ڕێبین مه‌جید حه‌مه‌فه‌ریق // سلێمانی
ئایا ئێمه ئالووده‌ین؟
![Rebeen Hamarafeeq W Rebeen Hamarafeeq W](/resources/files/jpg866/018-rebeen-hamarafeeq-w-formatkey-jpg-w320m.jpg)
ڕێبین مه‌جید له ساڵی ١٩٧٩ له سلێمانی له‌دایكبووه، په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان و زانكۆی سلێمانی به‌شی شێوه‌كاری ته‌واو كردوه. دواتر له له‌نده‌ن دیپلۆمی باڵا له زانكۆی گۆڵد سمیس و ماسته‌ریشی له هونه‌ره جوانه‌كاندا هه‌رله‌وێ ته‌واوكردوه. له ئێستادا له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كارمه‌نده و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانیشی به‌رده‌وامه.
ڕێبین هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ركێشه ده‌یه‌وێت هونه‌ر بهێنێته نێو خه‌ڵك و په‌یوه‌ستی بكاته‌وه به كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه، لێره‌وه بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌ی(ئایا ئێمه ئالووده‌ین؟) بانگه‌وازمان ده‌كات بۆ پرسیاركردن له‌مه‌ڕ زۆربه‌ی چالاكیه‌كانی مرۆڤ به‌هونه‌رمه‌ندیشه‌وه كاتێك له هونه‌ر ڕاده‌كه‌ن و نایانه‌وێت هونه‌ر بكه‌ن. ڕێبین ده‌یه‌وێت پێمانبڵێت؛ ده‌كرێت دۆگما بوونی هونه‌ر خۆی بێت و ڕاگرتنی له‌یه‌ك فۆرم و دۆخدا وابكات هونه‌رمه‌ند ئالووده بێت پێی و دواتر دووربكه‌وێته‌وه لێی...به بڕوای ڕێبین؛ كێشه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی له‌بواری هونه‌ر و كو‌لتوردا كارده‌كه‌ن، هه‌ستده‌كه‌ن (هه‌ستی چێژ) له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش بارێكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له كوردستان زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه خه‌ڵكێكی زۆر دوای ماوه‌یه‌ك ڕاده‌كه‌ن له‌هونه‌ر و كو‌لتور...به بڕوای ڕێبین، هونه‌رمه‌ندان فۆرمێكی دۆگمایان له كو‌لتور پێشكه‌شكردوه، ئه‌وه‌ش واده‌كات هونه‌رمه‌ند چێژ له‌كاره‌كه‌ی نه‌بینێت، به واتایه‌كی تر ئه‌و شته‌ی ده‌یكات چێژی لێ نه‌بینێت هه‌رچه‌ند له‌ژێر ناوی چێژدا كردوێتی.
بۆ ئه‌م بیرۆكه‌یه ڕێیبین كارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌ی سلێمانی هه‌ڵبژاردوه، كه شوێنێكی سومبولیه بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا جگه‌ره‌ش وه‌ك كو‌لتور په‌یمانی ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه چێژبه‌خشه وه‌ك كاری كولتوری - هونه‌ری. بۆنمونه كاتێك جگه‌ره‌ت به‌ده‌سته‌وه‌یه وه‌همی ئه‌وه‌ت هه‌یه كه تۆ كه‌سێكی سێكسی تریت وكه‌سێكی تایبه‌تیت. ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌ردوو دۆخه‌كه‌دا هه‌یه له ئالووده‌بوون به‌هونه‌ر و به‌جگه‌ره‌كێشانیشدا.
كارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌كه‌ش كه ئێستا له گۆڕاندایه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته (كارگه‌ی كو‌لتور) ی و شوێنی هونه‌ر و به‌رهه‌مه كولتوریه‌كان، هه‌ر بۆیه ئالوده‌بوون به‌جگه‌ره و به‌هونه‌ر واته هه‌ردوو بیرۆكه‌كه په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه. بۆنمونه؛ كه كارگه‌ی جگه‌ره‌ی پێشوو ده‌بێته كارگه‌ی كو‌لتور و نه‌بێته شوێنێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاری هونه‌ری و كولتوری دۆگما! به‌مانای ڕێبین له ڕێگه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و پرسیاره بهێنێته ناو كارگه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات كارگه به‌كاربهێنێت بۆ دروستكردنی پلاتفۆرمێك كه هونه‌ری دۆگمای تێدا ئه‌نجامنه‌درێت. هه‌ر چالاكیه‌كی تیا ئه‌نجامده‌درێت توشی دۆگما بوون نه‌بێت و كه تیایدا به‌ره‌و ئالوده‌بوون بچین له ڕێگه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌ریه تازه‌یه‌ی كه لێی دروست ده‌بێت.
بێگومان پلان هه‌یه كه هه‌موو پێنج شه‌ممه‌یه‌ك ۆرك شۆپێك بكرێت و به‌شداربووان له‌سه‌ر تێمای ئالووده‌بوون، قسه‌و باس بكه‌ن و دواتر پشانگاكان له نێوان مانگێك بۆ مانگ و نیوێك به‌رده‌وام بێت. پێده‌چێت كۆی پڕۆژه‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژه‌ی هه‌بێت و نزیكه‌ی پێنج پێشانگا سازبدرێت. بیرۆكه‌كه ئه‌وه‌یه كه پێشانگاكان فۆرمه‌كه‌ی وا بێت كه ئاراسته‌كانی له‌م ۆرك شۆپانه‌وه وه‌ربگرێت و كۆمه‌ڵێك دیبه‌یتی هونه‌ری هه‌یه له‌م ۆرك شۆپانه‌دا سه‌رچاوه بگرن. ۆرك شۆپه‌كان له‌ڕێگای سۆشیاڵ میدیا و كۆنتاكته‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك بیرۆكه‌ی دیبه‌یتكردنه. له داهاتوودا زیاتر كار له‌سه‌ر پلانێك ده‌كرێت، كه خه‌ڵكانی جیاواز به‌شداری بكه‌ن له‌م پڕۆژه‌یهدا. هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌درێت كه له نێوان كو‌لتور، هونه‌ر و مه‌عریفه‌دا لینكێك دروست بكرێت كه هونه‌ر بكات به هی خه‌ڵك و بتوانرێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكات. هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه به‌رزه‌ی كه هونه‌ر به‌خۆیداوه كه‌مێك لێی بسه‌ندرێته‌وه و هونه‌ر بكرێته فۆرمێك - شوێنێك بۆ هاروژاندنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
تێمایه‌كان زۆرن به‌ڵام ڕێبین نایه‌وێت بیان سه‌پێنێت به‌سه‌ر ئاماده‌بوانی ۆرك شۆپه‌كه‌دا و تێمایه‌ك ئێستا خه‌ریكه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن (تێمای نه‌خشه‌یه) واته نه‌خشه‌ی داگیركاری و كۆنترۆڵ به زۆر شوێنه‌وه. ڕێبین له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه (ده‌سه‌ڵات – هێز) له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت ده‌یه‌وێت باشترین بۆ خۆی بێت، پرسیار لێره‌دایه كه؛ ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه شوێنه‌كه داگیرده‌كات چۆن بیرده‌كاته‌وه؟ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و داگیركاریه چییه به‌سه‌ر هاوڵاتی و ژیانی ڕۆژانه‌یه‌وه؟ لێره‌دا بیرۆكه‌ی نه‌خشه‌كه و داگیركاری یه‌كده‌گرنه‌وه. ڕێبین ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه بچێته پشت ئه‌قڵیه‌تی داگیركه‌ره‌وه.