ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌یاحی // دیاله
پڕۆژه‌ی نوسینی داهێنه‌رانه
![Ahmed Al Mayahi W Ahmed Al Mayahi W](/resources/files/jpg866/017-ahmed-al-mayahi-w-formatkey-jpg-w320m.jpg)
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌یاحی له شاری دیاله له دایكبووه و هه‌ر له‌وێش ده‌ژی وكارده‌كات. ئه‌لمه‌یاحی به‌كالۆریۆسی له‌به‌شی زانستی ئه‌ندازیاری به‌ده‌ستهێناوه له ساڵی ٢٠١٧دا. هه‌روه‌ها له (ئه‌رده‌ن) له (زانكۆی ئه‌مریكی) بڕوانامه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ده‌ستهێناوه. له‌سه‌ره‌تاوه خولیای كار و چالاكی مرۆییانه‌ی هه‌بووه. زۆربه‌ی كات به شێوه‌ی خۆبه‌خش له‌بواری مافی مرۆڤدا كاریكردوه و به‌هه‌مان شێوه له‌بواری ژینگه وكولتوریشدا. هه‌رچه‌ند كاركردن له‌م بوارانه‌دا زۆر مرۆڤانه و باڵایه له‌لای، به‌ڵام خولیای كتێب و كو‌لتور و خۆشه‌ویستی بۆ خوێندنه‌وه وای لێكردوه كه كتێبخانه‌یه‌ك به‌شه‌ریكی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بكاته‌وه و له‌وێدا پێشانگا و دیداری تێدا سازدراوه. دواتر بڕیارده‌دات كه پڕۆژه‌ی (فێربوونی نوسینی ڕۆمان) دا‌نێت بۆئه‌وانه‌ی كه خوازیارن فێری ڕۆمان نوسین بن.
نوسینی داهێنه‌رانه
پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌لمه‌یاحی ، ۆرك شۆپی (نوسینی داهێنه‌رانه) ئامانجی ئه‌وه‌یه كه ڕۆماننوسێكی باش ۆرك شۆپ بۆ فێركردنی نوسینی چیرۆك دا‌نێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی نوسیندان. حسێن ده‌ڵێت؛ ئه‌م ۆرك شۆپانه بۆ ئه‌و كه‌سانه گونجاون كه ده‌ستده‌كه‌ن به‌نوسینی ڕۆمان و دواتر وازدێنن، یان ژیانی ڕۆژانه‌یان ده‌نوسنه‌وه و دواتر ته‌واوی ناكه‌ن. مه‌به‌ست له‌م ۆرك شۆپه هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی ژینگه و ڕێنوێنی دروست بۆیان تاوه‌كو بتوانن به‌رده‌وامبن له‌نوسین و داهێنان، كه دواتر سوود به ئاستی كولتوری شاره‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.ژماره‌ی به‌شداربووان له‌م ۆڕك شۆپه‌دا بیست كه‌س ده‌بێت، كه ته‌مه‌نیان ده‌بێت له شانزه بۆ سی و پێنج ساڵ بێت. دوو خولی ۆڕك شۆپه و هه‌ر خوله‌ی بیست كه‌س به‌شدار ده‌بن وماوه‌ی چوار ڕۆژ ده‌خایه‌نێت. ۆرك شۆپه‌كان له‌لایه‌ن نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئێراقی (حه‌سه‌ن فالح) ه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن. كه خۆی ڕۆماننوسێكی به‌توانایه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كه‌سایه‌تیه به ئه‌زموونه هانده‌رێكه بۆ به‌شداربوان بۆ به‌رده‌وامی و هه‌روه‌ها فێربوون لێیه‌وه. به‌دیوێكی تردا ئامانجی ڕێكخه‌رانی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی مێینه به‌رزبێت بۆ شكاندنی ئه‌و جیاكاریه جێنده‌رییه‌ی زاڵه به‌سه‌ر فه‌زای شاردا. پرۆژه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی ئاگۆستی ئه‌م ساڵدا ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌لمه‌یاحی خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌یه و هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێت؛ ده‌یه‌وێت جێگه‌په‌نجه‌ی خۆی به‌سه‌ر ژیانی كولتوری و ڕۆشنبیری شاره‌كه‌یه‌وه دیاربێت. چونكه ئه‌م شاره له‌ڕووی كاری كولتوری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری فه‌رامۆشكراوه و بایه‌خێكی ئه‌وتۆی پێ‌نادرێت. له‌م شاره‌دا‌كه‌سانی بیركه‌ره‌وه و نوسه‌ر و ڕۆماننوسی به‌ناوبانگ و دیاریان نییه ، هه‌ربۆیه‌ش حسێن ده‌یه‌وێت ئه‌م پڕۆه‌یه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروستكردنی نوسه‌رانی باش به ژن و پیاوه‌وه.
پاشخانی ئه‌م پڕۆژه‌یه
كێشه‌ی دیاله ئه‌وه‌یه كه (داعش) وێرانكاری وترسێكی زۆری به‌جێهشتووه له‌ناو خه‌ڵكدا. له‌هه‌مانكاتدا دۆخی كۆنه‌پارێزی و جیاكاری جێنده‌ری به فه‌زای گشتی ئه‌م شاره‌وه دیاره. خه‌ڵك بۆ پاراستنی خۆیان ناچاربوون له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه تا ئێستاش خه‌ڵك به گومانه‌وه له‌هه‌موو شتێك بڕوانن. ئه‌لمه‌یاحی له‌و باوه‌ڕه‌دایه؛ كه مرۆڤ ده‌بێت بنیات بنرێت و هۆشیار بكرێته‌وه. هه‌وڵه‌كانی زۆرن و یه‌كێك له‌وانه كۆكردنه‌وه و نمایشكردنی ١٥٠٠ كتێب بوو له میهره‌جانی كتێبی ( من دیاله‌م خۆش ده‌وێت ) به‌خۆڕایی پێشكه‌شی خوێنه‌رانی كردووه. هه‌موو ئه‌م كارانه دروستكردنی جوڵه‌یه له شارێكی په‌راوێزخراوی دوای جه‌نگدا كه هێشتا ئاسه‌واره‌كانی جه‌نگ و ماڵوێرانی و ترس له دڵی دانیشتوانه‌كانی ده‌رنه‌چووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاركردنی ئه‌لمه‌یاحی و هاوشێوه‌كانی ئاسان نابێت به‌تایبه‌ت له شارێكدا كه تراومای جه‌نگ و ماڵوێرانی گه‌مارۆی داوه، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه.كاری هونه‌ری، ئه‌ده‌بی و به گشتی كولتوری ده‌توانێت ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت له بنیات نانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و لێره‌وه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره له‌كولتوری كوشتن و بڕین و ڕه‌شی داعش بێنه‌ده‌ره‌وه (هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیری) بۆ دیاله فریادڕه‌سێكی پۆزه‌تیڤه.