بەرنامەی هابەشی کولتووری
لە ساڵی 2021 ەوە پەیمانگای گۆتە عێراق و پەیمانگای فرانس دی ئێراک لە هەولێر بەرنامەیەکی ڕۆشنبیری (کوڵتووری) هاوبەشی بەرفراوان جێبەجێ دەکەن، کە لە نێوان چەندین کاری تردا کۆنتسێرت و نمایشی فیلم و وۆرک شۆپ و نمایشی شانۆ ئەمە جگە لە پڕۆژەی قوتابخانە و دیدارە ڕۆشنبیرییەکانیش لەخۆدەگرێت. لە ڕێگای هەماهەنگی نزیکی هەردوو دەامەزراوەکە بە تایبەت میوانانان و بەشدرابووان سودمەندی ئەم بەرنامە کولتووریەکان دەبن.