دانانی بەردی بناغەی

بە بۆنەی یادی 60 ساڵەی پەیماننامەی ئێلیزیە ÉLYSEE، هێمای بەردی بناغەی پەیمانگای رۆشنبیریی "کولتووری" ئەڵمانی-فەرەنسی لە بەرواری 22 کانوونی دووەمی 2023 دانرا.
پەیمانگای گۆتە لە عێراق و پەیمانگای فەرنسایی عێراق لە هەولێر لە داهاتوودا بەیەکەوە دەچنە باڵەخانەیەکی هاوبەش لەسەر قەڵای هەولێر - یەکێک لە کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوون لە جیهاندا.

Eine Personengruppe in formeller Kleidung vor einem historischen Gebäude Goethe-Institut e.V. / Semyan Shaboy



میوانانی مەراسیمەکە بریتیبوون هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی-عێراق، وە بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری (کولتووری) لە فەرمانگەی دەرەوە ڕالف بێستە و سکرتێری گشتی پەیمانگای گۆتە یۆهانس ئیبێرت وە مارتن یگر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق. لایەنی فەرنسیەکانیش بریتی بوون هەر یەک لە ماتیۆ پیراو بەرێوبەری بە شی وەزارەتی دەرەوەی فه ڕه نسا وە ئێریک شیڤالیێر باڵیۆزی فه ڕه نسا له عێراق ئامادەبوون:
 
پەیمانگای ڕۆشنبیری (کولتووری) ئەڵمانی-فەرەنسی لە هەولێر ساتوکاتێکی گرنگە بۆ قووڵکردنەوەی کاری بەیەکەوەیی و هەماهەنگی ئەڵمانی- فەرەنسی بە ڕۆحی پەیماننامەی ئاخنی ساڵی 2019 دا. بەوە ئێمە دەبینە پێشەنگ بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی ئەوروپی لە جیهاندا و هێنانی ئەزموونە هاوبەشەکانی ئەوروپا بۆ ناو کاییەی کاری ڕۆشنبیری لە عێراق . بەم شێوازە ئێمە بەشدار دەبین لە هاوکارییە هەمەچەشن و چالاکیە کولتووریەکانی ئەڵمانی-فەڕەنسی-کوردی لە هەرێمی کوردستان.

Johannes Ebert, Generalsekretär des Goethe-Instituts Foto: © Martin Ebert

کەسی پەیوەندیدار

فۆڵۆومان بکەن