داڕشتنی بیرۆکە بۆ کتێبخانە

داڕشتنی بیرۆکە ڕێبازێکی میتۆدییە بە مەبەستی  ڕێکخستن و بوونیاتنانی پرۆسەی داهێنان لە ڕێکخراوەکاندا. لەم نێوەندەدا دیقەت هێزێکی سەرەکی دەبێت بۆ بەکارهێنەران ئەوەش وەک بنەمایەک بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە و هەروەها کاری بەیەکەوەیی نێوان  بوارە تایبەیەمەندیەکان و نموونەسازی.  
بۆ ئەو شێواز و ڕێنماییانەی لەم  لینەکەدا خراوەتەڕوو،  ڕێبازی دارشتنی بیرۆکەی دیزاین لە ڕووی ئابوریەوە بۆ کتێبخانەکان گونجاوە. 

لەم ماڵپەڕەدا دەتوانن بێبەرامبەر سودمەندبن  لە هەموو کەرەسەکان  بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی. کەرەسەکان لەلایەن کتێبخانەی گشتی شیکاگۆ ی (ئەمریکا) و کتێبخانەی گشتی( ئارهوسی ) (دانیمارکی) بە هاوکاری لەگەڵ IDEO، کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییە بۆ ڕاوێژکاری و دیزاین و داهێنان، پەرەی پێدراوە و بە کۆمەکی دامەزراوەی Bill & Melinda Gates کە  (کتێبخانە جیهانییەکان) بەڕێوەدەبات، بەدیهێنراون. ئۆرجینالەکەی بە ئینگلزی لەم ماڵپەرە دەبینیت.
 
دۆکومێنتەکانی ( بیرۆکەی دیزاین لە ڕۆژێکدا )  شێوازێکی باشترینە بۆ بەدەست هێنانی خێرای کەرەسەکان، کە ئیلهام دەبەخشێ و ڕێنمایت دەکات، بەوەی چۆن دەتوانن لە گۆڕانکاریەکی کۆنکرێتی یان ئەبستراک نزیک ببیتەوە و جێبەجێی بکەن 
 
ئەرکە قووڵ و پێشکەوتوەکان، کە بەشێوەیەکی چڕتر ئاشنات دەکات بۆ چۆنیەتی شێوازەکە و فێرکردنی وردی بنەماکانی بیرۆکەی دیزاین، دەتوانن لە کتێبی ڕێنمایی مەشقی بیرۆکەی دیزاین لە کتێبخانەکاندا بدۆزرێتەوە 
 

داڕشتنی بیرۆکە لە ڕۆژێکدا

سەرەتایەکی خێرا بۆ زیاتر پەرەپێدانی کتێبخانەکەتان

پەرتۆکی ڕێنمایی مەشقکردن

سندوقی کەرەسەکان بۆ دیقەتی موشتەریەکانی دیزاین

بەکورتی
 
وەشاندنی تەواو وەشان  بە زمانی زیاتر: http://designthinkingforlibraries.com/translations

پرۆژەی بیرۆکەی دیزاین

داڕشتنی بیرۆکە  شێوازێکی بیرکردنەوەیە، کە لە دروستکرنی دارشتن (دیزاین) وەرگیراوە، بەوەی گرنگی بە مرۆڤ و پێداویستییەکانیانی دەدات بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی یان هێنانە کایەی بیرۆکەی نوێ. ئەم پێداویستیانە سەرەتا لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت و کاریان لەسەر دەکرێت. شێوازی داهێنەرانە و نائاسایی بۆ سەیرکردنی دۆخی سەرەتایی پێویستە. دواتر ئەم داهێنانە بە دیدگایەکی نائاسیی هەڵسەنگادنیان بۆ دکرێت و بۆ دۆخی سەرەتایی پرسیاری لە سەر دەکرێت.  
میتۆدی “بیرۆکەی دیزاین”لە لایەن IDEO وە ڕێبازێکی داهێنەرانە بۆ ئەم مەبەستە بەرجەستە دەکات. بە ڕەچاوکردنی دیقەت لەسەر ئەمانە : پێدوایستی، جێبەجێکردنی بە شێوەیکی ئاسان و لە کۆتاییدا  بەکارهێنانی بە کرداری.  
ئەم مەرجە سەرەتاییانە دڵنایی ئەوە دەدەن، بۆ دەستەبەرکردنی  شتێکی بەسوود، کە رەنگدانەوەیکی ئەرێنی هەبێت لە سەر ژیانی خەڵک، بەڵام لە هەمانکاتیشدا بەرهەمهێنانی ئاسانە و لە ڕووی ئابوورییشەوە زۆر ناکەوێ.   
بیرۆکەکان لە پرۆسەیەکی کارکردنێکی بەردەوامدا سەرهەڵدەدەن، لە ئاڵوگۆڕی نێوان کەسەکاندا بۆ خۆیان دێنە کایەوە. وە ڕێگاکە خۆی ئامانجە- لە بەرئەوە کەس دەرئەنجامەکەی نازانیت، تا ئەو کاتەی دەست پێنەکەیت. لەبەر ئەوە باشتر وایە ئەمڕۆ لەگەڵ تیمەکەت دەست بە چالێنجی بیرۆکەی دیزاینەکەت بکەیت! بۆ بیرۆکەیەک، کە چەندە مانادار بێت ئەوەندەش سەرکەوتوو دەبێت، کە بتوانێت ئامانجەکەت بهێتە دی یان کێشەکەت چارەسەر بکەیت.

هیوای خۆشی و سەرکەوتنی زۆرتان بۆ دەخوازین لە کارەکەکانندا بە کەرەسەکانی بیرۆکەی دیزاین! 

فۆڵۆومان بکەن