڕوویده‌دا، یان كه‌سێك ده‌هات به‌سه‌ریاندا. ئه‌مه كاتێك بوو كه ساوات له ئه‌وروپاوه ده‌گه‌ڕایه‌وه كوردستان و له به‌غدادیش به‌هه‌مان شێوه كه هیچ باشتر نه‌بوو له كوردستان. هه‌رچه‌ند ساوات وای مه‌زه‌نده كردبوو كه ئه‌وێ باشتر بێت به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌زموونی پێشووی ژیانی له‌و شاره‌دا له ساڵانی ١٩٨٠كاندا. به‌ڵام له ئێستادا ساوات ده‌ڵێت؛ وه‌كو ئه‌وه وایه عه‌بایه‌كی ڕه‌ش درابێت به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا... یه‌كێك له هاوڕێكانی ساوات پێی وتبوو كه هه‌موو شت له به‌غداد ده‌كرێت، سێكس، خواردنه‌وه، ئاهه‌نگ گێڕان و زۆر شتی تر به‌ڵام به دزیه‌وه نه‌ك به ئاشكرا!
ساوات ده‌ڵێت؛ به‌غداد جاران زۆر جیاواز بوو، له ڕابوردوودا زۆر باشتر بوو له ئێستا، لیبراڵ تر بوو بۆ ژیان، شارێكی كۆسمۆپۆلیتان بوو كه خه‌ڵك به باكگراوندی جیاوازه‌وه له‌وێ ده‌ژیان و ژنان ئازاد بوون له‌وه‌ی حیجاب بپۆشن یان نا. ئێستا (ئاپارتایدی جێنده‌ری) هه‌یه و بۆ ساوات كه ژیانی گه‌نجی و گه‌وره‌یی له ئه‌و‌روپا به‌سه‌ر بردووه، ده‌ست گرتن و ماچكردن له‌گه‌ڵ كچێكدا كارێكی نۆرماڵ و ڕێگه‌پێدراوه، به‌ڵام له ئێراقدا ئه‌مه پڕكێشه‌یه.
فیلمه‌كه‌ی ساده و تیژه له مانادا، په‌یامی خۆی هه‌یه، كه ئه‌ویش؛ هه‌موو شتێك ده‌كرێت ڕووبدات به‌ڵام له فه‌زای گشتیدا قه‌ده‌غه‌یه. فیلمه‌كه باسی دوو گه‌نج ده‌كات، دوو خۆشه‌ویستی یه‌كن، باس له حه‌زی ئه‌م دووانه ده‌كات بۆ چركه‌یه‌ك له ئازادی كه ته‌نها ماچێكی ئه‌و كه‌سه بكات كه خۆشی ده‌وێت.
كوڕه‌كه غاز فرۆشه، ڕۆژێك سه‌یاره‌ی خاوه‌ن كاره‌كه‌ی ده‌بات كه پڕه له بوتڵی غاز، كچه هاوڕێكه‌ی ده‌بات و ده‌چنه گه‌ڕه‌كێكی ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌غداد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ساتێك به‌ته‌نها پێكه‌وه بن. ده‌یباته گه‌ڕه‌كێكی دوور، هه‌ركات ده‌یه‌وێت ماچی كچه‌كه بكات شتێك ڕووده‌دات، بۆ نموونه؛ محاویله‌ی كاره‌باكه ده‌سوتێت... له كۆتاییدا هه‌ردووكیان سوار مۆتۆڕێك ده‌بن، كچه‌كه عه‌با ڕه‌شه‌كه‌ی فڕێده‌دات كه هه‌موو جه‌سته‌ی داپۆشیوه، و له ژێر ئه‌وه‌دا هه‌ركه‌سه و چیرۆكێكی شاردۆته‌وه.
فیلمه‌كه نزیكه‌ی شه‌ش خوله‌كه و ئێستا ته‌واو بووه و نێردراوه بۆ چه‌ند ڤیستیڤاڵی فیلم بۆ به‌شداری پێكردن له‌و فیستیڤاڵانه‌دا. ساوات هیواداره بتوانێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نمایشی بكات.