ڕه‌زوان تالیب // سلێمانی
شانۆگه‌ری دارقه‌یسی
ڕه‌زوان تالیب له‌شاری (حه‌له‌ب) له سوریا له‌دایكبووه و په‌یمانگای په‌رستاریی ته‌واو كردووه و له سی‌وچوار ساڵیدا چۆته دیمه‌شق و له‌وێ ژیاوه. له دوای یه‌كه‌مین ڕاپه‌ڕینی به‌هاری عه‌ره‌بی له دوای ٢٠١٤ دیمه‌شقی به‌جێهێشتووه و له شاری سلێمانی نیشته‌جێیه ئێستا. كاری په‌رستاری كردووه و له‌گه‌ڵ كاری په‌رستیاریدا هه‌میشه كاری شانۆیی خۆی كردووه.
هاتنی ڕه‌زوان بۆ شاری سلێمانی له سوریاوه ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه بووه كه خۆی و هاوژینه‌كه‌ی زانیاریان له‌سه‌ر ژیانی كولتوری سلێمانی هه‌بووه و ده‌یانزانی كه سلێمانی شاری هونه‌ر و موزیك و ڕۆشنبیرییه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد له‌و ڕووه‌وه ده‌رگایان له‌سه‌ر بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان له ساڵی ٢٠١٤ هاتبوون و له كاتی هێرشی داعش و قه‌یرانی دارایی هاتبوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو بارودۆخێكی سه‌خت، ڕه‌زوان له ٢٠١٥ له‌سلێمانی كاری شانۆیی ده‌ستپێكرده‌وه.
پرۆژه‌ی شانۆگه‌ری دار قه‌یسی
ئه‌و پڕۆژه‌یه ناوی ( دار قه‌یسی)ه، كاتی خۆی لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری سه‌ر به ڕێكخراوێكی له‌په‌ڕله‌مانی ئه‌ڵمانیه‌وه هاتبوو و گۆته ئینستیتوت پشتگیری ده‌كردن. جێگه‌ی باسه كه تیمه‌كه یه‌كێك لهڕاهێنهرهكانیان له به‌یروته‌وه هێنابوو له‌گه‌ڵ خۆیان و ئه‌و له تیپی شانۆیی (زقاق - كۆڵان) وه هاتبوو و ئه‌مانیش كاریان له‌گه‌ڵدا كرد. له‌ڕاستیدا ئه‌مه وه‌رشه‌یه‌ك بووه بۆ ڕاهێنانی ژنانی ئێراقی له‌سه‌ر چۆنێتی نوسینی شانۆگه‌ری و ماوه‌ی پێنج ڕۆژی خایه‌ند. هه‌ر ژنه‌ی چیرۆكێكی هه‌بوو بیڵێت و ده‌بوایه له‌دوای وهرشهكه كارێكی شانۆیی پێشكه‌ش بكرێت و كاره‌كه‌ش له ساڵی ٢٠١٨ له (كڵێسای مه‌ریمی عه‌زرا) له گه‌ڕه‌كی سابوونكهرانی سلێمانی پێشكه‌شكرا.له‌هه‌مووی سه‌رنجڕاكێشه‌رتر بۆ ڕه‌زوان له‌م وه‌رشه‌یه‌دا، چیرۆكی كیژێكی بیست و پێنج ساڵان بوو له‌موسڵ كه داعش دێن و ماڵه‌كه‌یان وێرانده‌كه‌ن، كه‌چی سه‌ره‌ڕای هه‌موو تراژیدییه‌كان ئه‌و خه‌فه‌تی بۆ ئه‌و دارقهیسییه جوانه ده‌خوارد له‌ماڵه‌كه‌یاندا. كیژه‌كه نه‌یده‌زانی ئایا دارقهیسیهكهش ماوه یان ئه‌ویش وه‌ك خانووه‌كه بڕاوه‌ته‌وه و سووتاوه... ڕه‌زوان ده‌ڵێت؛ ئه‌م چیرۆكه به‌هایه‌كی ئیستاتیكی گه‌وره‌ی له‌خۆدا هه‌ڵگرتبوو و گوازرش بوو له‌وه‌ی تیرۆر و جه‌نگ و داعش په‌لاماری هه‌موو جوانیه‌ك ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ڵگری خه‌ونێكی جوانی مێینه‌یه له‌به‌رامبه‌ر خه‌فه‌تیان بۆ ونبوونی جوانیه‌كانی ژنان. ئه‌م چیرۆكه هه‌ڵگری به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی ئازاری ژنانه له ئێراق و ناوچه‌كه‌دا...
جێگه‌ی سه‌رنجه ژنه به‌شداربووه‌كان بیرۆكهكی جوانیان له‌مه‌ڕ نوسین و گوزارشكردن له‌خۆكردن وه‌رگرتبوو و هه‌ر بۆیه ژنه‌كان سیناریۆیهكهیان نوسی و ئه‌كته‌ره‌كانیش له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ بوو. ده‌قه‌كه به‌عه‌ره‌بی نوسرابوو پاشان وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانی كوردی و ڕه‌زوان ده‌رهێنه‌ری ئه‌م پارچه شانۆییه بوو به‌ناوی (دارقه‌یسی) شانۆگه‌رییه‌كه پازده خوله‌كی خایاند و له‌هۆڵێكی باش له‌سلێمانیدا نمایشكرا كه‌ناوی هۆڵی ( سینه‌ما سالم) ه و بینه‌رێكی به‌رچاو هاتبوون بۆ سه‌یركردنی ئه‌م شانۆگه‌رییه.
ڕه‌زوان گرفتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پشتگیری ناكرێت بۆ به‌رده‌وامبوون له‌م كاره له‌شاره‌كانی دیكه و هیواخوازه پشتگیری بكرێت.
ڕه‌زوان ده‌رباره‌ی ئه‌م كاره‌ی (دار قه‌یسی ) ده‌ڵێت؛ ئه‌وه‌ی بۆ من وه‌ك ده‌رهێنه‌ری ئه‌م كاره گرنگ بوو كه ژنان و به‌تایبه‌ت ژنانی ئێراقی ئه‌و به‌ربه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تیانه بشكێنن و گوزارش بكه‌ن له‌خۆیان و به‌رگری له‌به‌ها جوانیه‌كانی ئازادی خۆیان بكه‌ن.