هەرگیز ئاوا سەخت نیە: بەشەکانی تاقیکردنەوە
Goethe-Zertifikat A2 پێکدێت لەو بەشانەی تاقیکردنەوە، خوێندنەوە، بیستن، نووسین و قسەکردن.
لە سەرتاسەری جیهان تاقیکردنەوەکە بە هاوسانی جێبەجێ دەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت.
خوێندنەوە
ئێوە دەقێک دەخوێننەوە بۆ نموونە بابەتێکی رۆژنامەیی کورت، ئێمەیلێک، ئاگانامەیەک، تابلۆیێکی ئاماژەکردنی گشتی، جا کار لەسەر ئەرکە داواکراوەکان دەکەن.
کات: ٣٠ خولەک
نووسین
ئێوە ڕاگەیاندنێک دەنووسن، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە دەوروبەری ژیانتآن هەبێت.
کات: ٣٠ خولەک
بیستن
ئێوە گوێ دەگرن لە گفتوگۆیێکی کورتی ژیانی رۆژانە، دەربڕینێک یان دێمانەیەکی ڕادیۆیی، هەواڵێکی تەلەفۆنی و یان ڕاگەیاندنی ئاگاداریێکی گشتی، جا کار لەسەر ئەرکە داواکارەکان دەکەن.
کات: ٢٠ خولەک
قسەکردن
ئێوە پرسیاران دەکەن و وەڵامی پرسیاران دەدەنەوە لە بارەی کەسێتی خۆتان. باسی ژیانی تایبەتی خۆتان دەکەن، وادە و نەخشەی شتێک پێکەوە لەگەڵ بەرامبەرەکانت دادەنێن.
کات: ١٥ خولەک
مەرجەکان
Goethe-Zertifikat A2 تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئەلمانییە بۆ گەوران.
تاقیکردنەوەکانی پەیمانگەی گوێتە بۆ هەموو ئەوانەی کە خوازیارن کراوەیە و بێ وابەستەیی بە گەیشتن بە کەمترین تەمەن و هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەلمانی، دەتوانن تێیاندا بەشدار ببن.
- بۆ Goethe-Zertifikat A2 ئێمە پێمانباشە بەشداربووان تەمەنیان لەسەرەوەی ١٦ساڵییەوە بێت.
- Goethe-Zertifikat A2 مەرجەکەی بریتییە لە ئاستێکی شارەزایی زمانی ئەلمانی یەکسان بە ئاستی پلە(A2) لەسەر پێوەری ژێدەری پێکەوەیی ئەوروپایی (GER) ی تواناکان بۆ زانینی زمانەکان.
- مەرجی گەیشتن بەم پلەیە بەستراوەتەوە بە شارەزایی پێشتر لە زمانی ئەلمانی و بەشداری کردن لە ٢٠٠-٣٥٠ یەکەوانەی ٤٥ خولەکی.