گۆڕین و هاوبەشیی

بە ڕێگەی کەلتوور و پرۆژەکانی فێرکاری پەیمانگەی گوێتە، بە یارمەتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئەلمانیای فیدرال، لە تونس، مەغریب، لیبیا، لوبنان، ئوردەن، عێراق و میسر، پشتگیری ئاسۆیەکانی دواڕۆژ و بەشداربووانی کۆمەڵگا دەکات.

هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی نزیک و ئەفریقای باکوور زۆربەی جاران ئەو وڵاتانە وەک مەیدانی کێشە و تەنگژەکان دەخەنە بەرچاو، کە بەهۆی ناسەقامگیری باری سیاسیی و ئابووری هاتوونەتە ئارا. بەڵام هەلومەرجەکان هەروەها واقیعی ژیان لەو ناوچانە ئالۆزتر و هەمەلایەنترە لەوەی، کە ئاوا وەک جۆرە کلێشەیەک بتوانرێت مەزندە بکرێت. ئەوە لەو پرۆژانەوە بە ڕۆشنی دەردەکەێت، کە ژمارەیان لە ١٠٠ زیاترە و لەلایەن پەیمانگەی گوێتە و بە یارمەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیای فیدرال لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا لە لە وڵاتەکانی تونس، مەغریب، لیبیا، لوبنان، ئوردەن، عێراق و میسر لە میانی بەرنامەی گۆڕین و هاوبەشیی جێبەجێکراون. دیارە لەو وڵاتانەی کە پرۆژەکانیان تێدا جێبەجێکراوە، یارمەتییەکە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاواز بووە، چونکە فاکتەرە ناوخۆییەکانی وڵاتەکان زۆر لە یەکتری  جیاوازن.

بەر لە هەمووان پرۆژەکان ڕوویان ئاراستەی لاوان و هەروەها ئەو لایەنانە دەکرێت، کە لە کایەکانی کەلتوور و کەرتی پەروەردە ڕۆلی چالاک و سەرەکییان هەیە. بەوەش پەیمانگەی گوێتە فەزای دانوستاندن و ئالۆگۆڕی بیروڕا و  لێهاتوویی دەئافرێنێت. سەرەڕای ئەوەش  ئەو پرۆژانە  لایەنە چالاک و گرنگە کەلتورییەکان فێردەکات و ڕایاندەهێنێت و  تۆڕی پەیوەندییان  لەگەڵ هاوبەشە گرنگەکانی ئەلمانیا و هەروەها لە نیوان خۆیان لە ناوچەکەدا بۆ دادەمەزرێنێت. چونکە مەبەست لە پرۆژەکانی گۆڕین و هاوبەشیی  تەنها جێبەجێکردنی ڕووتی نەخشەکارە جێگیرەکان نیە، بەڵکوو زۆر پتر لەمە، مەبەست بایەخدانە بە ئاسۆکانی دواڕۆژ، بەشداربووانی کۆمەڵگا ، ئالۆگۆڕ، کاریگەری و ڕۆلی زاتی و هەروەها هێنانە ئارای فەزای داهێنان و ئەفراندن. 

لیستەیەکی هەموو پرۆژەکانی هاوبەشانی گۆڕین دەتوانرێت لەسەر پۆرتالی پەیمانگەی گوێتەی میسر ببینرێت

 

پڕۆژەکان

ملتقى الأطفال

بە یەکەوە لەگەڵ ڕاهێنەرانی ڕاهێنراوی تایبەت، منداڵانی قوتابخانە حکومییەکان سەردانی مۆزەخانەکان دەکەن، وەک مۆزەخانەی نیشتمانی لە بەغدا، یان شوێنەوارە کولتوورییەکان، وەک ناوچەی هەڵکەندنی دەوروبەری ئاشور، وە بە هونەری مامەڵە لەگەڵ ئەو شتانە دەکەن کە بەسەریاندا تێپەڕیون.

Ein Mädchen steht im Gegenlicht in einem archäologischen Gebäude © Goethe-Institut/ Raghid Yousif © Goethe-Institut/ Raghid Yousif

گوان ئیدن

دوورکەوتنەوە لە پلاستیک، بیابانبوون، پیسبوونی ئاو، دارستانبڕین، وشکبوونەوەی ناوچە تاڵاوەکان، پیسبوونی هەوا، وشکەساڵی - تەحەددیاتەکان زۆرن! گوان ئیدن وەک سەکۆیەک بۆ ئاڵوگۆڕی داهێنەرانە لە نێوان هونەرمەندان و دەستپێشخەرییە ژینگەییەکان و نوێنەرانی دامەزراوە پەروەردەییەکان لە عێراقدا کاردەکات.

 © Goethe-Institut Irak © Goethe-Institut Irak

بازنەکانی نیشتەجێبوونی داهێنەرانە

لە شوێنی نیشتەجێبوونەکاندا گەنجانی ڕۆشنبیری لە عێراقەوە لە بوارەکانی فیلم، مۆسیقا، ئەدەب و شانۆ کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی پێکەوە لەگەڵ هونەرمەندانی ئەوروپی و چەندانی تردا کار لەسەر بابەتێک بکەن، لە قۆناغێکی چڕدا کە بەزۆری دە ڕۆژ دەخایەنێت.
 

Eine Gruppe junger Menschen hat sich auf der Bühne versammelt. Auf ihre weißen T-Shirts ist eine Videosequenz projeziert. © Goethe-Institut e.V. / Aso Karim © Goethe-Institut e.V. / Aso Karim

فۆڵۆومان بکەن