سەرکەوتنی خێرا:

ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناواخن (Alt 1) ڕاستەوخۆ بازدان بۆ ناڤیگێیشن (ڕێبەر) (Alt 2)
Spotlight Iraq ist eine Förderung für die im Irak lebenden Kulturschaffendenسه‌لام یوسری © په‌یمانگای گوێته‌

پرۆژەکانی ٢٠١٨

لە ساڵی ٢٠١٨ دا پرۆژەی شپۆتلایت عێراق (رۆناکی عێراق) یارمەتی ١٣ پرۆژەی ئامانج جیاجیای دا، کە زادەی ئیلهام و بەهرەی هونەرمەندانی عێراق بوون. ئەم پرۆژانە لە لایەن لێژنەیەکی یاسایی بێ لایەن لە نێوان ٨٨ داخوازینامەدا لە سەرتاسەری عێراقدا هەڵبژێردران. پرۆژەی شپۆتلایت عێراق پرۆژەیەکی هەمەلایەن و هەمە جۆرە، نەک هەر لە ڕووی  کۆکراوەکانی سەکۆی هونەری و مێدیا، وەک شانۆ، شیعر، ئەدا، فیلم، بەڵکوو لە ڕووی بژاردەی بابەتە گرنگەکانی سیاسەتی کۆمەڵایەتی، ئەوانەی دانوستاندن دەورووژێنن، وەک بیرەوەرییەکان، مێژوو، ئاین، ئیتنی، جەنگ، ئازادی و خۆشەویستی. شپۆتلایت عێراق ئەو بابەتانە پێشکەش دەکات و سەکۆیێک بۆ ئافرێنەرانی کەلتوور دابین دەکات، کۆیان دەکاتەوە و گوێگریان بۆ پەیدا دەکات. بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەوە لە عێراق دیالۆگ و گەنگەشە لەبارەی جیاوازییەکان بەهێز بکریت.