سارا ئه‌حمه‌د // كه‌ربه‌لا
ئامانج
![پرۆژەی ئامانج له لایه‌ن سارا ئەلزوبەیدی پرۆژەی ئامانج له لایه‌ن سارا ئەلزوبەیدی](/resources/files/jpg866/007-sarah-al-zubaid-w-formatkey-jpg-w320m.jpg)
سارا ئه‌حمه‌د له‌ساڵی ١٩٩٧ له‌كه‌ربه‌لا له‌دایك بووه، بكالۆریۆسی له زانستی په‌رستیاری له‌زانكۆی كه‌ره‌به‌لا به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌نده‌ها چالاكی جۆراوجۆری مه‌ده‌نی كردووه له‌ناو ئێراق و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێراق. بۆنمونه له لوبنان له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌مریكیه‌وه به‌شداری خولی تایبه‌تی كردووه ده‌رباره‌ی میدیا و چالاكی مه‌ده‌نی.
پڕۆژه‌كه‌یان كه پێشكه‌شی سپۆت لایت – په‌یمانگه‌ی گۆته كراوه به‌ناوی (ئامانج - الهدف) و ئامانجی پڕۆژه‌كه‌یان بونیادنانی تیپێكی شانۆییه كه پێكهاتبێت له ئاشقانی شانۆ و ناوی (هه‌وادارنی شانۆ) یه.
هه‌وادارنی شانۆ
پڕۆژه‌ی (هه‌وادارانی شانۆ) ههوڵدنێكه بۆ چالاكردنه‌وه‌ی ژیانی شانۆیی له‌شارێكی وه‌ك كه‌ربه‌لا. شاری كه‌ربه‌لا شارێكه له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه فه‌رامۆشكراوه، ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه هانی گه‌نجه‌كان و خه‌ڵك بدات نێزیكبنهوه له‌كاری شانۆیی و هونه‌ری. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ریه‌ك له سارا و هاوڕێیه‌كی به‌ناوی (حسێن عه‌لا مه‌جید) ئه‌م پرۆژه‌یان گه‌ڵاڵه كردووه، كه ئه‌ویش پێكهێنانی تیپێكی شانۆییه له كه‌سانێك كه هه‌واداری شانۆن و خه‌ونی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌ڕێگه‌ی شانۆوه گوزارش له خۆیان بكه‌ن.بیرۆكه‌كه ئه‌وه‌یه داوایان له چه‌نده‌ها ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆیی كردووه كه ڕاهێنانیان پێ بكه‌ن و ئه‌م به‌شداربووانه ڕابهێن. پرۆژه‌كه به سه‌رپه‌رشتی سارا ئه‌حمه‌ده و چه‌نده‌ها نوسه‌ر و سیناریستی نوێ به‌شداری تێداده‌كه‌ن، كه هێشتا له‌م بواره‌دا نوێن و ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونی كاری نوێی شانۆیی بكه‌ن و ئایدیای نوێ پێشكه‌ش بكه‌ن و له دێسمبه‌ری ٢٠١٨ وه ده‌ستیانكردووه به پێشوازی له‌به‌شداربووان. هه‌روه‌ها فۆرمی ئه‌لكترۆنیان له نێت دابه‌زاندووه و تاوه‌كو ئێستا سه‌دو په‌نجا كه‌س پڕیانكردۆتهوه و له‌وانه سی دانه‌یان له ڕه‌گه‌زی مێینه‌ن و ئه‌وانیتر نێرینه‌ن. به‌كۆی ئه‌م سه‌د و په‌نجایه په‌نجا كه‌س تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامن له ڕاهێنان و چالاكی و له كۆی سی ژن و كچدا ته‌نها ده بۆ یازده‌یان چالاكن و به‌شدارن له كاره‌كاندا، ئه‌م ژماره‌یه به گووته‌ی سارا؛ رۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبووندایه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا كێشه‌ی شوێنی گونجاو بۆ ئه‌م كاره كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌مان ڕاهێنانی تێدا ده‌كه‌ن، له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ كاری شانۆیی نه‌كراوه و هه‌ر جاره‌ی له شوێنێك ڕاهێنان ده‌كه‌ن.
ئایدیاكانی پشت ئه‌م پڕۆژه‌یه
شاری كه‌ره‌به‌لا به‌هۆی زاڵبوونی ته‌وژمی ئاینیه‌وه، شارێكی كۆنزه‌رڤاتیڤه و نه‌ریت و به‌ها ئاینیه‌كان به‌سه‌ر كه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كه‌دا زاڵه. ئه‌مه‌ش وه‌هایكردووه كه هونه‌ر و به‌تایبه‌ت هونه‌ری شانۆیی له‌په‌راوێزدا بێت.سارا ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت؛ خانه‌واده‌كه‌م زۆر پشتگیریم ده‌كه‌ن، ده‌نا نه‌مده‌توانی ئه‌م كاره بكه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌م كاره‌م پێویسته زۆر له‌ده‌ره‌وه بم و كه ده‌چمه ده‌ره‌وه له‌ناو پاس و فه‌زای گشتیدا زۆر گرفتم تووش ده‌بێت. به‌گشتی ژنان له‌م شاره‌دا له چوونه ده‌ره‌وه و ئازادی‌دا به‌ربه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ دروستده‌كرێت. هه‌ر بۆیه بوونی شانۆ ئه‌م فه‌زا داخراوه به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌بات و خه‌ڵكی هانده‌دات بێن بۆ شانۆ و بكرێنه‌وه له‌سه‌ر هونه‌ر و ڕێگه بده‌ن به كچه‌كانیان به‌شداری بكه‌ن له‌ژیانی گشتیدا.
له‌مباره‌یه‌وه (حسین عه‌لا ) ی هاوكاری سارا گووتی؛ گرفته‌كه ئه‌و كاته‌یه كه داوای ڕه‌زامه‌ندی پۆلیس ده‌كه‌ین بۆ كارێك، ئیدی كه ده‌زانن ڕه‌گه‌زی مێینه‌ش به‌شداره گرفتمان بۆ چێ ده‌كه‌ن...لێره‌وه به‌ڕای سارا ئه‌حمه‌د ئه‌م گرفتانه كاتێك چاره‌سه‌ر ده‌بن كه شانۆ چالاك بێته‌وه و چاوی خه‌ڵك به شانۆ بكرێته‌وه و هۆشمه‌ندیه‌كی نوێ له‌ڕێگه‌ی شانۆ وه په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت و كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ش و هه‌وا موحافزكاره ئاینییه بكات.